تیۆریی کۆمەڵە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ٢:
'''تیۆریی کۆمەڵە''' ({{بە ئینگلیزی| Set theory}}) لقێکی [[لۆژیکی ماتماتیکی|لۆژیکی ماتماتیکییە]] کە [[کۆمەڵ (بیرکاری)|کۆمەڵەکان]] تاوتوێ دەکات. بە گشتی کۆمەڵەکان دەتوانن ھەر شتێک بن، بەڵام لە تیۆریی کۆمەڵەکاندا، زۆرتری ئەو شتانەی بەکار دێن [[شتی بیرکارانە|شتە ماتماتیکییەکانن]]. زمانی تیۆریی کۆمەڵەکان دەتوانرێت بۆ پێناسەی ھەموو شتێکی ماتماتیکی بەکار ببردرێت. توێژینەوە نوێکان، سەبارەت بە تیۆریی کۆمەڵەکان لەلایەن [[گیۆرگ کانتۆر]] و [[ڕیچارد دێدێکیند]] لە دەیەی حەفتای سەدەی ھەژدەھەمی زایینی دەستی پێ کرد.
دوای دۆزینەوەی پارادۆکسەکانی تیۆریی سروشتی کۆمەڵەکان، کۆمەڵێک سیستمی بەڵگەنەویستی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم پێشکەش کرا کە بەناوبانگترینیان بریتین لە [[بەڵگەنەویست]]ی زرملۆ-فرانکێل و بەڵگەنەویستی ھەڵبژاردن. توێژینەوە ھاوچەرخەکان، سەبارەت بە تیۆریی کۆمەڵەکان زۆر بابەتی جیاواز لەخۆ دەگریت لە پێکھاتەی [[ژمارەی ڕاستەقینە|ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان]] بگرە ھەتا تاوتوێکردنی ھاوئاھەنگیی ژمارە گەورەکان.
== چەمکچەمکەکان و ھێما سەرەکییەکان ==
{{وتاری سەرەکی|کۆمەڵ (بیرکاری)}}
[[پەڕگە:Venn0111.svg|thumb|<div class="center"> '''یەکگرتنی''' ''A'' و ''B''، بەم شێوە هێما دەکرێت {{nowrap|''A'' ∪ ''B''}}</div>]]
تیۆریی کۆمەڵەکان بە [[پەیوەندییەکی دوانی]] نێوان شتێک وەکوو {{math|''o''}} و کۆمەڵێک وەکوو {{math|''A''}} دەست پێ دەکات. کاتێک {{math|''o''}} [[ئەندام (بیرکاری)|ئەندامێکی]] کۆمەڵی {{math|''A''}} بێت، بە زمانی بیرکاری بەم شێوە دەریدەبڕن {{math|''o'' ∈ ''A''}}.