مەحوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب here
ھێڵی ١٩:
(مەحوی) ناوی مەلا موحەممەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە لە نەوەی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕەش), باپیریشی ناوی مەلا عوسمان بووە, وەکو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروست کردنی سلێمانیدا ھاتۆتە شاری نوێوە, (باڵخ)یش دێیەکە لە ناوچەی (ماوەت) لە شاری سلێمانی.
 
مێژونوسی کورد (موحەممەد ئەمین زەکی بەگ) دەڵێ لە ساڵی ١٢٥٢ ی.ک (١٨٣٦-١٨٣٧ ی.ز) دا لە دایک بووە, مامۆستا [[عەلائەدین سەججادی]]یش دەڵێ لە ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی.ک) دا لە دایک بووە, و (کاکەی فەلاحیش) دەڵێ لە ١٢٤٧ ی.ک (١٨٣١-١٨٣٢ ی.ز) دا لە دایک بووە, باوکی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجەددینی تەوێڵەی بووە, حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەک لای باوکی خوێندوییەتی, بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغیش و لای مەلا عەبدوڵای پیرەباب خوێندویەتی , پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندویەتی, ئەوجا چوە بۆ بەغداد و بوە بە فەقێ زانای بە ناوبانگی کورد مفتی زەھاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە, دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ١٨٥٩ ی.ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم لە [[بەغدا]], بەڵام لە ١٨٦٢ دا بەغدای بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بوە بە ئەندامی دادگا. لە ١٨٦٨ دا بە ھۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بۆەتەوە بە مەلا و دەستی کردەوە بە دەرس وتنەوە بە فەقێیان، مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەلیی قزڵجی و مەلا مەحمودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندیی نایب ئۆغڵیی کەرکوک و مەلا عەزیزی موفتی سلێمانی لە ناوبانگترین فەقێکانی بوون, ھەر بە ڕێچکەی باوکیا تەریقەی گرتوەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ بەھائوددینی کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە. وەکو مامۆستا شێخ موحەمەدی خاڵیش لە (مفتی زەھاوی) یەکەیدا نوسیویەتی , مەحوی لە ساڵی ١٢٩١ی.ک (١٨٧٤-١٨٧٥ی.ز)دا لەگەڵ چەند مەلایەک لە سلێمانییەوە نەفی کراون بۆ بەغداد, ناوبراو ھیچی تری لە بارەی ئەم نەفی کردنە و ھۆیەکەی و چۆنیەتی گەڕانەوەی مەحوییەوە لەوەو پاش بۆ سلێمانی نەنوسیوە.
 
مەحوی لە ١٨٨٣دا بەپێی قسەی مامۆستا سەججادی چووە بۆ [[حەج]] و لەوێوە چوە بۆ [[ئەستەنبوڵ]] و ڕێگەی پیاوماقوڵانی کوردەوە لە ئەستەنبوڵ چاوی بە [[عەبدولحەمیدی دووەم|سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی]] کەوتوە، سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە, مەعاشێکیشی بەناوی خزمەتکردنی ھەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە, دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی, تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی ١٣٣٤ (تشرینی یەکەمی ١٩٠٦)دا.
ھێڵی ٢٩:
==کەسایەتی مەحوی==
[[پەڕگە:پەیکەری مەحوی.jpg|وێنۆک|پەیکەری مەحووی لە باخی گشتی لە سلێمانی]]
[[مەحوی]] پیاوێکی باڵابەرز و سوور وسپی و چاوگەورە بووە، رێشێکی درێژی ھەبووە و بە نەرمی و ھێمنی قسەی کردووە، مێزەری سپی و کەواو سەڵتەی لەبەرکردووە، و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە خولیای گۆشەگیری بووە و گەرمی ھەست و سۆزەکانی دەرگای شیعری بۆ ئاوەڵا کرد، ھەروەھا ئەو ژینگە و خێزانەی مەحوی تیا پەروەردە بووە کردوویەتی بە شاعیرێکی تەسەووف، ھەروەھا شاعیرێکی وەردەکاربوو و تەواوکردنی ھەندێک لە قەسیدەکانی لە مانگێکەوە تا ساڵێکی خایاندووە.
 
==ناوەڕۆک و ڕووخساری ھۆنراوەکانی==
ھێڵی ٦١:
|ھەتا قامی قیامەت، ئاە و واوەیلا نەکەم، چ بکەم!
}}
 
 
 
دێرێك شعری مەحوی كە بۆ خۆشەویستەكەی نوسیویەتی
Line ٩٢ ⟶ ٩٠:
|لەبەر ئەم ئوممەتە بێ ھیممەتە دائیم بە ئەحزانە
}}
 
 
'''ئەمەش دێرێکی تر لە هۆنراوەکانی :
 
'''خەیالی پوچی دنیا وا دەماخ و دلمی پێچاوە :
 
'''قیامەت مەگەر هەر رۆژێ قیامەت بێتەوە فکرم
Line ١٩٢ ⟶ ١٨٩:
*مێژووی ئەدەبی کوردی، عەلائەدین سوجادی
*خۆلاسەی تاریخی کورد و کوردستان، موحەممەد ئەمین زەکی بەگ
{{تووڵی دەروازە|شیعر}}
{{شیعری کلاسیکی کوردی}}