فرانچێسکۆ تۆتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: eml:Francesco Totti |
No edit summary |
||
ھێڵی ٤:
ئیملاری بلازی شاجوانی ئیتاڵیای پێشوو و بێژەری تەلەڤزیۆنی ئیتاڵیا،لە دوای ئەوەی کە ناوبانگی وەرزشی تۆتی سەرنجی رادەکێشێت دەبێە ھاوسەری و پاشان تۆتی فلیمی ئاھەنگی ھاوسەریەکەیانی بە (سی ھەزار) یۆرۆ فرۆشت کە تیاییدا بنەماڵەی ھەردوو لا و برادەران و ھاندەرانی یانەی رۆما ئامادەبوون،
سەبارەت بە ئیلاری دەڵێت: ئیلاری دوو گوڵی جوانی پێشکەش کردم ئەویش ھەردوو منداڵەکانمان ( تریستیان و شانێل )بوون کە دوو منداڵی ئازیز و خۆشەویستن لەلام .
فرانچیسکۆ تۆتی به‌ئه‌ستێره‌ی ئه‌ستێره‌کانی ڕۆما داده‌نرێت و به‌خۆشه‌ویسترین که‌سایه‌تی شاری ڕۆما و به‌ناوبانگترینیانه،له 27/91976 له ڕۆما له‌دایکبووه،تۆتی به‌ر له‌وه‌ی یاریزانی ڕۆما بێت،به‌ئه‌مه‌کترین هانده‌ری یانه‌که‌یه‌تی و له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بێسنووری بۆ یانه‌که‌ی بۆندی چه‌ندین یانه‌ی به‌ناوبانگی جیهانی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه له‌پێشیانه‌وه ڕیاڵ مه‌درید،یۆڤانتۆس، میلان،ئه‌نته‌ر میلان و مانچسته‌ر یونایتد…ئه‌و یاریزانی ژماره یه‌ک و گۆڵکه‌ر و خاوه‌نی زۆرترین نازناوه له‌مێژووی یانه‌که‌دا. “ئیر پوپۆنی” که هانده‌رانی یانه‌که‌ی له‌خۆشه‌ویستیاندا بۆی وای پێده‌ڵێن به یه‌کێک له‌مه‌زنترین یاریزانانی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی داده‌نرێت و هه‌روه‌ها باشترین یاریزانه له‌مێژووی یانه‌که‌یدا. تۆتی له‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا به‌چه‌ندین نازناوی جۆراوجۆر شادبووه که گرنگترینیان به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی 2006 و خولی ئیتاڵی و کوپا ئیتاڵیا و …
تۆتی له شارۆچکه‌ی پۆرتا میترۆنیای سه‌ر به‌شاری ڕۆما له‌دایکبووه و ساڵانی سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی هه‌ر له‌وێ به‌سه‌ربرد.تۆتی جۆسێپی جیانینی کاپتنی پێشووی یانه‌ی ڕۆمای به‌سه‌رمه‌شقی خۆی ده‌زانی و ده‌یویست که گه‌وره‌بێت،ڕێچکه‌ی ئه‌و یاریزانه مه‌زنه بگرێت و ژیانی وه‌رزشی له‌ڕۆما ده‌ستپێبکات و هه‌ر له‌وێ کۆتایی پێبهێنێت.تۆتی له‌گه‌ڵ منداڵانی له‌خۆی گه‌وره‌تر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام یاریی ده‌کرد…تۆتی یه‌که‌م هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌و جیهانی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی فۆرتیۆدۆ بوو،به‌هۆی نزیکیی باره‌گای ئه‌و یانه‌یه له‌ماڵی خۆیانه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌هاوه‌ڵانی له‌هه‌مان یانه یارییان ده‌کرد،تۆتی سه‌ره‌ڕای بچووکی ته‌مه‌نی له‌چاو یاریزانه لاوه‌کانی دی،به‌ڵام هه‌ر زوو به‌هره و توانای له یارییکردن به‌تۆپ و بڕینی یاریزانان و ژیری وی له‌پاسی درێژ ده‌رکه‌وت،بۆیه بووه جێی سه‌رنجی زۆرێک له‌یانه وه‌رزشییه‌کان و ئه‌کادیمیای وه‌رزشی یانه‌کانی میلان و ئه‌نته‌ر و لازیۆ،به‌ڵام یانه‌ی لۆدیجیانی توانیان له‌ڕێی باوکییه‌وه تۆتی ڕازی بکه‌ن به‌پێدانی ڤێلایه‌ک بۆ نیشته‌جێ بوون تیایدا‌و دۆزینه‌وه‌ی کارێک بۆ باوکی…پاش دوو ساڵ یارییکردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆدیجیانی،کاتی ئه‌وه هاتبوو تۆتی به‌ره‌و جیهانی پیشه‌گه‌ری هه‌نگاو بنێت و بچێته یه‌کێک له‌یانه‌کانی به‌شدار له کاڵچیۆ…له‌شاری ڕۆما هه‌ردوو یانه‌ی ڕۆما و لازیۆ هه‌بوو،له‌به‌ربوونی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی دۆستانه فه‌رمی له‌نێوان یانه‌ی لۆدیجیانی و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌ی لازیۆ،به‌ڵام خانه‌واده‌که‌ی تۆتی به‌تایبه‌تی دایکی و ئه‌میدیۆ مێرۆنی،ئاراسته‌ی تۆتی ـیان به‌ره‌و یانه‌ی ڕۆما گۆڕی و بووه سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی تۆتی.
وێنه‌ی تۆتی له پۆرتا مێترۆنیا
………
تۆتی له‌گه‌ڵ ڕۆما،پاشان ڕۆما..دواتر هه‌ر ڕۆما
تۆتی ئه‌و کاته‌ی چووه ڕیزی لاوانی یانه‌ی ڕۆما ته‌مه‌نی ته‌نها 13 ساڵ بوو،له‌و ماوه‌یه‌دا تۆتی به‌قۆناغی پێگه‌یشتنی ته‌واودا ڕۆیشت و به‌ته‌واوی ئاماده‌بوو بۆ هه‌نگاوی دواتری،ساڵێک دواتر،واتا له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا سه‌رۆکی مێژووی یانه‌ی ڕۆما دینۆ ڤیۆلا ئاهه‌نگێکی بۆ ڕێکخستن به‌هۆی بوونیان به‌پاڵه‌وانی پێشبڕکێی “لاوانی داهاتووی ئیتاڵیا” و له‌و ئاهه‌نگه‌دا ڤیۆلا به تۆتی گووت:بیستوومه که یاریزانێک نایابی،من له‌داهاتوودا چاوه‌ڕوانت ده‌که‌م”.پاش سێ ساڵ یاریی کردن له‌ڕیزی لاوانی یانه‌که،ڤۆیادین بۆشکۆڤ بۆ یه‌که‌مجار تۆتی بانگهێشتکرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م یاریی فه‌رمی خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆما بکات له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بریشیا که به‌دوو گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر یارییه‌که‌یان برده‌وه له 28/3/1993…ساڵانی دواتر،تۆتی زیاتر هه‌لی یاری کردن و نمایش کردنی تواناکانی بۆ هه‌ڵکه‌وت و یه‌که‌م گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆما له 24 ی ئه‌یلولی 1994 کرد که‌گۆڵی یه‌کسانبوونی یانه‌که‌ی بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فۆجیا.تۆتی له‌ساڵانی 1995 و 1996 هه‌لی زیاتری یاریی کردنی پێدرا و توانی 16 گۆڵ تۆمار بکات.له 1997 ـه‌وه شاره‌ی کاپتنی یانه‌ی ڕۆمای پێدرا و وه‌کو سمبوڵ ێک له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه سه‌یر ده‌کرا،زدینک زیمان-ی ڕاهێنه‌ری ئه‌و کاته‌ی ڕۆما به پلانی 4-3-3ـی هێرشبه‌ریی یاریی ده‌کرد و تۆتی وه‌کو یاریزانی باڵی چه‌پ یاریی پێده‌کرا،له‌و دوو ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاهێنه‌ره توانی 30 گۆڵ تۆماربکات. هه‌رچه‌نده تۆتی بۆ دوا یارییه‌کانی جامی جیهانی 1998ـی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت نه‌کرا،به‌ڵام خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی تازه‌هه‌ڵکه‌وتووی وه‌رزی 1998-1999ـی پێدرا.
2000-2001 ،تۆمارکردنی سه‌روه‌ریی
پاش ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری به‌ئه‌زموون(فابیۆ کاپێللۆ)بووه ڕاهێنه‌ری ڕۆما،داوای له فرانکۆ سینسی باشترین سه‌رۆکی یانه‌ی ڕۆما له‌مێژوودا کرد که چه‌ند یاریزانێکی بۆ دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ی خولی ئیتاڵی بۆ به‌ده‌ستبهێنێت،سینسی داواکه‌ی کاپێللۆی به‌جێهێنا و باتیستوتا و واڵته‌ر ساموێلی بۆ کڕی که ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان له‌گه‌ڵ تۆتی بوونه ترسناکترین دوانه‌ی خولی ئیتاڵی و تۆتی به‌تۆمارکردنی 13 گۆڵ توانی سه‌رکردایه‌تی یانه‌که‌ی بکات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خولی ئیتاڵی بۆ دووه‌مجار له‌مێژووی ڕۆمادا.له‌هه‌مان ساڵدا جامی سوپه‌ری ئیتاڵی”سوپه‌ر کوپا ئیتالیانۆ”ـی به‌ده‌ستهێنا و به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی فیۆرێنتینا یان برده‌وه که تۆتی یه‌کێک له گۆڵه‌کانی تۆمارکرد…له‌ساڵانی 2000 و 2001 تۆتی به‌باشترین یاریزانی ئیتاڵیا و خولی ئیتاڵی هه‌ڵبژێردرا.له وه‌رزی دواتردا هێنده‌ی نه‌مابوو بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ک تۆتی و جیالۆڕۆسۆییه‌کان نازناوی خولی ئیتاڵی به‌ده‌ستبهێنن،به‌ڵام یانه‌ی یۆڤانتۆس تۆرینۆ به‌هۆی ژیری مارچیلۆ لیپی ـیه‌وه نازناوه‌که‌یان له‌ژێر ده‌ست ده‌رهێنان. له‌ساڵانی دواتردا تۆتی له‌شێوه پلانی 3-5-2 ـدا وه‌کو هێرشبه‌ری دووه‌م یاریی ده‌کرد،توانی 20 گۆڵ تۆماربکات له‌و وه‌رزه‌دا”2003-04″ و پله‌ی دووه‌میان له‌دوای یانه‌ی میلان به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها بۆ دووه‌مجار به‌باشترین یاریزانی ساڵ له ئیتاڵیا هه‌ڵبژێردرا.وه‌رزی 2004-05 بۆ ڕۆما و تۆتی زۆر ناخۆش بوو،چونکه کاپێللۆ له‌ڕۆما ڕۆیی له یۆڤانتۆس له‌نگه‌ری گرت،به‌هۆی گۆڕینی چوار ڕاهێنه‌ر ته‌نها له‌و وه‌رزه‌دا ڕۆما پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا،له 3/10/2004 تۆتی گۆڵی 100 هه‌مینی خۆی له‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان تۆمارکرد،دوو دواتر،له 19ی کانوونی یه‌که‌م فرانچیسکۆ بووه گۆڵکه‌ری یه‌که‌می ڕۆما له‌مێژووی خولی ئیتاڵیدا به تۆمارکردنی گۆڵی ژماره 107 له‌دژی یانه‌ی پارما،به‌و گۆڵه تۆتی توانی ڕیکۆردی ڕۆبێرتۆ پرۆزۆی یاریزانی پێشووی یانه‌که‌یان بشکێنێت.
تۆتی وه‌کو هێرشبه‌ر له‌گه‌ڵ سپالێتی
له وه‌رزی 2005-06 لۆچیانۆ سپالێتی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕۆمای گرته ده‌ست و پلانی یاریی کردنی یانه‌که‌ی بۆ 4-2-3-1 گۆڕی،له‌و پلانه‌دا تۆتی وه‌کو هێرشبه‌ر یاریی ده‌کرد،به‌ڵام ته‌کتیکی سپالێتی ئه‌وه‌بوو که‌تۆتی بگه‌ڕێته دواوه و وه‌کو هێرشبه‌ری نادیار یاریی بکات و پاس بدات و گۆڵ بکات و …ئه‌و پلانه ڕێخۆشکه‌ر بوو بۆ هێرشبردن له‌لایه‌ن یاریزانانی ناوه‌ندی هێرشبردن به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆتی بۆ ناوه‌ندی یاریگا که ببووه هۆی سه‌رلێشێواوی به‌رگریکارانی تیپی به‌رامبه‌ر.تۆتی له‌و شێوه‌پلانه‌دا توانی گۆڵی زیاتر تۆماربکات،به‌جۆرێک 15 گۆڵی له 24 یارییدا تۆمارکرد و یانه‌که‌ی 11 یاریی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌کی به‌و پلانه نوێیه برده‌وه.
له 19/2/2006 تۆتی له‌یاریی یانه‌که‌یدا به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی به‌سه‌ختی له‌لایه‌ن ڕیچارد ڤانجیلی ـیه‌وه لێیدرا که بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له‌جامی جیهانی 2006 ـی لێبکرێت،به‌ڵام دواتر له 11/5/2006 له‌پێکان گه‌ڕایه‌وه و له‌یاریی کۆتایی کوپا ئیتاڵیا وه‌کو یاریزانی یه‌ده‌گ یاریی پێکرا که یارییه‌که‌یان به‌ئه‌نجامی 3-1 له ئه‌نته‌رمیلان برده‌وه.
وه‌رزی 2006-07 بۆ تۆتی وه‌رزێکی زۆر تایبه‌ت بوو چونکه سه‌رقافڵه‌ی گۆڵکه‌رانی ئیتاڵیا و ئه‌وروپای به 26 گۆڵ گرت،و یانه‌ی ڕۆما ئه‌و وه‌رزه‌ی به پله‌ی دووه‌م ته‌واوکرد پاش ئه‌نته‌رمیلانی یه‌که‌م و پاڵه‌وان،به‌ڵام له‌یاریی کۆتایی کوپا ئیتاڵیادا تۆڵه‌یان له نێرادزۆری”ئه‌نته‌رمیلان”کرده‌وه و بوونه پاڵه‌وانی جامی ئیتاڵیا 2007 .هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی پێی ئاڵتوونی وه‌کو سه‌رلیستی گۆڵکه‌رانی ئه‌وروپای پێبه‌خشرا. تۆتی گۆڵی ژماره 200 ـه‌مینی خۆی له‌گه‌ڵ ڕۆما له یانه‌ی تۆرینۆ له کوپا ئیتاڵیا تۆمارکرد له 16/1/2008 ،وه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئیتاڵیای پێبه‌خشرا بۆ جاری پێنجه‌م له‌ژیانی وه‌رزشی خۆی له‌هه‌مان ساڵدا.نیوه‌ی دووه‌می ئه‌و وه‌رزه به‌هۆی به‌پێکانه‌وه له ئه‌ژنۆی ڕاستیدا نه‌یتوانی هیچ یارییه‌ک بکات و ماڵئاوای له‌و وه‌رزه کرد.هه‌ر له‌و وه‌رزه‌دا یانه‌ی ڕۆما جامی ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنا به‌بردنه‌وه له‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌ئه‌نجامی 2-1،هه‌رچه‌نده تۆتی به‌هۆی پێکانه‌وه یاریی نه‌کرد،به‌ڵام ڕێگه‌ی پێدرا به سیفه‌تی کاپتنی یانه‌که جامه‌که به‌رزبکاته‌وه،بۆیه تۆتی به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه بووه سه‌رکه‌وتووترین یاریزان له‌ڕووی نازناوه‌وه له‌مێژووی یانه‌ی ڕۆمادا.
تۆتی له‌گه‌ڵ ڕانێری
پاش ئه‌وه‌ی دوو یاریی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌کی ده‌ستپێکی له‌گه‌ڵ ڕۆما دۆڕاند،لۆچیانۆ سپالێتی وه‌رزی ڕابردوو 2009-2010 وازی له‌پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌که هێنا و کڵاودیۆ ڕانێری شوێنی وی گرته‌وه.تۆتی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی ڕانێری ـی‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئاستی به‌رزبۆیه‌وه و سێ هاتریکی تۆمارکرد،له‌خولی ئه‌وروپی(جامی یه‌کێتی ئه‌وروپای پێشوو)ـی‌دا یه‌که‌میانی 7-1 له یانه‌ی گێنت و دووه‌میانی له‌یانه‌ی کۆسیچه و سێهه‌میانی له‌خولی ئیتاڵی له‌یانه‌ی باری تۆمارکرد،پاشان جارێکی دیکه پێکان به‌رۆکی گرته‌وه و چه‌ند مانگێک دووریخسته‌وه له‌یاریی کردن،له 30/11/2009 تۆتی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆما بۆ پێنج وه‌رزی دیکه درێژ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی وه‌رزشی خۆی له جیالۆڕۆسۆ کۆتایی پێبهێنێت. پاش ئه‌وه‌ی له 24 یاریی دوای یه‌کدا یانه‌ی ڕۆما هیچ یارییه‌کی نه‌دۆڕاند،به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو و دراماتیکی له‌پله‌کانی کۆتایی ڕیزبه‌نده‌وه گه‌ڕایه‌وه کێبڕکێی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که له‌گه‌ڵ یانه‌کانی ئه‌نته‌رمیلان و ئه‌یسی میلان‌دا،دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی شاری میلان له‌چه‌ند یارییه‌کدا تووشی شکست هاتن یانه‌ی ڕۆما پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی گرته ده‌ست،پاشان به‌یانه‌ی سامپادۆریا دۆڕان و پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا.له‌جامی ئیتاڵیاشدا گه‌یشتنه یاریی کۆتایی و به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان دۆڕان.ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌پێکردنه له‌و یارییه‌دا تۆتی ڕه‌فتارێکی ناشرینی نواند و به‌توندی له ماریۆ بالۆتێلی یاریزانی پێست ڕه‌شی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان-ییدا.
تۆتی و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی
تۆتی له‌سه‌ره‌تادا له‌چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتی یوفا(جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا) بۆ هه‌ڵبژارده‌کان بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ کاروانی یارییه نیشتیمانییه‌کانی ده‌ستپێکرد،دوای یاریی کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای ژێر 19 ساڵ و ژێر 21 ساڵ،بۆ یه‌که‌مجار تۆتی بانگهێشتی ڕیزی یه‌که‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا کرا له‌پاڵاوتنه‌کانی گه‌یشتن به یۆرۆی 2000 و یه‌که‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا کرد له 10/10/1998.
یۆرۆی2000
ئیتاڵیا یارییه‌کانی یۆرۆی 2000ـی ده‌ستپێکرد و تۆتی ئاستێکی به‌رزی نمایش کرد،دوو گۆڵی تۆمارکرد،یه‌که‌میان له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا له‌قۆناغی گرووپه‌کان و ئه‌وی دی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ڕۆمانیا له قۆناغی چاره‌گی کۆتایی…پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه یاریی کۆتایی به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسییه‌کان،ئیتاڵیا به‌گۆڵی زێڕین یارییه‌که‌ی دۆڕاند و تۆتی وه‌کو باشترین یاریزانی یارییه‌که دیاریی کرا.هه‌روه‌ها ناوی له‌پێکهاته‌ی نموونه‌ی یۆرۆی 2000 بوو.
جامی جیهانی 2002 و یۆرۆی 2004
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و تۆتی له جامی جیهانی 2002 ی کۆریا و یابان به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌قۆناغی 16 هه‌ڵبژارده‌یی به‌هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باشوور دۆڕان و کرانه ده‌ره‌وه،له‌و یارییه‌دا به‌هه‌موو پێوه‌رێک ناوبژیوان بڕیاره‌کانی دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بوو،بێ هیچ هۆکارێکی دیاریی کراو تۆتی کارتی سووری پێدرا و گۆڵێکی ته‌واوی تۆماسی ڕه‌تکرده‌وه…له یۆرۆی 2004ـی پورتوگالدا،تۆتی ڕه‌فتارێکی نه‌شیاوی نواند و تفێکی له کریستیان بۆڵسن-ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارک کرد،به‌هۆیه‌وه تۆتی بۆ سێ یاریی ڕاگیرا و له‌ئاکامدا بووه هۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌قۆناغی یه‌که‌م.
جامی جیهانی2006
تۆتی تازه له‌پێکان گه‌ڕابۆوه،به‌ڵام توانی له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش بکه‌ن،تۆتی له‌و مۆندیاله‌دا له‌دوای لۆکا تۆنی-ـیه‌وه وه‌کو هێرشبه‌ری دووه‌م له‌لایه‌ن مارچیلۆ لیپی ڕاهێنه‌ره‌وه یاریی پێده‌کرا،له‌قۆناغی 16 هه‌ڵبژارده‌ییدا،تۆتی تاکه گۆڵی بردنه‌وه‌ی له دوا خوله‌کی یارییه‌که‌دا له هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالیا تۆمارکرد و پاش گه‌یشتنیان به‌یاریی کۆتایی به لێدانه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کانی خاڵی سزا له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسایان برده‌وه وجامه‌که‌یان بۆ جاری چواره‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و بۆ جاری یه‌که‌م له‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا به‌ده‌ستهێنا.هه‌ر پاش ته‌واوبوونی جامی جیهانی تۆتی وازهێنانی یه‌کجاره‌کی خۆی له‌یاریی نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند و تاکو ئێستا له‌بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌زنه‌بووه‌ته‌وه.
ژیانی تایبه‌تی
ئیلاری بلاسی،خێزانی فرانچسکۆ تۆتییه و نمایشکاری جلوبه‌رگه،له‌ڕابردوودا وه‌کو بێژه‌ری ته‌له‌فیزیۆن بووه و چه‌ندین به‌رنامه‌ی جیاوازی پێشکه‌ش و ئاماده‌کردووه له‌که‌ناڵی میدیاسێت.منداڵی یه‌که‌میان ناوی کریستیانه و له 6/11/2005 له‌دایکبووه،منداڵی دووه‌میان که کچه “شانێڵ”ـی ناوه و له 13/5/2007 له‌دایکبووه.ڕیکاردۆی برای تۆتی،که‌له‌ڕابردوودا یاریزان بووه،ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانێتی.هه‌روه‌ها تۆتی قوتابخانه‌یه‌کی تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌بات به ناوی”ژماره 10″ که هێمایه بۆ ژماره‌ی درێسه‌که‌ی خۆی و،تیمێکی پێشبڕێکێی مۆتۆڕسکیلی هه‌یه به‌ناوی”باشترین(خوازراوترین)یاریی تۆتی”،ئه‌وه‌یش عه‌شقی بێسنووری تۆتی بۆ پێشبڕکێی مۆتۆڕسکیل ده‌رده‌خات. تۆتی له‌ساڵی 2003 بووه نوێنه‌ری نیازپاکی یونیسێف،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فیفا دا هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ یارمه‌تیدانی منداڵانی هه‌ژار ده‌ستپێکرد له 2006،هه‌روه‌ها تۆتی کتێبێکی قسه‌ی نه‌سته‌ق و نوکته‌ی بڵاوکرده‌وه که چه‌ندین به‌سه‌رهاتی خۆشی ژیانی منداڵی و یاریکردن و ژیانی تایبه‌تی تێدا بوو و هه‌موو سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ منداڵانی که‌م ده‌رامه‌تبوو،جگه له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌لیساندرۆ نێستا و ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆ و دیلفیکیۆ مارکۆ و کریستیان ڤێری و بوفۆن و جیۆڤانی تراباتۆنی ڕاهێنه‌ر فیلمێکی دۆکۆمێنتارییان به‌رهه‌م هێنا که قازانجه‌که‌ی بۆ منداڵه هه‌ژاره‌کانی سۆماڵ نارد.
نازناو و ده‌ستکه‌وته‌کان
پاڵه‌وان
پاڵه‌وانی کاڵچیۆ(خولی ئیتاڵی):2001
جامی سوپه‌ری ئیتاڵی(سوپه‌ر کوپا ئیتاڵیانۆ) 2جار:2001،2007
کوپا ئیتاڵیا(جامی ئیتاڵیا) 2جار:2007،2008
پله‌ی دووه‌م
خولی ئیتاڵی 6جار:2002،2004،2006،2007،2008،2010
کوپا ئیتاڵیا 4جار:2003،2005،2006،2010
جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا 2جار:2006،2008
نێوده‌وڵه‌تی(هه‌ڵبژارده)
پاڵه‌وان
جامی یه‌کێتی ئه‌وروپای ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ :1996
پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای ناوه‌ند(ژێر 23 ساڵ):1997
جامی جیهانی فیفا:2006
پله‌ی دووه‌م
جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ژێر 18 ساڵ:1995
جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا:یۆرۆی 2000
ده‌ستکه‌وت و نازناوه تایبه‌ییه‌کان
خه‌ڵاتی Guerin d’Oro دوو جار:1998،2004
باشترین یاریزانی تازه هه‌ڵکه‌وتووی ساڵ:1999
پێکهاته‌ی نموونه‌ی یۆرۆی 2000
باشترین یاریزانی کاڵچیۆ(خولی ئیتاڵی) 2 جار:2000،2003
باشترین یاریزانی ساڵی ئیتاڵیا 5جار:2000،2001،2003،2004،2007
پێکهاته‌ی نموونه‌ی ئه‌وروپا 3جار: 2000-2001 ، 2003-2004 ، 2006-2007
باشترین 100 یاریزان له‌لایه‌ن فیفاوه
گۆڵکه‌ری خولی ئیتاڵی:2006-2007
خه‌ڵاتی پێی زێڕێن(گۆڵکه‌ری ئه‌وروپا):2006-2007
گۆڵکه‌ری یه‌که‌می ڕۆما له‌مێژوودا
خاوه‌نی زۆرترین ده‌ستکه‌وت و نازناو له‌مێژوودا
{{کورت}}
|