شای ئەنگوستیلەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Version 9
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
سڕینەوە (دەستکارییەکەی پێش خۆم سەرتاپای نوێکردەوە)
ھێڵی ٦٥:
==سەرچاوەکان==
* {{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/The_Lord_of_the_Rings|سەردێڕ = The Lord of the Rings|سەردان = ٢٥ی ئابی ٢٠١٨}} * [http://lotrproject.com | Lotr Project] [[پۆل:ڕۆمانە ئینگلیزییەکان]]
 
== پێشەکی ==
ھەزاران ساڵ پێش ڕوداوەکانی ڕۆمانەکە دەستپێبکات پاشای تاریکی ساورۆن ئەنگوستیلەیەکی ساختەکرد بۆ فەرمان ڕەواییکردنی ئەنگوستیلەی ھێزەکانی تر و ئەوانەشی کە لە دەستیان کردبوون سەرکردەی پیاوەکان و سەرکردەی جنەکان و سەرکردەی کورتەباڵاکان. بەڵام لە جەنگی کۆتایی ساورۆن بەزێندرا، لە لایەن لەشکری ھاوپەیمانی جنەکان و پیاوەکان کە جنەکان لە لایەن ''گیل گالاد'' و پیاوەکان لەلایەن ''ئەلندیل'' ڕابەری دەکران. ''یسیلدور'' ی کوڕی ئەلەندیل پەنجەی ساورۆنی بڕی و ئەنگوستیلەکەی لێساند، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە ساورۆن شێوەی جەستەی لەدەستبدات. یسیلدور ئنگوستیلەکەی ھەڵگرت وەک میراتی خێزانەکەی، بەڵام کاتێک یسیلدور بەھۆی بۆسەیەکی ''ئۆرکەکان'' کوژرا ئەنگوستیلەکە لە ڕوباری ''ئاندوین'' بزربوو. پاش تێپەڕ بوونی دوو ھەزار ساڵ ئەنگوستیلەکە لە لایەن یەکێک لە دانیشتوانی تەنیشت ڕوبارەکە دۆزرایەوە کە بە ''دیگۆڵ'' بانگیان دەکرد، ھاوڕێکەی ''سمیگۆڵ'' کەوتە ژێر کاریگەری ئەنگوستیلەکە و دیگۆڵی خنکاند بۆ ئەوەی ئەو ئەنگوستیلەیە بەدەست بھێنێت. سمیگۆڵ دورخرایەوە بۆ دامێنی چیا تەمومژاوییەکان، خراپەکارییەکانی کردییە بوونەوەرێکی دڕندە ″گۆلم″. گۆلم ئەنگوستیلەکەی بزرکرد کە پێیدەگووت ''بنرخ''، دواتر ھۆبێتێک دۆزییەوە بەناوی ''بیلبۆ باگینس''، لەھمان کاتدا ساورۆن بەنھێنییەوە پیلانی دەگێڕا بۆ ئەوەی شانشینێکی نوێ دروست بکات و جیھانی مۆدۆری کۆن بگەڕێنێتەوە. کاتێک کە گۆلم چووە دەرەوە بۆ ئەوەی بە شوێن ئەنگوستیلەکەدا بگەڕێت لە لایەن ساورۆن دەستگیرکرا و ئەشکەنجەدرا، ساورۆن توانی لەڕێی ئەوەوە بزانێت کە ئەنگوستیلەکە لە لایەن باگینسەوە ھەڵگیراوە لە ھەرێمەکە. گۆلم ئازادکرا، ساورۆن تەنھا پێویستی بە ئەنگوستیلەکەی بوو بۆ گەڕاندنەوەی گشت ھێزەکەی، بۆیە چوار لە خزمەتکارە بەتواناکانی خۆی نارد بەناوی ''نازگوڵەکان'' بۆ گەڕاندنەوەی ئەنگوستیلەکەی.
 
== ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە ==
چیڕۆکەکە دەستیپێکرد لە ھەرێمەکە، ئەوشوێنەی کە ''فرۆدۆ باگینسی'' ھۆبێتی ئەنگوستیلەکەی لە ''بیلبۆ باگینسی'' مامی وە چاودێری بۆمایەوە. ھۆبیتەکان ھۆشیار نەبوون بە سروشتی ئەنگوستیلەکە. بەڵام ''گەند٘افی خۆڵەمێشی'' جادووکەر و ھاوڕێی کۆنی بیلبۆ، گومانیکرد کە ڕەنگە ئەوە ئەنگوستیلەکەی ''ساورۆن'' بێت. دوای حەڤدە ساڵ کاتێک گەند٘اف گومانەکەی پشتڕاست کردەوە باسیی چیڕۆکی ئەنگوستیلەکەی بۆ ''فرۆدۆ'' کرد و داوای لێکرد کە لە ھەرێمەکە بباتە دەرەوە. دواتر فرۆدۆ دەستی بە گەشتەکەی کرد لەگەڵ ''ساموایز گامجی'' کە باخەوان و خزمەتکار و ھەروەھا ھاوڕێی فرۆدۆ بوو، ھەروەھا دوو ئامۆزای بەناوی ''پیپین'' و ''مێری''، لەڕێگادا خەریک بوو لەلایەن ''سوارچاکە ڕەشەکان'' بگیرێن، بەڵام دوور کەوتنەوە و بەناو دارستانە کۆنەکەدا ڕۆیشتن. لێرەدا ھاوکاریکران لەلایەن ''تۆم بۆمبادیل''، کە کەسێکی بیانی ڕوخۆش بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ''گۆڵدێن بێری'' دەژیا لە دارستانەکە. دواتر ھۆبێتەکان گەیشتنە شاری ''بریی''، لەوێ بەرەوڕووی پاسەوانکێ وەستان کە ناوی ''سترایدەر'' بوو، ئەوەی کە لە نامەیەکی گەند٘اف ناوی ھاتبوو لەپێشتردا. سترایدەر توانی ھۆبێتەکان ڕازی بکات کە لەگەڵیان بڕوات وەک چاودێر و پارێزەریان. بەیەکەوە ڕۆیشتن لە بریی دوای ئەوەی دیسان لە ھێرشێکی نزیکی سوارچاکە ڕەشەکان دەربازیان بوو، لە سەر گردی ''وێزەتۆپ'' بۆ جاری سێیەم ھێرشیان کرایە سەر لە لایەن سوارچاکە ڕەشەکان وە لەم ھێرشەدا فرۆدۆ بریندار کرا بە تیغێکی نەفرەتلێکراو، سترایدەر شەڕی لەگەڵکردن توانی دووریان بخاتەوە. بە ڕابەرایەتی سترایدەر گەیشتنە حەشارگەی ''ڕیڤندڵ'' ی جنەکان. فرۆدۆ کەوتە نەخۆشییەکی کوشندەوە بە ھۆی برینەکەیەوە، کەمێکی مابوو سوارچاکە ڕەشەکان بیگرن لەتەنکاوی ''Bruinen'' بەڵام لافاوێک دروستبوو لە لایەن ''ئێڵرنۆد''سەرکردەی ڕیڤندێڵ، ئاستی ئاوەکە بەرزبووە و ھەموویانی لەناو برد وە فرۆدۆش لەژێر چاودێری ئێڵرۆند گەیەنرایە ڕیڤندڵ. لەدوایی دا ئەنجومەنی ئێڵڕۆند کۆبووەوە و باسیان لە چیڕۆکی ساورۆن و ئەنگوستیلەکە کرد وە دەرکەوت کە سترایدەر لە ڕاستیدا ناوی ''ئاراگۆنی کوڕی ئارسۆنە'' و میراتگری ئیزیلدورە.
گەند٘اف ڕایگەیاند کە ''سارمان''(جادووکەری سپی) ناپاکییان لێدەکات و ئێستا کار بۆ بەدەستھێنانی ھێزی ئەنگوستیلەکە دەکات. لەکۆتاییدا ئەنجومەن بڕیاریاندا کە دەبێت ئەنگوستیلەکە لە ناو ببرێت، ئەوەش تەنھا بەوە دەکرێت کە بیخەنە ناو ئاگری گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆر کە دەبوایە پێشتر ئەو کارە بکرایە. فرۆدۆ بڕیاری دا ئەو کارە بگرێتە دەست. ئێلرۆند لەگەڵ بڕیارەکانی گەند٘اف چەند ھاوەڵێکی ھەڵبژارد بۆی. ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە ژمارەیان نۆ کەس بوو=(فرۆدۆ، سام، مێری، پیپین، گەند٘اف، ئاراگۆن، گیمیڵی، لێگۆلاس، بۆرۆمیر).
پاش چەند ھەوڵێکی شکستخواردوو بۆ تێپەڕین بە ''چیای تم و مژاوی'' ناچار بوون ڕێگایەکی مەترسیدار بگرنەبەر و بەناو ''کانەکانی مۆریا'' دا بڕۆن. لە بەردەم دەرگای مۆریادا توشی ھێرشی چاودێری ناودەریاکە بوون. دواتر لە ناو مۆریا زانیان چی بەسەر ''balin'' و کورتەباڵاکانی تر ھاتووە. ھەر لەو شوێنە توشی ھێرشی ''ئۆرکەکان'' بوون و دوای شەڕێکی زۆر ڕزگاریان بوو، بەڵام دووبارە چواردەوریان گیرا و تەنگیان پێھەڵچنین، دوای کەمێک ئەھریمەنی کۆن ''بارلۆگ'' ھات ئۆرکەکان ڕایانکرد وە کۆمەڵەی ئەنگوستیلەکەش بە ھەمان شێوە جگە لە گەند٘اف کە ڕووبەڕووی وەستا و ھەردووکیان کەوتنە قوڵایی چیاکە، ئەوانی تر دەربازیان بوو وە حەشارگەی جنەکانی دارستانیان دۆزییەوە ''لۆسلۆرین''. لێرە ھەندێک ڕاوێژیان لەگەڵکرا لە لایەن ''Celeborn '' و ''Galadriel''. لەگەڵ بەلەم و ئەو دیاریانەی کە ''Galadriel'' پێیدان ڕۆیشتن بەرەو خواروی ڕوباری ئاندوین لە وێشەوە بەرەو گردی ''ئامۆن ھێن''. لەم شوێنەدا بۆرۆمیر ویستی ئەنگوستیلەکە لە فرۆدۆ ببات، بەڵام فرۆدۆ ئەنگوستیلەکەی لە پەنجەیکرد و دیارنەما. لەو کاتە دا ئۆرکەکان گەیشتن ئاراگۆن بە فرۆدۆی گوت کە بڕوات ئەویش بڕیاریدا دووربکەوێتەوە و بەرەو مۆردۆر بڕوات، وە سامیش ویستی بڕوات لەگەڵی وە بمێنێتەوە لەگەڵی ئەگەر ھەرچییەک ڕوبدات.
 
== دوو بورجەکە ==
ئۆرکەکان کە نێردرابوون لەلایەن سارمان و ساورۆن، بۆرۆمیریان کوشت و مێری و پیپینیان گرت. ئاراگۆن و لێگۆلاس و گمیلی مشتومڕیان کرد دەربارەی شوێن کەوتنی ئەو دوو ھۆبێتە و بڕیاریان دا شوێن ئەو ئۆرکانە بکەون کە ئەو دوو ھۆبێتەیان دەبرد بۆ سارمان. لەناو شانشینی ''ڕۆھان'' ئۆرکەکان لەناوبران لەلایەن کۆمەڵەی ''ڕۆھیریم'''، مێری و پیپین دەربازیان بوو وە ڕۆیشتن بۆ ناو دارستانی ''فارگۆن'' و لەوێ بوونە ھاوڕێی ''تریبێرد''، کە کۆنترین درەخت بوو لە ''ئینت''ەکان. ئاراگۆن و لێگۆلاس و گمیلی بە شوێن پێی دوو ھۆبێتەکەدا ڕۆیشتن، لەناکاو گەند٘افیان بینی، پێیوتن کە بارلۆگی کوشت وە تاریکی ئەویان برد بەڵام گەڕێنرایەوە بۆ خاکی ناوەڕاست بۆ تەواوکردنی کارەکەی. وە پۆشاکی سپی لە بەرکردووە و ئێستا ئەو ''گەند٘افی سپییە'' لە بەرئەوەی شوێنی سارمانی گرتۆتەوە وەک سەرکردەی جادووگەرەکان، وە دڵنیایکردنەوە کە دوو ھۆبیتەکە سەلامەتن. دواتر پێکەوە بە سواری ئەسپ بەڕێکەوتن بۆ ''ئێدۆراس'' پایتەختی ڕۆھان، گەند٘اف ''سێۆدێن''ی پاشای ئازاد کرد لە کاریگەری سیخوڕەکەی سارمان ''گریما''. سێۆدێن ھێزە جەنگییەکان و ئەسپ سوارەکان و پیاوانی کۆنی قەڵای ''ھێڵمس دیپی'' کۆکردەوە. گەند٘افی سپیش داوای یارمەتی لە تریبێرد کرد. لە ھەمان کاتدا مێری و پیپین ھانی ئینیەکانیان دەدا بۆ ھێرشکردنە سەر ''ئایزنگارد''ی قەڵای سارمان و ئەو تەڵە جادویانەی بورجی ''ئۆرسانک''. گەند٘افیش توانی تریبێرد قایل بکات کە سوپای ''ھۆورنس'' بنێریێت بۆ ھاوکاری سێۆدێن. گەند٘اف سوپای ڕۆھیریمی نارد بۆ ھێڵمسدیپ و توانیان ئۆرکەکانی سارمان لەناوبەرن و ئەوانەی ڕایانکرد بۆ دارستانی ھۆرۆن جارێکیتر نەبینرانەوە. دواتر گەند٘اف چووە لای سارمان و دەرفەتێکی پێدا کە لە ڕیزی ساورۆن نەمێنێت، بەڵام سارمان ڕەتیکردەوە گوێیلێبگرێت و گورزێکی لێوەشاند بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا گەند٘اف ھێزی لەو زۆر زیاترە زیانی بەرنەکەوت و ھەموو دەسەڵاتەکانی لە سارمان سەندەوە، کاتێک سارمان بە ھێواشی گەڕایەوە زیندانەکەی گۆیەکی لێکەوتە خوارەوە و پیپین ھەڵیگرت و گومانی کرد کە ئەوە ''پالانتیرە'' ئەو بەردی بینینەی کە سارمان بەھۆیەوە پەیوەندی لەگەڵ سارۆن دروستکردبوو وە ھۆکاری ئەوە بوو سارمان ھەڵبخەڵەتێ، پیپین لەلایەن ساورۆنەوە بینرا. دواتر گەند٘اف و پیپین بە سواری ئەسپ ڕۆیشتن بۆ ''میناستریس'' و سەکردەی شارەکە پیپینی لەگەڵ خۆی ھێشتەوە.
سام و فرۆدۆ گۆلمیان گرت، کە لە مۆریاوە بە شوێنیانەوە بوو. ئەوان ڕێگایان پێدا کە ڕێگاکەیان بەرەو مۆردۆر نیشانبدات. ئەوان دەرگای ڕەشی مۆردۆریان دۆزییەوە کە بەباشی پاسەوانی کرابوو. بەڵام ئەوان بە ڕێگایەکی تردا ڕۆیشتن کە نھێنی بوو گۆلم دەیزانی. لە ڕێگادا ڕوبەڕوی ''فرایمەر''ی برای بۆرۆمیر بوونەوە، ئەو وەک براکەی نەبوو، نەیھێشت بکەوێتە ژێرکاریگەری ئەنگوستیلەکەوە. گۆلم ببوە دوو بەش لەنێوان دڵسۆزی بۆ فرۆدۆ یان حەزی بۆ ئنگوستیلەکە. گۆلم ناپاکی کرد و فرۆدۆی برد بۆ لای جاڵجاڵۆکەی مەزن ''شیڵبۆ''، فرۆدۆ کەوتە داوی جاڵجاڵۆکە کە، بەڵام بەیارمەتی ئەو دیارییەی کە Galadriel دابووی پێیان سام توانی بەرنگاری جاڵجاڵۆکەکە ببێتەوە. سام وایزانی کە فرۆدۆ مردووە، ئەنگوستیلەکەی ھەڵگرت بۆ ئەوەی کارەکە تەواوبکات، لەو کاتەدا ئۆرکەکان گەیشتنە ئەوێ و فرۆدۆیان دۆزییەوە، سام گوێی لێیان بوو وە زانی فرۆدۆ زیندووە.
 
== گەڕانەوەی پاشاکە ==
ساورۆن سوپایەکی مەزنی ئامادەکرد دژ بە گۆندۆر، گەند٘اف گەیشتە میناستریچ بۆ ئەوەی دەنەسۆر ئاگادار بکاتەوە لەو ھێرشە، لە ھەمان کاتدا سێۆدێن سوارچاکەکانی خۆی کۆکردەوە بۆ یارمەتیدانی گۆندۆر. میناستریچ ئابلوقەدرا، دەنەسۆر لەلایەن ساورۆن ھڵخەڵەتێندراو نائومێد بوو وە خۆی سوتاند لە ناو کۆمەڵە دارێک، خەریک بوو فرایمەری کوڕیشی بسوتێت.
ئاراگۆن لەگەڵ لێگۆڵاس و گمیلی بە یارمەتی پاسەوانانی باکور توانیان دەست بەسەر ''ڕێگای مردن'' دا بگرن بۆ ئەوەی ''پیاوە مردووەکان''ی دونھارۆو بکەنە ئەندامێکی کۆمەڵەکەیان. کە سنوردار کرابوون لەلایەن نەفرینی جادوکەر دەنیس وە ڕزگاریان نابێت تاوەکو ئەو سوێندە درۆیە کۆنە بەجێ نەھێنن کە شەڕ بۆ پاشای گۆندۆر بکەن. سوپای مردن شوێن ئاراگۆن کەوتن و ھێرشێکی تۆقێنەریان کردە سەر کەشتی چەتەکانی دەریای ئومبار و کەشتییەکەیان داگیرکرد، ئاراگۆن کەشتییەکەی بەکار ھێنا بۆ گواستنەوەی پیاوەکان بە ڕوباری ئەندوین بۆ باشوری گۆندۆر. گەیشتن بە میناستریچ لەکاتی شەڕەکەدا بوو. ئیۆین شای نازگوڵەکانی کوشت بە یارمەتی مێری. گۆندۆر و ڕۆھان پێکەوە سوپا مەزنەکەی ساورۆنیان تێکشکاند لە ''جەنگی مەیدانی پێلێنۆر''. سێۆدێن کوژرا وە ئێۆین و مێری بریندار بوون.
 
لەھەمان کاتدا سام فرۆدۆی ڕزگارکرد لە بورجی سیرس ئەنگوڵ، ڕۆیشتن بەرەو مۆردۆر.
ئاراگۆن سەرکردایەتی سوپایەکی دەکرد پێکھاتبوو لە سەربازانی گۆندۆر و ڕۆھان بەرەو دەرگای ڕەشی مۆردۆر بۆ ئەوەی ساورۆن چاوپۆشیان لێبکات لە مەترسییەکانی. سوپاکەی بەزەبر و ژمارەیان لە ڕادەبەدەر بوو بەھۆ مەزنی ھێزی ساورۆن. سام و فرۆدۆ گەیشتنە لێواری مردن، بەڵام فرۆدۆ نەیتوانی چیتر بەرگەی ئەنگوستیلەکە بگرێت، ئەو داوای کرد بۆ خۆی وە لەپەنجەی کرد. لەناکاو گۆلم ھات و شەڕی لەگەڵ فرۆدۆ کرد وە پەنجەی لێکردەوە بە ئەنگوستیلەکەوە. گۆلم ئاھەنگی دەگێڕا و ئاگای لەپێیەکانی نەماو کەوتە نەو گڕکانەکەوە، ئەنگوستیلەکەشی لەگەڵ خۆی برد. کاتێک ئەنگوستیلەکە تێکشکا ساورۆن ھێزە تایبەتییەکەی لە دەستدا، دروستکراوەکانی ڕوخان، نازگوڵەکان مردن، ھیچ شتێکی شەڕی نەما، وەک ئەوە وابوو کە ئاراگۆن لە جەنگەکە سەرکەوتبێت.
 
ئاراگۆن تاجی لەسەرکرا، بووە پاشای ئارنۆر و گۆندۆر، ئاروینی کچی ئێلرۆندی خواست. چوار ھۆبێتەکەش ڕێگایان گرتەبەر بەرەو ھەرێمەکە. ھۆ بێتەکانی ھەرێمەکە دەستیانکرد بە کودەتا و ھەرێمەکەیان ئازادکرد، لەوڕێگایە ١٩ ھۆبیت کوژران و ٣٠ تریش بریندار بوون. فرۆدۆ ھۆبیتەکانی وەستاند لە کوشتینی جادووکەرەکە، بەڵام دواتر سارمان ھەوڵی دا کە خەنجەرێک بدا لەفرۆدۆ بەڵام گیرما وەستاندی و کوشتی لە بەردەم دەرگای کۆتایی دواوەی ماڵەکەی فرۆدۆ. وە ئەویش کوژرا لەلایەن تیرھاوێژە ھۆبیتییەکان. وە شەڕی ئەنگوستیلەکە لێرادا بە کۆتا ھات. مێری و پیپین بە پاڵەوان ناوبانگیان دەرکرد، سام ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆوسی کاتۆن کرد وە ئەو دیارییەی کە لەلایەن Galadriel پێیدرابوو بەکارھێنرا وەک چارەسەری پزیشکی لە ھەرێمەکە بەڵام فرۆدۆ توشی ئازاری گیانی و ڕۆحی بوو، بەھۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر ئەنگوستیلەکەی لەلا بوو، دوای نیو ساڵ لەگەڵ کۆەڵێکی تر کە گەند٘اف و بیلبۆشی تێدابوو گەشتیان بە کەشتی کرد لە ''حەشارگەی خۆڵەمێشی'' لە ڕۆژ ئاوا بەناو دەریاد ا بەرەو ''خاکی نەمران'' بۆ دۆزینەوەی ئاشتی.
لە کۆتایدا سام کتێبی سوری وێستمارچی دا بە کچەکەی خۆی ئێلانۆر، کە ئەم کتێبە چیڕۆکی سەرکێشییەکانی بیلبۆ وە جەنگی ئەنگوستیلەکە ی لەخۆگرتبوو وەک گەواھیدەرێکی ھۆبیتەکان، سام دواتر گوتی کە بۆخۆی بە دەریادا دەپەڕێتەوە و دەچێت بۆ ڕۆژاوا. کۆتا کەس کە ئنگوستیلەکەی ھەڵگرتبوو.
 
== کەسایەتییەکان ==
ھەندێک لە کەسایەتییەکان لە شای ئەنگوستیلەکاندا دەورێکی ڕەوانیان ھەیە و دیارە کە پاڵەوانی چیرۆکەکەن، وە ئەوانەیتریش دەورێکی دوژمنایەتیان ھەیە.
ھەرچۆنێکبێت سەرەڕای ئەوەش ڕەخنە لەوە دەگیرێت کە گشت کارەکتەرەکانی ئەو پەرتووکە ھەموویان یەکێک لەم دوانەن واتە یان ڕەشن یان سپین، ھەندێک لە کارەکتەرەباشەکان زیاتر بەلای تاریکییەوەن وەک ئەوەی لەچیرۆکەکەدا ھەیە، ھەروەھا بەپێچەوانەشەوە ھەندێک لە چەپەڵەکان ھانەدەری باشەن. لەبەرئەوە جۆرایەتی کەسایەتییەکان لەم دووجۆرەدا " پـاڵەوانــی چیرۆک " وە " دوژمن" لە خوارەوە ڕۆڵە گشتییەکانییان لە چیرۆکەکەدا نیشاندراوە.
 
== کەسایەتییە باشەکان ==
ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە:
* فرۆدۆ باگینس، ھەڵگری ئەنگوستیلەکە، پێیدراوە لەلایەن بیلبۆ باگینس.
* ساموایز گامجی، باخەوان و ھاوڕێی باگینسەکان.
* مێریادۆک براندیبوک (مێری)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
* پێرێگرین تووک (پیپین یان پیپ)، ئامۆزا و ھاوڕێی فرۆدۆ.
* گەند٘افی خۆڵەمێشی، جادووگەر، سەرکردەی کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کرد تا ئەو کاتەی کەوتەخوارەوە لە مۆریا، دواتر گەڕایەوە لە مردن وەک گەند٘افی سپی بۆ سەرکردایەتی سوپاکانی ڕۆژاوا دژبە ساورۆن.
* ئاراگۆن، (ئاکا سترایدەر) کوڕەزای ئیسیلدوور و میراتگری ڕاستەقینەی تەختی پاشایەتی ئارنۆر و گۆندۆر.
* لێگۆلاس گرینلیف، میرێکی جنەکان بوو وە کوڕی پاشا ثراندیولی جنی سیلڤانی باکووری میرک وود.
* جیمیڵی، کوڕی گڵۆین، کورتەباڵا.
* بۆرۆمیر، کوڕە گەورە و میراتگری دەنەسۆرە، نۆکەری گۆندۆر و شای میناس تریث.
* فرایمەر، کوڕە بچوکی دەنەسۆر و برای بۆرۆمیر.
* گالادریاڵ، جنکێی ھاوکاری فەرمانڕاوا لۆسلۆرین، وە داپیرەی ئاروین.
* سەلەبۆن، جنکێی ھاوکاری فەرمانڕاوا لۆسلۆرین، ھاوسەری گالادریڵ و باپیری ئاروین.
* ئێلرۆند، نیو جن شای ڕیڤێندێڵ و باوکی ئاروین.
* ئاروین ئەندۆمیل، کچی ئێرلۆند، ھاوسەری ئاراگۆن.
* بیڵبۆ باگینس، ئامۆزای فرۆدۆ.
* سیۆدێن، پادشای ڕۆھان، ھاوپەیمانی گۆندۆر.
* ئیۆمێر، سێھەم ئاماژە پێدەری کۆکەرەوەی ھێز و خوشکەزای سیودێن. دواتر پاشای ڕۆھان پاش مردنی سیۆدێن.
* ئیۆوین، خوشکی ئیۆمیر، ئەو کەسەی خۆی گۆڕی وەک شەڕکەرێکی نێر ناوی گۆڕی بۆ دێنھێڵم بۆ ئەوەی شانبەشانی سیۆدێن شەڕبکات.
* تریبێرد، کۆنترینە لە ئینتەکان.
* تۆم بۆمبادیل، دەژیا لە قەراغێکی دارستانە کۆنەکە، کارەکتەرێکی ئاڵۆز و نادیارە لەگەڵ ھێزێکی مەزن.
 
== کەسایەتییە خراپەکان ==
* ساورۆن، شای تارکی و ناودارە بە شای ئەنگوستیلەکان، کەوتووی مایا، یارمەتی جنەکانی دا کە ئەنگوستیلەی ھێزەکان دروستبکەن لە چاخی دووەم.
* نازگیول یان تارمایی ئەنگوستیلەکە، پیاوبوون بەڵام بونەکۆیلەی ساورۆن کاتێک ئەوان دیارییە خراپەکانیان (ئەنگوستیلەی ھێزەکان) قبوڵکرد.
* پاشا جادووگەرەکەی ئانگمار، شای ناگیولەکان، وە بەھێزترین خزمەتکاری ساورۆن، ئەو سوپاکەی ساورۆنی بەڕێوەدەبرد.
* سارۆمانی سپی، جادووگەرێک کە تاکە ئەنگوستیلەکەی دەویست بۆ خۆی، سەرکردە و فەرمانەدەری جادووگەرەکان بوو یەکێک لەوانەش گەند٘اف. ھەڵخەڵەتێندرا لەلایەن ساورۆنەوە لەڕێی پالانتیرەکەوە.
* گریما زمانکرم، خزمەتکارێکی نھێنی سارۆمان بوو وە خۆفرۆشێک بۆ ڕۆھان، مێشکی سیۆدێنی ژەھراویردبوو بە ئامۆژگارییە چەوتەکانی.
* گۆلم، لەڕاستیدا ناوی سمیگۆل بوو، خووی بە تاکە ئەنگوستیلەکەگرت، وە دواتر پیلانی دەگێڕا بۆ گەڕاندنەوەی.
* شیڵبۆ، جاڵجاڵۆکەی زەبەلاح کە دەژیا لە ڕێگەی پێش میناس مۆرگول.
* لەناوبەری دورین، بالرۆگ جێیەکەی لە خوارووی کانەکانی مۆریا بوو.
* دەمی ساورۆن، ھەروەھا ناسراوە بە جێگرەوەی باراد-دور. سەرکردەی سەربازە نھێنییەکانی ساورۆن، ئەو بەرنگاری سوپای ڕۆژاوا بووەوە لە دەرەوەی دەرگا ڕەشەکە.
 
== کارکردن ==
شای ئەنگوستیلەکان وەک ئەنجامی کارەکەی پێشتری تۆلکین (ھۆبێتەکە) دەستیپێکرد، کە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ١٩٣٧. گەلییەتی ھۆبێت لەلایەن گیۆرگ ئالێن و ونوین سەرپەرشتی دەکرا، بڵاوکەرەوەکان، بۆ داواکردنی ئەنجامەکان. تۆلکین ئەوانی ئاگادارکردەوە لەوەی ئەو زۆر بەھێواشی دەنوسێت، وە چاو بە ھەندێک چیرۆکدا دەخشێنێتەوە کە پێشتر گەشەیپێدابوون. وە نەیویست کاتی ڕەشنوسی سایلماریلیۆنکە دیاریبکات،
وە بیرۆکەی نوسینی چیرۆکی زیاتری دەربارەی گەلی ھۆبێتەکان قبوڵکرد.
لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا، تۆلکین دەستی بەنوسینی ئەو چیرۆکە کرد کە ناوی شای ئەنگوستیلەکانە. نوسینی ئەو چیرۆکە ماوەی دوانزدە ساڵی خایاند، لە ساڵی ١٩٤٩ بەتەواوی بڵاونەبووەوە تا ساڵی ١٩٥٥، ئەوکاتەی کە تۆلکین تەمەنی بووە ٦٣ ساڵ.
 
== نوسین ==
لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی قایلکرا، دەستیکرد بە ھۆبێتێکی نوێ لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٧. دوای چەند ھەڵەیەک لەسەرەتاکەیدا، چیرۆکی تاکە ئەنگوستیلە دەرکەوت. بیرۆکەی یەکەم بەش ("A Long-Expected Party") بەتەواوی گەیشتە تەواوبوون. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھۆی خۆشاردنەوەی بیلبۆی دانا بە گرنگی ئەنگوستیلەکە، وە ناونیشانی شای ئەنگوستیلەکان دانەنرابوو تا بەھاری ساڵی ١٩٣٨. ئاسایی، ئەو پلانی دانابوو بۆ نوسینی چیرۆکێک کە بیلبۆ ھەموو گەنجینەکانی بەکاربھێنت وە چاوەڕێی سەرکێشییەکی تر بکات بۆ قازانجی زیاتر؛ ھەرچۆنێکبێت ئەو ئەنگوستیلەکەی وە ھەروەھا ھێزەکەی بیردەکەوێتەوە وە بیردەکاتەوە کە دەیەوێت بەدیقەتتر بێت لە کارە نوێیەکان. وەک چیرۆکێک پێشکەوت، وە توخمی ئافسانەزانی سایلماریلیۆنەکەی لەگەڵدا بەکارھێنا.
نوسین بە ھێواشی دۆڕیشت، لەبەرئەوەی تۆلکین ھەموو کات شوێنی زانکۆیی ھەبوو، وە پێویستی بە پارەیەکی زیاتر بوو وەک تاقیکەرەوەیەکی زانکۆ.
تۆلکین وازیھێنا لە شای ەنگوستیلەکان لە زیادترین ماوەی ساڵی ١٩٤٣ وە تەنھا دەستیپێکردەوە لە مانگی چواری ساڵی ١٩٤٤، وەک زنجیرەیەک بۆ کوڕەکەی (چریستۆفەر تۆلکین)، ئەوەی کە بەشەکانی نارد وەک ئەوەی ئەوان نوسیبوویان کاتێک کە بەردەستیکاربوو لە [[باشووری ئەفەریقا]] لە ھێزی ئاسمانی شاھانەدا. تۆلکین ھەوڵی دروستکردنی ئاھەنگێکی دا لە ساڵی ١٩٤٦، وە دەستنوسەکەی پشانی بڵاوکەرەوەکاندا لە ساڵی ١٩٤٧. چیرۆکەکە بەکاریگەرییەوا تەواو بوو لە ساڵی دواتر، بەڵام تۆلکین پێداچونەوەی پێشتری کارەکەی تەواونەکرد ھەتا ساڵی ١٩٤٩. گشت دەستنوسە ڕەسەنەکە، کە ٩، ٢٥٠ پەڕە بوو، ئێستا لە شوێنێک دانراوە بەناوی کۆکراوەکانی جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین لە زانکۆی ماکێت.
== سەرچاوەکان ==
* {{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/The_Lord_of_the_Rings|سەردێڕ = The Lord of the Rings|سەردان = ٢٥ی ئابی ٢٠١٨}}
* [http://lotrproject.com | Lotr Project]
 
{{دەروازە|کتێب}}