بۆکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ زاگرۆس
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب زیادکردنی بەستەر بۆ قازی محەممەد
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١٠٨:
یەکەم قوتابخانەی بۆکان لە ساڵی ١٩٢٨ دامەزرا و یەکەم مودیرەکەی نێوی مەھدی شەیبانی خەڵکی تەورێز بوو. یەکەم مامۆستای ئەو قوتابخانەیەش شێخ حەسەنی کازمی بۆکانی بوو.
 
ھەروەھا یەکەم مامۆستای ژنی قوتابخانە لە بۆکان، خانمێکە بە ناوی میسری خانم کە یەکەمین مامۆستای ژن بوە لەو ناوچە بوو. میسری خانم خەڵکی مەھاباد بوە و پێشەوا [[قازی محەممەد]] لە سەردەمی کۆمار دا ناردوویەتە بۆکان و بۆتە مامۆستای قوتابخانە. ناوی تەواوی "میسری حەسەن زادە" بوە و پاشان لە بۆکان شووی بە "محەممەد ئەحمەد قودسی" ئەفسەری کوردی خەڵکی سلێمانی کردوە و چۆتە سلێمانی. دوای شەھید بوونی قودسیش گەڕاوەتەوە رۆژھەڵاتی کوردستان و لە بۆکان شوی کردۆتەوە.
 
ئێستاکە شاری بۆکان زیاتر لە ٥٠ ھەزار قوتابی و خوێندکاری ھەیە. دوو زانکۆی خوێندنی باڵای بە ناوەکانی پەیامی نوور بە نزیک ٢٠٠٠ خوێندکار و زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە نزیک ١٠٠٠ خوێندکار دەوی گرینگی زانستی و کولتوری لە ناوچەکەدا دەگێڕن.