گریمانەی ڕیمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:RiemannCriticalLine.svg|وێنۆک|بەشی ڕاستی (سوور) و بەشی خەیاڵی (شین) فانکشنی [[زیتای ڕیمان]] ({{(math|''ζ''(''s''}}) لە ھێڵی شلۆقی (Re(''s'' = ١/٢ یەکەمین ڕەگە ناسادەکان لە ( Im(''s'' = ±١٤٫١٣٥, ±٢١٫٠٢٢ و ±٢٥٫٠١١ دەبینرێن.]]
لە [[بیرکاری]]دا، '''گریمانەی ڕیمان '''({{بە ئینگلیزی|Riemann hypothesis}}) یان '''مەزندەی ڕیمان'''، [[مەزندە]]یەکە سەبارەت بە ڕەگەکانی [[فانکشنی زیتای ڕیمان]]. بەپێی ئەم مەزندەیە، [[ژمارەی ئاوێتە|بەشی ڕاستەقینەی]] ڕەگە ناسادەکانیناسادە یان نادیارەکانی (non-trivial) ئەم [[فانکشن (ماتماتیک)|فانکشنە]] دەکاتە ۰٫۵ (۱/۲). ئەم مەزندەیە لەلایەن [[بێرنارد ڕیمان]] لە ساڵی ۱۸۵۹ پێشنیار کرا و بەناوی خۆیەوە ناسراوە. ماتماتیکزانان پێیان وایە ئەم مەزندەیە لە گرینگترین کێشەکانی بیرکارییە. مەزندەی ڕیمان و ھەندێک لە گشتیکردنەکانی ئەم گریمانەیە، لەگەڵ [[مەزندەی گۆڵدباخ]] و [[ژمارەی سەرەتایی دوانە|ژمارە سەرەتاییە دوانەکان]] بەشێکن لە پرسیاری ھەشتەمی ھیلبێرت لە پێرستی [[کێشەکانی ھیلبێرت|٢٣ کێشە شی نەکراوەکەی ھیلبێرتدا]]. مەزندەی ڕیمان یەکێکە لە [[کێشەکانی ھەزارە]] و لەلایەن ڕێکخراوەی ماتماتیکی کلای خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلاری دیاری کراوە بۆ ئەو کەسەی ئەم مەزندەیە بسەلمێنیت.
<ref>{{Citation|last=Sarnak|first=Peter|authorlink=Peter Sarnak|url=http://www.claymath.org/sites/default/files/sarnak_rh_0.pdf |format=PDF|title=Problems of the Millennium: The Riemann Hypothesis (2004) |publisher=[[Clay Mathematics Institute]]|year=2005|accessdate=2015-07-28}} Reprinted in {{harv|Borwein|Choi|Rooney|Weirathmueller|2008}}.</ref>
[[دەیڤد ھیلبێرت]] سەبارەت بەم مەزندەیە دەڵێت: «ئەگەر لە خەوێکی ھەزار ساڵەیی ھەستم لەوانەیە یەکەم پرسیارم ئەمە بێت: ئایا مەزندەی ڕیمان سەلمێندراوە؟» <ref>Mathematical mysteries: the beauty and magic of numbers
By Calvin C. Clawson, page 258</ref>
== فانکشنی زیتای ڕیمان ==
فانکشنی [[زیتا]]ی ڕیمان <math>\zeta(s)</math> بۆ ھەموو ژمارە ئاوێتەکان جگە لە ١ پێناسە دەکرێت و بەھایەکانی ئەم فانکشنە ژمارەی ئاوێتەن. ڕەگەکانی فانکشنی زیتای ڕیمان ژمارە تەواوە جووتە نەرێنییەکانن. بە دەستەواژەیەکی تر کاتێک …، ٦-، ٤-، ٢- = s، ئەوا <math>\zeta(s)</math> دەکاتە سیفر. بەم ڕەگانە دەوترێت ڕەگە سادەکانیسادە یان ڕەگە دیارەکانی فانکشنی زیتای ڕیمان، بەڵام ئەم فانکشنە ڕەگی ناسادەشیناسادە یان نادیاریشی ھەیە، کە بەپێی مەزندەی ڕیمان بەشە ڕاستەقینەکەی ئەم ڕەگە ناسادانە یەکسانە بە ٠٫٥.
بە واتایەکی تر ئەگەر گریمانەی ڕیمان ڕاست بێت، ھەموو ڕەگە ناسادەکان دەکەونە سەر ھێڵێکی شلۆق کە یەکسانە بە ژمارەی ئاوێتەی <math>it + 1/2</math> لێرەدا <math>t</math> [[ژمارەی ڕاستەقینە|ژمارەیەکی ڕاستەقینە]] و <math>i</math> بریتییە لە [[یەکەی خەیاڵی]].
ڕێسای فانکشنی زیتای ڕیمان بۆ [[ژمارەی ئاوێتە|ژمارە ئاوێتەکان]] <math>s</math> بەم شێوەیە: