تیشکی گاما: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
ھێڵی ٣٩:
 
مەبەست لەکارلێککردنی ناڕاستەوخۆ کاریگەری تیشکی گامای بە ئایۆن بووە لەسەر [[گەردیلە|گەردیلەکان]] کە پاش ھەڵمژینییان بۆ تیشکی گاما دەبنە [[گەردیلە]] یان ڕەگ یان ئەلکترۆن کە دەبنە ھۆی کارلێکە کیمیاییە لەناوبەرەکانی سیستمی خانەکان. کاریگەری ناڕاستەوخۆی تیشکی گاما بەسەر توێنەرەوەکاندا جێبەجێ دەبێت، [[ئاو]]یش یەکێکە لەو توێنەرەوە بنەڕەتییانەی سیستمە زیندەییەکان، بەمەش کاریگەری ناڕاستەوخۆ لە ئەنجامەکانی بەئایۆن بوونی گەردیلەکانی ئاوەوە تیشکێک بەرھەم دێنێت کە ڕەگەکانی زۆر چالاکن و ھەروەھا ئەلکترۆنی ئاویشی لێ بەرھەم دێت. مەبەست لەکارلێکی ڕاستەوخۆ گۆڕانە لە واقیعی گەردیلەییدا بــۆ مەبەستە خانەییەکان لە دەمارەکان و [[گەردیلە]] چالاکەکان بە کاریگەری تیشکی بەئایۆنکەر نەک بە کاریگەری ئەو [[گەردیلە]] و ڕەگانەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی گەردیلەکانی دیکەوە بە تیشکی ئایۆنکەرەوە پەیدابوون. زۆرجار بەزاراوەی لە ناوبردنی تیشکدانی ڕاستەوخۆ یان کارلێکردنی ڕاستەوخۆ دەدرێت بەھۆی ئەو کاریگەرییە لەناوبەرەی تیشکی ئایۆنکەر سەر بە [[ماددە]] بۆ ماوەییەکانی خانەدا ھەیەتی، چونکە گەورەترین مەبەستی گەردیلەییە لە [[خانە]]دا. [[دی ئێن ئەی]] لەو گەردیلانە پێکھاتووە کە ئەو زانیاریە بۆماوەییانە ھەڵدەگرن کە بەرپرسن لە زۆرکردن و نوێبوونەوە و دابەشبوون و زۆری دیکە لەو فەرمانە گرنگانەی ناو [[خانە]]، لەبەرئەوە لەناوچوون یان کارتێکردن لێیان بەکارێکی کاریگەر دادەنرێت بۆمانەوەی بوونەوەرەکە و توانای لەنیشتەجێ بووندا، ھەروەھا توانای میتاپۆلیزمی [[خانە]] لە ناودەچێت بەھۆی شکانی بەندەکان و شکانی شەکری فۆسفاتی و لەناوچوونی تفتە نایترۆجینیەکان، دەتوانین بەھۆی مایکرۆسکۆبەوە [[خانە]] بپشکنین لە کاتی دابەشبوونیدا تێبینی گۆڕان بکەین لە پێکھاتەی کرۆمۆسۆمدا لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە تیشکی گاما، ئەگەر خانەکە پاش دابەشبوونی [[دی ئێن ئەی]] بەر تیشک بدەین ئەوا یەکێک لە کرۆماتیدینەکان گۆڕانێکی بێ شێوەی بەسەردا دێت.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
== ئەمانەش ببینە ==
Line ٦٣ ⟶ ٥٤:
 
{{شەبەنگی [[کارۆموگناتیسی]]}}
 
{{تووڵی دەروازە|فیزیک}}
 
[[پۆل:فیزیکی ناوکی]]