شای ئەنگوستیلەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز |
|||
ھێڵی ٣:
{{Infobox book series | name = ''شای ئەنگوستیلەکان'' | image = یەکەم چاپی رۆمانی شای ئەنگوستیلەکان.gif | caption = وێنەی چاپی نوێ | books = {{Plainlist| * [[The Fellowship of the Ring]] * [[The Two Towers]] * [[The Return of the King]]}} | author = [[جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین]] | country = [[شانشینی یەکگرتوو]] | language = [[ئینگلیزی]] | genre = {{Plainlist| * [[ڕۆمانی خەیاڵی|خەیاڵی]] * [[ڕۆمانی سەرکێشی|سەرکێشی]]}} | publisher = Allen & Unwin | pub_date = {{Plainlist| * ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٤ * ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٤ * ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥}} | media_type = چاپ ([[بەرگی ڕەق]] و [[کتێبی بەرگ کاغەز]]) | oclc = 1487587 | preceded_by = [[The Hobbit]] | followed_by = [[بەسەرھاتەکانی تۆم بۆمبادیل]]}}
'''شای ئەنگوستیلەکان''' ({{بە ئینگلیزی|The Lord of the Rings}}) ڕۆمانێکی خەیال٘ی مەزنە، نوسراوە لەلایەن نوسەری ئینگلیز [[جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین]] لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧ز - ١٩٤٩ز، کە پاش کۆیەک بوو بۆ ڕۆمانی خەیاڵیی '''ھۆبیتەکە'''ی ساڵی ١٩٣٧ز. ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە ڕۆمانە پڕفڕۆشەکان کە تا ئێستا نوسرابێت کە زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن کۆپی لێ فڕۆشراوە.
ئەم ڕۆمانە باس لە چیرۆکی دوژمنی مەزنی خەڵکانی زەوییەکانی ناوڕاست ''ساورۆن'' دەکات، کە ئامانجی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە بوو، وە بۆ ئەو مەبەستەش ئەنگوستیلەی تایبەتی خۆی دروستکرد!!! ئەمە بەھێزترین چەکی ئەو بوو بۆ بەزاندن و دەست بە سەرداگرتنی گشت خاکەکانی ناوەڕاست. لە سەرەتای بێدەنگیەوە لە خاکی ھۆبیتەکان بەرەوە خاکەکانی ناوەڕاست و دواتر بەئاڕاستەی جەنگی ئەنگوستیلەکە. وە چەند ھۆبێتک (ھۆبیتەکان خەڵکانی کورتەباڵا و جیاوازبوون لە مرۆڤی ئاسایی) بەشداریان لەم چیرۆکە کردووە وەک ''فرۆدۆ باگینس، ساموایز گامگی، مێری، پیپین''، کە ئەرکی لەناوبردنی ئەنگوستیلەکەیان پێدرابوو، لەگەڵ مرۆڤەکان کە بریتیی بوون لە ''ئاراگۆنی کۆڕی
سەرەتا تۆڵکین ویستی کە ئەم کارەی لە دوو کتێب بێت بۆ ھەر بەشێک لە بری یەک کتێب بۆ ھەر بەشێک، بەڵام ئەم بیرۆکەیە ڕەتکرایەوە لە لایەن دەستگاکانی بڵاوکردنەوە بە ھۆی باری ئابووری ئەوکات، دواجار بڕیاردرا کە لە سێ پەرتوکدا لەژێر ناوی ''شای ئەنگوستیلەکان'' بڵاویبکاتەوە. لە ''٢٩ی تەممووزی ١٩٥٤ بۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥'' لە ژێر ناوەکانی [[ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە]]، [[دوو بورجەکە]] و [[گەڕانەوەی پاشاکە]] کەوتە بەردەستی خوێنەر. ئەم ڕۆمان پێکدێت لە شەش کتێب کە لە سێ بەرگدا خۆی دەبینێتەوە، لەگەڵ چەند مادەیەک لە کۆتاییەکەی وەک پاشکۆیەک، بەڵام ھەندێک چاپ ھەیە کە ھەموو کارەکەی لە یەک بەرگدا کۆکردۆتەوە.
ڕۆمانەکە زۆرجار لە چاپدراوەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر ''٣٨ زمان''. ئەم کارەی تۆلکین بابەتێکی شیکردنەوەی فراوانی بابەتەکانی بوو، ھەرچەندە خۆی کارێکی جیا بوو، وە ئەم چیرۆکە گەورەترین داستان بووە کە تۆڵکین کاری لەسەر کردبێت لە ساڵی ١٩١٧ەوە، لە قۆناغێکدا ناوی ئەم کارەی برد بە ''میتھۆپۆیەیا''. شای ئەنگوستیلەکان لەو ڕێوە ڕەچاو دەکرێت کە کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر خەیاڵی ھاوچەرخ ھەیە، کاریگەری کارەکەی تۆلکین بەشێوەیەک بووە کە بەکارھێنانی وشەکانی 'تۆڵکیەنیان' و 'تۆڵکیەنەس قوە' تۆمارکراوە لە فەرھەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆردا. دەربارەی شای ئەنگوستیلەکان چەندین بابەت بڵاوکراوەتەوە لەوانەش چەندین [[ھونەر | کاری ھونەری]] و [[موزیک]] و [[فیلم]] و [[کایەی ڤیدیۆ | یاری ڤیدیۆی]] و چەندین بڵاوکراوەی تر. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ نازناوی ''خۆشەویستترین ڕۆمانی بەریتانی پێبەخشرا.
ھێڵی ١٧:
== کتێبی II ==
فرۆدۆ بەخەبەرھات لە ریڤندل وە چارەسەری بۆ کرا لە لایەن ئێرلۆندی سەرکردەی جەنەکان، وە ھاوڕێکانی فرۆدۆش بەھەمان شێوە سەلامەتبوون، گەندافیش لە وێبوو. فرۆدۆ چاوی بە بیلبۆ کەوت کە بڕیاری دا بوو ئەو کاتەی ماوییەتی لە ژیاندا لەوێدا بەسەریببات. لەدواییدا ئەنجومەنی ئێڵڕۆند بەسترا و لە نامەیەکدا خەڵکە جیاوازەکانیان بانگێشت کرد و پێیانگووتن کە بۆچی دەبێت ئەوان بێن. ئەنجومەن باسی لە ساورۆن و ئەنگوستیلەکە کرد، وە باسی ئەوەیانکرد کە سترایدەر لە ڕاستیدا ناوی ''ئاراگۆنی کوڕی ئارسۆنە'' و میراتگری ئیزیلدورە. گەند٘اف ڕایگەیاند کە ''سارمان''(جادووکەری سپی) ناپاکییان لێدەکات و ئێستا کار بۆ بەدەستھێنانی ھێزی ئەنگوستیلەکە دەکات، وە ئەنگوستیلەکەش ناتوانرێت لەلایەن کەسەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت جگە لە ساورۆن خۆی. ئەنگوستیلەکە سیفەتێکی ھەبوو کە ئەگەر خەڵکی ئاسایی لەدەستی بکات ئەوا کەسەکە ون دەبوو، بەڵام کەسەکە تووشی گەنین ئەبوو، وە بەھۆی ھێزەکەوە برسی دەبوو، کەواتە ئەنگوستیلەکە جگە لە خراپەکارێک ھیچی تر نەبوو. لەکۆتاییدا ئەنجومەن بڕیاریاندا کە دەبێت ئەنگوستیلەکە لە ناو ببرێت، بۆ ئەوەی ڕۆحی ساورۆنیش لەناوببرێت، ئەوەش تەنھا بەوە دەکرێت کە بیخەنە ناو ئاگری گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆری خاکی ساورۆن، کە دەبوایە پێشتر ئەو کارە بکرایە، ئەنجومەن بڕیاریدا فرۆدۆ ئەو کارە بگرێتە دەست، وە ئێلرۆند لەگەڵ بڕیارەکانی گەند٘اف ھەشت ھاوەڵییان ھەڵبژارد بۆی تا یارمەتی بدەن، بەمەش ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە ژمارەیان بووە نۆ کەس (فرۆدۆ، سام، مێری، پیپین، گەند٘اف، ئاراگۆن، گیمیڵی، لێگۆلاس، بۆرۆمیر). لە دەستپێکی ٣٠١٨ کۆمەڵەی ئەنگوستیلە دەستیان بە گەشتە دورخنایەنەکەیان کرد، بەڵام پێش ئەوەی بڕۆن بیڵبۆ شمشێری [[ستینگ]] کە خۆی پێشتر بەکاری دەھێنا وە
== دوو بورجەکە ==
ھێڵی ٣٧:
== کەسایەتییە باشەکان ==
ئەندامانی کۆمەڵەی
* فرۆدۆ باگینس:
فرۆدۆ (Frodo) لەساڵی
* مێریادۆک براندیبوک (مێری)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
* پێرێگرین تووک (پیپین یان پیپ)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
* گەند٘افی خۆڵەمێشی، جادووگەر، سەرکردەی کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کرد تا ئەو کاتەی کەوتەخوارەوە لە مۆریا، دواتر گەڕایەوە لە مردن وەک گەند٘افی سپی بۆ سەرکردایەتی سوپاکانی ڕۆژاوا دژبە ساورۆن.
* ئاراگۆن، (ئاکا سترایدەر) کوڕەزای ئیسیلدوور و میراتگری ڕاستەقینەی تەختی پاشایەتی ئارنۆر و گۆندۆر.
* لێگۆلاس گرینلیف، میرێکی جنەکان بوو وە کوڕی پاشا
* گیمیڵی، کوڕی گڵۆین، کورتەباڵا.
* بۆرۆمیر، کوڕە گەورە و میراتگری دەنەسۆرە، نۆکەری گۆندۆر و شای میناس
* سەلەبۆن، جنکێی ھاوکاری فەرمانڕاوا لۆسلۆرین، ھاوسەری گالادریڵ و باپیری ئاروین.
* ئێلرۆند، نیو جن شای ڕیڤێندێڵ و باوکی ئاروین.
ھێڵی ٧٧:
ھەر لە کاتە زووەکانی ساڵی ١٩٦٠ دا دۆنەلدێک وولھەیم، سەرنوسەری چیرۆکی خەیاڵی بەرگ نەرم و بڵاوکەرەوەی کتێبی زیرەک، گوتی کە شای ئەنگوستیلەکان لەوڵاتی نەتوە یەکگرتووەکان دا لەژێر یاسای مافی چاپی ئەمریکی نەپارێزراوە، لەبەرئەوەی دەزگاکانی پەخشکەری کتێبی بەرگ ڕەق مافی چاپی کارەکەی فەرامۆش کردبوو لە وڵاتە یەکگرتووەکان. دواتر لەساڵی ١٩٦٥ پسپۆری کتێبەکان ھەوڵیاندا تا چاپێکی لێ بڵاوبکەنەوە، بەبێ مۆڵەتی تۆلکین و پێدانی حەقی خۆی، ھەر دوای ئەوە تۆلکین یەکێک لەم چاپانەی بردە لای ھەوادارەکانی خۆی و کێشەکەی پێ ڕاگەیاندن. فشاری یەکێک لە ھەوادارەکانی بەناوی گراسرووتس ئەوەندە بەھێزبوو کە توانی چاپەکە بگەڕێنێتەوە وە پارەدانی خاوندارێتی تۆلکینیان دانا. ئۆسەرایزد شوێن کتێبی بالەنتاین و ھۆتەن میفلینیان کەوت بۆ ئەوەی بازرگانییە مەزنەکەیان سەربکەوێت. تۆلکین بەسەرداچونەوەی دەقە جۆراوچۆرەکانی گرتە ئەستۆی خۆی و تەواویکرد تا نوسخەیەکی کتێبەکە بەرھەمبھێنن و بڵاوی بکەنەوە لەگەڵ ڕەزامەندی تۆلکین و لە ژێر مافی چاپی ئەمریکیدا. ئەم نوسینەوەیەش بووە دووەم چاپی شای ئەنگوستیلەکان وە بڵاوکرایەوە لە ساڵی ١٩٦٥. یەکەم چاپی کتێبی (بەرگ نەرم) چاپکرا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵە، وە لە ماوەی دە مانگدا چارەکە ملوێنک کۆپی لێ فڕۆشرا. لە چواری ئەیلولی ١٩٦٦ دا، ڕۆمانەکە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی نیوۆرک دا دەرکەوت لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبە بەرگ نەرمەکان بە پلەی سێھەم، دواتر لە چواری کانونی یەکەم بووە پلەی یەکەم، وە بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە لەو پلەیەدا مایەوە. دەستکارییەکانی ھۆتەن میفلن دوای ساڵی ١٩٩٤ بەسەرداچونەوە جیاوازەکانی تۆلکینی یەککخست بە چاودێری [[کریستۆفر تۆلکین]]، وە پاش چەند ھەڵەیەکی سەرەتایی بچوک کارەکەیان بەئەنجام گەیشت.
لەیادی ٥٠ ساڵەی دەستکارییەکان، Wayne G. Hammond و Christina Scull, لە ژێر چاودێی کریستۆفر تۆلکین، دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە و چاککردن و لابردنی ھەندێک کێشە، کە لە یەکەم چاپی ١٩٥٤ دا ھەبوون کە ئەو شتانە بەھیچ شێوەیەک تەواو نەبوون. لە چاپی ٢٠٠٥ چەندین گۆڕانکاری تێداکرا کە وایکرد زیاتر قوڵبێت و خوێنەر بتوانێت لێیتێبگات و خۆشییەکی زیاتری لێببینێت، وە لە ٦٠م ساڵ یادی دەستکارییەکاندا زۆرینەی ھەڵەکان ڕاستکرانەوە. لە ھەندێک لە چاپەکانی ٢٠٠٤ دا سێ قەبارەکە لەیەک قەبارە کۆکراونەتەوە. شایەنی باسە کە کریستۆفەر لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ ڕەشنوسێکی ڕونکردنەوەیی دەربارەی قۆناغەکانی گەشەپێدانی نوسراوەکە بڵاوکردەوە لە کتێبی شەشەم بۆ نۆیەم لە زنجیرەی مێژووی خاکەکانی ناوەڕاست.
== سەرچاوەکان ==
* {{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/The_Lord_of_the_Rings|سەردێڕ = The Lord of the Rings|سەردان = ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩}}
|