سوننە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v2.0beta10ehf1)
ھێڵی ١٨:
هەندێک لەو باوەڕەدان کە یەکەم هەڵوێست ئاڕاستەی سوننەی دیاری کرد هەڵبژاردنی [[ئەبووبەکر]] بوو بە خەلیفەی موسڵمانان، هەروەها باوەڕیان بە لە پێشی ئەبوبەکر هەیە پاشان هەر سێ خەلیفەکەی تر بە دواییدا بە پێی ڕیزبەندییەکەیان، [[عومەر]] پاشان [[عوسمان کوڕی عەفان|عوسمان]] پاشان [[عەلی کوڕی ئەبووتالیب|عەلی]]، بیروباوەڕیان پێکهاتووە لە قورئان و سوننەت<ref name="جواد">[http://www.14masom.com/hkaek-mn-tareek/08.htm ئیبراهیم محەمەد جەواد، پیلانی سەقیفە]</ref>، سوننە پشتی ئەم ڕایە دەگرن، لە کاتێکدا [[شیعە]] هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بە خەلیفە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی پێغەمبەر [[محەمەد]] ئەزانن، و بە پێی رای ئەوان پێشەوایەتی موسڵمانان بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی ئەوە.
 
ئەتوانین بڵێین سوونە تائیفەیەکی سەربەخۆ بوون لە خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبدا لە [[خەواریجەکان]]، و لەو دەستانەی لە دوای ڕێکەوتنی حەسەنی کوڕی عەلی لەگەڵ [[معاویە کوڕی ئەبووسوفیان]] دروستبوون، سوننە خۆیان نەخستە ئەو جیاوازیانەی لە نێوانیاندا هەبوو، لەوانە ئیبن عومەر و ئەنەسی کوڕی مالیک<ref name="ئیسلام ئۆنلاين1">[{{Cite web |url=http://www.islamonline.net/Arabic/doc/2004/04/article02d.SHTML |title=پێشکەوتنی مەزهەبی ئیسلامیەکان] |access-date=١٣ی تەممووزی ٢٠١١ |archive-url=https://web.archive.org/web/20100306041425/http://www.islamonline.net/Arabic/doc/2004/04/article02d.SHTML |archive-date= ٦ی ئازاری ٢٠١٠ |dead-url=yes }}</ref>، بەڵام جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت لە نێوان سووننە و [[شیعە]]دا، بەڵکو ئەو جیابوونەوەیە وردە وردە جوڵا، هێزی ئەو جوڵەیە لە کاتی [[دەوڵەتی ئەمەوی]]یدا زیادی کرد، کاتێک هاوەڵەکان و زاناکان چالاک بوون وەک ئەبوهورەیرە و حەسانی کوڕی سابت و ئەنەسی کوڕی مالیک و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و زاناکانی [[مەدینە]]، و گێڕانەوەی [[فەرموودە]]کان گەیشتە قۆناغی نوسینەوە، و [[عومەری کوڕی عەبدول عەزیز]] پاڵپشت زانا سوننەکانی [[مەدینە]]ی ئەکرد، و لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمەوی و سەرەتای [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیدا]] پێشەوا [[ئەبوحەنیفە]] دەرکەوت و ئیمام [[مالیک کوڕی ئەنەس|مالیک]] ئەیخوێند، کۆکردنەوەی فەرموودە لە سەرەتاکانی دەوڵەتی عەبباسیدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا چوار خوێندنگەکەی سوننە تایبەتمەندیان وەرگرت و عەباسییەکان دواتر پشتیان پێ ئەبەستن بە شێوەیەکی فەڕمی، [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیەکان]] سوونە بوون لەبەر پشت بەستنیان بە [[مەزھەبە فیقھییەکانی سوننە|چوار خوێندنگەکەی سوننە]] و [[شیعە]] بوون لەبەر ئەوەی بانگەوازیان بۆ ئالبێتی پێغەمبەر ئەکرد بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە جیاکەرەوەی ڕوون بەڵام ناتەواو دەرکەوتووە لە نێوان سوننە و شیعەدا لە سەردەمی عەبباسیدا.
== مەزهەبە زانستیەکانی سوننە ==
{{ئیسلام}}