فەلەستین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ڕەگەزپەرستی
تاگ: بەستەردەری خێرا
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٢:
فەلەستین خاکی پەیامەکانە و لانکەی شارستانی مرۆڤایەتیە، و قیبلەی یەکەمی [[موسڵمانان|موسڵمانانە]] و کۆنترین شاری تێدایە کە ئەریحایە، بیست ویەک شارستانی جیاوازی بە خۆیەوە بینییووە لە ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینییەوە، لەسەر خاکی فەلەستین چەندین ڕاستی مێژوویی ئەدوێن لە سەر مێژووی ئەم خاکە، و کەنعانیەکان یەکەم جار نیشتەجێبوون لەم خاکەدا، ھیرۆدەتس و مێژوونەسە یۆنانی و لاتینیەەکانی تر ناوی فەلەستینیان ناوە لە کەنارەکانی خاکی فەلەستین، و ھەندیک جار ئەم ناوەیان بۆ ھەموو زەوییەکانی نێوان کەنار و دۆڵی ئوردن بەکارھێناوە، و لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی، فەلەستین بە ھەموو ناوچەکانی دەوروبەری قودس وتراوە، ھەروەھا ئەم ناوە لە سەردەمی بیزەنتییەکان بەکارھاتووە بۆ ئاماژەکردن بەو ناوچانەی کەوتوونەتە ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن، و درێژ دەبێتەوە لە نێوان شاخی کرمل و غەزە لە باشورەوە.
[[پەڕگە:UN Partition Plan For Palestine 1947.svg|thumb|200px|پلانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دابەشکردنی فەلەستین، ساڵی ١٩٤٧ز]]
پاشماوەی ئاسەواری مرۆڤ لە ناوچەی باشوری دەریاچەی تەبڕیا دۆزرایەوە، کە ئەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی، و لە سەردەمی بەردینی نوێدا (١٠٠٠٠ – ٥٠٠٠پ.ز) کۆمەڵگەی کشتوکاڵی جێگیری تیادامەزراوە، و لە سەردەمی مسیندا (٥٠٠٠ – ٣٠٠٠ پ.ز) ئامڕازی مسی و بەردی دۆزراوەتەوە لە قەراغەکانی ئەڕیحا و بیری سەبع و [[دەریای مردوو]]، وکەنعانیەکان لە [[نیمچەدوورگەی عەرەبی|نیمچەدوورگەی عەرەبیەوە]] گەیشتوونەتە فەلەستین لە نێوان (٣٠٠٠ – ٢٥٠٠ پ.ز) و لە دەورووبەری ١٢٥٠ پ.ز بە پێی گێرانەوەی (یەھودیەکانی سەردەمی دیرین)، بەنی ئیسڕائیل دەستیان گرتووە بەسەر چەند بەشێکی ناوخۆی وڵاتی کەنعانی ناوخۆ، و لە نێوان ساڵانی ٩٦٥ – ٩٢٨ پ.ز مەلیک سولەیمان پەیکەرێکی بنیاتنا لە قودس و لە ساڵی ٩٢٨ پ.ز دەوڵەتی بەنی ئیسرائیل دابەشبوو بۆ شانشینی ئیسرائیل و یەھودا، ولە ساڵی ٧٢١ پ.ز ئاشووریەکان دەستیان گرت بەسەر شانشینی ئیسڕائیلدا، و لە ساڵی ٥٨٦ پ.ز بابلیەکان شانشینی یەھوزایان تێک شکاند و خەڵکەکەیان ڕاگواست بەرەو [[بابل]] و پەیکەرەکەیان ڕوخاند. ساڵی ٥٣٩ پ.ز فارس دەستیان گرت بەسەر بابلدا و ڕێگەیان دا بە یەھود بگەڕێنەوە و پەیکەرێکی تریان بنیاتنا، و لە ساڵی ٣٣٣ پ.ز ئەسکەندەری گەورە دەستی گرت بەسەر وڵاتی فارسدا و فەلەستینی خستە ژێر حوکمی یۆنانی، و بە مردنی ساڵی ٣٢٣ پ.ز بەتاڵیسە میسڕیەکان و سلوقییە سورییەکان حوکمی فەلەستینیان گرتە دەست، سلوقیەکان ھەوڵیاندا ئایین و ڕۆشنبیری ھیلینیستی (یۆنانی) بسەپێنن، بەڵام لە ساڵی ١٦٥ پ.ز بە پێی مێژووی یەھودی، مکابیەکان شۆڕشیان کرد بەسەر سلووقیەکاندا و ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەھودی سەربەخۆیان دا، و لە ساڵی ٦٣ پ.ز فەلەستین خرایە پاڵ ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی، ڕۆمان بە سەرکردایەتی تیتۆس قودسیان تێکدا لە ساڵی ٧٠ پ. ز ، و دووبارە بنیاتنرایەوە لە سەردەمی ئیمپڕاتۆر ھادریانس و ناوی ئیلیا کابیتۆلینای لێنرا لە ساڵی ١٣٥ پ.ز،ز ، و فارس سوتاندیان لە ساڵی ٦١٤ز، و موسڵمانان لە ساڵی ٦٣٨ز فەتحیان کرد لە سەردەمی خەلیفە [[عومەری کوڕی خەتاب]]دا، دوای ئەوەی کلیلەکانی لە بەتڕیکەکەی (سەفرونیوس) وەرگرت، و عەرەب ناویان نا قودس، و خاچپەرستەکان لە ساڵی ١٠٩٩ز دەستیان بەسەردا گرت، و موسڵمانان بە سەرکردایەتی [[سەلاحەددینی ئەییووبی]] گێڕایانەوە لە دوای شەڕی حەتین ساڵی ١١٨٧ز، و لە سەدەی شانزە تا سەرەتای سەدەی بیستەم قودس لە ژێر حوکمی [[دەوڵەتی عوسمانی|عوسمانیەکاندا]] بوو، و لە سەرەتای سەدەی پانزەدا سوڵتان ([[سوڵتان سولەیمان قانونی]])ی عوسمانی ھەستا بە چاکسازی و نوێکردنەوەی شارەکە و دامەزراندنەوەی دیوارەکانی کە ھەتا ئێستا دەوری شارە دێرینەکەیان داوە.
لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا [[مەمالیکەکان]] شکان لەسەر دەستی عوسمانیەکان لە دەوروبەری ساڵی ١٥١٧ز و [[دەوڵەتی عوسمانی]] حوکمی فەلستینی گرتە دەست لە ساڵی ١٥١٦، و قوستەنتینیەیان کرد بە فەرمانڕەوایەکی ناوخۆیی لەسەری و وڵات لە ڕووی کارگێڕیەوە دابەش دەبوو بۆ پێنج ناوچە کە ناودەبران بە سناجق ئەوانیش؛ قودس و غەزە و سەفەد و نابلس و عەجلون بوون، و تا ڕادەیەکی زۆر حوکم لە ژێر دەستی فەرمانڕەوا ناوخۆییەکاندا بوو، دووبارە بنیاتی شوێنە گشتیەکانی قودس کرایەوە لەسەر دەستی سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٣٧ز. بەشە جیاوازەکانی فەلەستین و وڵاتی [[شام]] بە گشتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی خێزان و دەسەڵاتی جیاوازەوە لە ماوەی دەوڵەتی عوسمانیدا لە نێوان والی و دوژمنەکانی دەوڵەتی ناوەندی.