٠ (ژمارە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١٣:
{{Ltr/end}}
== مێژوو ==
[[پەڕگە:P. Lund, Inv. 35a.jpg|thumb|چەپ|300px|alt=Fragment of papyrus with clear Greek script, lower-right corner suggests a tiny zero with a double-headed arrow shape above it|نموونەیەک لە هێمایەکی یۆنانی کە بۆ سیفر بەکار هاتووە (گۆشەی خوارەوە لای ڕاست)]]
یۆنانییەکان یاساخیان کردبوو، ھیچ ماتماتیکناسێک جورئەتی باسکردنی نەبوو. لای ئەرستۆ، سفر و فەزای بەتاڵ زۆر پەیوەست بون پێکەوە، ئەرستوو چونکە دژی ئاسمانێک بوو کە بەتاڵ بێت بۆیە دژی سفر بوو.<ref>{{Cite web |url=http://yaleglobal.yale.edu/about/zero.jsp |title=The History of Zero |last=Wallin |first=Nils-Bertil |date=19 November 2002 |website=YaleGlobal online |publisher=The Whitney and Betty Macmillan Center for International and Area Studies at Yale. |access-date=September 1, 2016 |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20160825124525/http://yaleglobal.yale.edu/about/zero.jsp |archivedate=25 August 2016 |df=dmy-all }}</ref> شارستانیەتی ماییەکان لە مەکسیکۆ سفریان وەک ھێمایەک بۆ ھیچێتی بەکارھێنا.<ref>{{cite news |last=Mortaigne |first=Véronique |url=https://www.theguardian.com/culture/2014/nov/28/mayan-civilisation-paris-exhibition |title=The golden age of Mayan civilisation – exhibition review |work=[[The Guardian]] |date=November 28, 2014 |deadurl=no |archiveurl=https://web.archive.org/web/20141128222215/http://www.theguardian.com/culture/2014/nov/28/mayan-civilisation-paris-exhibition |archivedate=28 November 2014 |accessdate=October 10, 2015}}</ref> دوایی، یەکەم ماتماتیکناس، کە پەتلیمۆس بوو، لە ئەسکەندەرییەی میسر، لە سەدەی دوی زاینیدا وەک فەلەکناسێکی بلیمەت ھاتە سەرتەخت و لە ژێر کاریگەری شارستانیەتی گەورەی بابلییەکاندا ئاشنایەتی لەگەڵ چەمکی سفردا پەیدا کرد و سفری بەکارھێنا بۆ جیاکردنەوەی ٧٥ لە ٧٠٥ پەتلیمۆس بە دامەزرێنەری مۆدلی جیومەترییانەی چەقە خۆری ھەژماردەکرێت و سیستەمەکەی ھەتا سەدەی شازدە برەوی ھەبوو، ئەویش کە کۆپەرنیکۆس ھات و سیستەمەکەی ھەڵوەشاند.
لە سەدەی ھەوتەمدا بوو کە ماتماتیکناسێکی گەورەی ھندی ناوی براھماگوپتا بوو سفری وەک ژمارە بەکارھێنا و گوتی کۆی ژمارەیەکی پۆزەتیڤ و سفر دەکاتە ژمارەکی پۆزەتیڤ، کۆی سفر و سفر دەکاتە سفر. ئەم شتانە لە رۆژگاری ئێستادا زۆر ئاسایین، بەڵام لە قۆناخی پەرەسەندنی زانستدا جۆرە شۆڕشێک بوون لە بواری بیرکردنەوەی مرۆڤدا. براھماگوپتا توانی سیستەمی ھیند و عەربی دابمەزرێنێت، کە بۆ یەکەم جار ژمارەی سفریشی لەخۆگرتبوو. لە ڕاستیدا ئەمە وەک شۆرشێکی ماتماتیکی لە ڕێگای بەغدادوە، کە پایتەختی زانست بوو لە سەردەمی موعتەسەم بیللادا و لە بە ھۆی ئاینیی ئیسلامەوە گواسترایەوە بۆ ئەوروپا، ئەویش کاتێک کە فیبۆناچی، کە ناوە ڕاستییەکەی لیۆناردۆی پیزایی بوو، وەک نوێنەری بازرگانانی ئیتالیا ڕویکردە مەغریب بۆ بازرگانی و لەوێ فێری عەرەبییەکی زۆر نایاب بوو، سەرەنجام گەڕایەوە و لە ساڵی ١٢٠٢ دا (پەڕتووکی ژماردن) بڵاوکردەوە کە سیستەمی ژمارەیی ھیند و عەربی لە خۆگرتبوو. ئیتر لێرە بەدواوە، ژمارەکانی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ٠ جێگایان بە ژمارە ناقۆڵاکانی رۆمانی لێژکرد و بووە سیستەمی زاڵ و باو.