فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
ب بوت: صيانة |
||
ھێڵی ١:
'''فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی''' [[فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژی|فەرھەنگێکی ئێتیمۆلۆژیی]] نووسراوی [[عەلی نانەوازادە]]<nowiki/>یە. ئەم فەرھەنگە لە شەش بەرگ پێک دێت و ھەر بەرگێک نزیکەی ٧٠٠ لاپەڕەیە و ھەمووی بەیەکەوە نزیکەی چوار ھەزار لاپەڕە دەکا. بەرگی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٧ و بەرگی دووەمی لە ٢٠١٨ چاپ کراوە و، بڕیار وایە بەرگەکانی تریشی بەرەبەرە لە چاپ بدرێن. ئەمە بە یەکەم فەرھەنگی کوردی دادەنرێت کە بە شێوەیەکی تێر و تەسەل بایەخ بە ڕیشە و پێشینەی وشە و دەنگەکانی کوردیی دەدات. عەلی نانەوازادە، پێش نووسین و بەچاپگەیاندنی فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی، [[فەرھەنگی ھەرمان]]<nowiki/>ی بە دوو بەرگ لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێر چاپ کرد.
نووسەر لە پێشەکی ئەم فەرھەنگەی دەنووسێ:
«دەو فەرھەنگەدا ھەوڵم داوە بە کردنەوەی پەیوەندییەک بۆ ھەر وشەیەکی سەرەکی، بە پێی توانا و ئیمکان، زانیاریی سەر بەم وشەیە کۆ بکەمەوە و بە ڕێکوپێککردنی ڕەوتی مێژووییی وشەکە لە کۆنەوە بۆ سەردەمی نوێ و خۆپاراستن لە کورتکراوە بۆ ناوی زمانەکان، لێکدانەوەکان ڕوونتر بکەمەوە. وەھا کە خوێنەریش بتوانێ بەشداری بابەتەکە بێ.»<ref>{{Cite book|title=فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی یەکەم|last=نانەوازادە|first=عەلی|publisher=|year=٢٠١٧|isbn=|location=ستۆکھۆڵم|pages=}}</ref>
ھێڵی ٧:
== سەرچاوەکان ==
{{پەراوێزەکان}}
[[پۆل:فەرھەنگە کوردییەکان]]
|