ئەولەھی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن}}
[[پەڕگە:Flughafenkontrolle.jpg|وێنۆک|لە فڕۆکەخانەکاندا [[ئامێری ئێشکی ئیکس|ئامێرەکانی تیشکی ئیکس]] و [[کانزادۆزەکان]] بۆ دابینکردنی ئەولەھی بەکار دەھێنرێن.]]
'''ئەولەھی''' یان '''ئاسایش''' ڕادەی پارێزراوی لە ھەمبەر مەترسی، زیان، [[ھەڕەشە]] و کردەوەی جەنایەتکارانەیە. ''ئەولەھی وەکوو شێوازی پاراستن'' بەو پێکھاتە و پێواژۆیانە دەوترێ کە'' ئەولەھی وەکوو ڕەوش'' دابین دەکەن یان ئەوەی کە پێشی دەخەن. ھەندێک ئەولەھی ئاوەھا پێناس دەکەن: "چەشنێک پارێزراوی کە تێیدا لێکبڕاوییەک دروست بووبێ لەنێوان شتە بەھادارەکان و ھەڕەشەکاندا". لابردن و وەلاوەنانی ھەریەک لە شتە بەھادارەکە یان ھەڕەشەکە (یان ھەردووکیان) ئەو لێکبڕاوییە دێنێتە دی، بەڵام ئەمە تەنیاڕێگە نییە. ئەولەھی وەکوو ڕەوشێکی نەتەوەیی بە واتای ئەوە دێتەوە کە [[وڵات|وڵاتان]] بتوانن بەھێمنایەتییەوە پەرە بستێنن و پێش بکەون.
Line ٥ ⟶ ٤:
بۆ ئەوی واتای باشتر فام بکرێ، دەبێ ئەولەھی و چەمکە پێوەندیدارەکان وەکوو ھێمنی، بەردەوامی، و دڵنیایی، لە حەنای یەکا ھەڵسەنگێندرێن. بۆ نموونە، جیاوازیی سەرەکیی نێوان ئەولەھی و دڵنیایی لەوەدایە کە ئەولەھی پێویستە ھەردەم وریای کردەوەی خەڵکانی کاولکار بێ.
 
لە بوارەکانی سیاسەت و مافناسیدا، زاراوەی ئەولەھی بەم شێوازانەی خوارەوە بەکار براوە:
 
* '''ئەولەھیی تاک''': ڕەوشێک کە تێیدا تاک لەوە نەترسێ گیان و ماڵ و ئاوڕووی لەدەست بدا.
* '''ئەولەھیی کۆمەڵایەتی''': ڕەوشێک کە تێیدا [[کۆمەڵگە]] ئەرخەیان بێ لە پارێزراویی خۆی لە ھەمبەر ھەر جۆرە ھەڕەشەیەک لەلایەن دەوڵەت، دامودەزگا، یان تاکێکەوە.
* '''ئەولەھیی نەتەوەیی''': ڕەوشێک کە تێیدا [[نەتەوە|نەتەوەیەک]] لەوە نەترسێ بەشێک لە ئاپۆرە، سامان، یان خاکی وڵاتەکەی لەدەست بدا.
* '''ئەولەھیی ناونەتەوەیی''': ڕەوشێک کە تێیدا ھاوسەنگی لەنێوان دەسەڵاتەکەندا ھەیە و کەس دەسدرێژی بۆ ھەرێمی ئەوی تر ناکا.
 
[[en:Security]]