ئاوی ژێرزەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگی nowiki پێویست نییە، + بەشی ئەمانەش ببینە (+۱)
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١:
[[File:AlapahaRiver2002.jpg|link=https://en.wikipedia.org/wiki/File:AlapahaRiver2002.jpg|alt=|وێنۆک|تەواوی ئاوی سەر زەوی ڕووباری ئەلاپاها لە [[فلۆریدا]] دەچێتەوە ناو [[چاڵی قوچەکی|چاڵێکی قوچەکی]] کە لەوێش دەگاتەوە چینێکی ئاوھەڵگڕ.]]
'''ئاوی ژێر زەوی''' ئەو ئاوەیە کەوا لەژێر ڕووکەشی زەوی بوونیو ھەیەبەدیاریکراوی لەنێو کونە بۆشە خۆڵیەکان و لەنێو جێگا شکاوەکانی بەردداکەڤردا بوونی هەیە. ھەرکاتێک ئاوی سەر زەوی دەچێتە نێو قووڵایی خاکەکە ئەوا بە ئاوی ژێر زەوی پێناسە دەکرێت. ئەو ئاوەشی کە دەچێتە ژێر زەوی ڕاستەوخۆ کون و کەلێنە بۆشەکان پڕدەکاتەوە. ماددەی یەک-نەکگرتووڕەق نەبوو (وەک خۆڵ) یان ھەر تەنێک بە ''چینی ئاوھەڵگر'' یان ''ئاوە کۆگای ژێرزەوی''<ref>{{Cite book|title=فەرھەنگی زەویناسی|last=|first=د. ئیبڕاھیم محیدین، باب ڕەسول عیسا و کەیوان ڕەزا|publisher=کتێبخانەی کتێبیاران|year=٢٠٠٩|isbn=|location=سلێمانی|pages=٦}}</ref> بانگدەکرێت ھەرکاتێ توانای درووستکردنی بڕە ئاوێکی ھەبێت.
 
کاتێ ئاویش دەچێتە ژێر زەوی دەکرێ بەسەر سێ چین دابەش بکرێت کە بریتین لە "ناوچەی نەخوساو - Unsaturated Zone" کە تێیدا ئەو ناوچەیە کە ھیچ ئاوێک لە نێو کەلێنەکانی بەدی ناکرێت، "ناوچەی خوساو - Saturated/Phreatic Zone" کە تێیدا خوساوە یان تێرە لە ئاو. ھێلی جیاکەرەوەی نێوان ھەردوو ناوچەکەش پێیدەگوترێ "Water Table - [[ئاستی وەستانی ئاو]]". [[پڕبوونەوەی چینی ئاوھەڵگڕ]] ئەو پڕۆسەیە کەوا چینە پڕ ئاوەکانی ژێر زەوی دووبارە پڕ دەبنەوە لە ئاو. پێچەوانەی ئەمەش بریتیە لە دەرھێنانەوەی ئاو بۆ مەبەستەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی، یاخود بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگای [[کانی]]یەکانەوە. ئەو زانستەی کە لە بوون و پەیدا بوون و شێوە و دابەش بوونی [[ئاو]] ئەکۆڵێتەوە پێیدەگوترێ [[ئاوناسی]].
 
بەشێوەیەکی گشتی، ئاوی ژێر زەوی بەو ئاوە دەگوترێ کە بەنێو چینە ئاوھەڵگرەکانەوە دەڕوات، بەڵام لەڕووی تەکنیکیەوە، دەستەواژەکە دەکرێ بەکاربھێنرێ بۆ [[تەڕی خۆڵ]]، [[خۆڵی بەستوو]]، ئاوی جێگیر لەنێو ئەو کەڤرانەی کەوا ئاستنی دەڵاندنیان نزمە. دەگوترێ کە ئاوی ژێرزەوی کاریگەری لەسەر جوڵەی [[لێکترازاو (زەویناسی)|لێکترازاو]]ەکانیش دەکات لەڕێگای درووستکردنی چەوری. ئاوی ژێرزەوی تەنھا لە ژێر رووی خاکی زەویدا نییە. بەشێک لە ڕووکەشی ھەسارەی [[ئازار (مانگ)|مارس]] بەھۆی ئاوی ژێرزەویەوە بە جۆرێک کاریگەر بووبووە. ھەروەھا بەڵگەی بوونی ئاوی شل لە ژێر رووی زەوی خاکی[[ھورمز]]یشدا بوونی ھەیە.<ref>{{cite book|author=Richard Greenburg|title=The Ocean Moon: Search for an Alien Biosphere|publisher=Springer Praxis Books|year=٢٠٠٥}}</ref>
 
ئاوی ژێر زەوی ھەرزانتر، شیاوتر بۆ کار و پارێزراوترە لە پیسبوونی ئاوپیسبوون بە بەراورد بە ئاوی سەر زەوی. ھەربۆیەش بە زۆری بۆ دابینکردنی ئاو بۆ دانیشتووان بەکاردێت. بۆ نموونە، ئاوی ژێر زەوی گەورەترین سەرچاوەی ئاوی بەکارھێنراوە لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا]]دا، و ساڵانە [[کالیفۆرنیا|ویلایەتی کالیفۆرنیا]] زۆرترین ئاوی ژێر زەوی دەپاڵێوێت.
 
ئاوی پیسبوو پاککردنەوەی قوڕسترە لە پاککردنەوەی ئاوی نێو کانی و ڕووبارەکان. پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی بەزۆری بەھۆی فڕێدانی پاشماوەکانە لە ئەنجامی کردارە پیشەسازیەکاندا. سەرچاوە سەرەکیەکانی ئەو پاشماوانە بریتین لە پاشماوە کیمیاییە پیشەسازیەکان، زبڵی خاکی، زیاد بەکارھێنانی پەینی کیمیایی لە کشتوکاڵدا و چەندانی تر.
ھێڵی ٥٥:
 
=== داڕمان ===
ھۆی دابەزین/داکشان یا تەپینی ڕووی زەوی (Subsidence) لە ئەنجامی دەرھێنانی ئاوێکی یەکجار زۆرەوە درووستدەبێ، کە دەبێتە ھۆی بەتاڵبوونی بۆشاییەکانی ژێر ڕووی زەوی و ھۆی داڕمانی زەویەکە. ئەمەش بەھۆی ئەوەیە، چونکە لە دۆخی ھاوسەنگیدا، پەستانی ئاوی ژێر زەوی لەنێوان کونەکانی ئاوە کۆگاکاندا ڕاگری بەشێک لەو کێشەیە کە چینە نیشتووەکان ھەیانە.
 
=== پیسبوون ===
ھێڵی ٧٠:
 
==== فلۆراید و زەڕنیخ ====
نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی زەوی ئاو لە سەرچاوەکانی ژێر زەویەوە ئاو دەخۆنەوە. لەو ڕێژەیەشدا، نزیکەی٪١٠ی کە دەکاتە ٣٠٠ میلیۆن کەس، ئەو سەرچاوانەی کە ئاوی لێ دەخۆنەوە بە تەواوەتی بە ماددە توخمە کیمیاییەکانی وەک [[زەڕنیخ]] و فلۆراید پیسبووە.<ref>Eawag (2015) Geogenic Contamination Handbook – Addressing Arsenic and Fluoride in Drinking Water. C.A. Johnson, A. Bretzler (Eds.), Swiss Federal Institute of Aquatic Science and Technology (Eawag), Duebendorf, Switzerland. (download: www.eawag.ch/en/research/humanwelfare/drinkingwater/wrq/geogenic-contamination-handbook/)</ref> ئەو توخمانەش بەزۆری لە سەرچاوە سروشتیەکانەوە پەیدا دەبن کەوا کەڤر و ماددە نیشتووەکان دەگرنەوە.
 
===== ڕێگا نوێکانی دیاریکردنی پیسبوونی ئاو =====