ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
[[پەڕگە:ROM .jpg|وێنۆک|ڕۆم]]
'''بیرگەی تەنیاھەر-خوێندەنی''' (بەیان ئینگلیزی:'''ڕۆم''' (ROM, Read-only memory) [[کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر|کۆگەیەکە]] کە لە کۆمپیوتەرەکان و ئامێرە ئەلەکترۆنیکەکانی تردا بەکەڵکە. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە [[دراوە|دراوەکەی]] ناوی بەئاسانی ناگۆڕدرێ، بۆیە پێی ئەوترێ «ھەر-خوێندەنی»، ھەر بەم بۆنەشەوە زیاتر بۆ بەشینەوەی [[سفتامێرپتەوامێر]] (firmware) بەکار ئەھێنرێ. مەبەست لە سفتامێرپتەوامێر ئەو [[نەرمامێر|نەرمامێرەیە]] کە زۆر لە نزیکەوە بە [[ڕەقامێر|ڕەقامێرێکی]] تایبەتەوە گرێ درابێ و، ڕێی تێ نەچێ زووبەزوو نوێ و بەڕۆژ بکرێتەوە.
ڕۆم لە شێوەی پارچه‌یه‌کی بچووکدا لەسەر [[مادەربۆرد]] جێگیر ئەکرێت و لە لایەن ھەمان کۆمپانیای بەرھەمھێنەری مادەربۆردەکەوە بەرھەم ئەھێنرێت و بەرنامەیەکی تیا ئەنووسرێت ناسراو بە [[بایۆس]]. بایۆس لە سه‌رەتای وەگەڕکەوتنی کۆمپیوته‌ردا تاقیکردنەوەی ڕەقامێرەکانی لە ئەستۆیە و لە ئامادەبوون و وەڵامدانەوەیان خۆی دڵنیا ئەکاتەوە و، ھاوکات ڕاپۆرتی کارەکەشی لەسەر پەردە (screen) چاپ ئەکات.
ڕوم (ROM) : بریتیه له پارچه‌یه‌کی بچوک که له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه ، وه هه‌ر سێ پیتی (ROM) که بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته ده‌نوسرێت له سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه وه‌گیراوه که به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت .
بایۆسیش به‌رنامه‌یه‌کی بووتکراوه له‌سه‌رتای به‌گه‌ڕخستنی کۆمپیوته‌ردا تێستی سه‌ره‌تای هاردوێره‌کانی له ئه‌ستۆدایه و پێش لۆدبوونی سیسته‌م له هارده‌وه به ده‌نگه کۆدێک له دروستی کاری پارچه‌و پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که ئاگادارمان ده‌کاته‌وه و ڕاپۆرتێکی ورد له ڕوێکی ڕه‌شدا به تێکست پیشان ده‌دات . ڕوم بیره‌وه‌ریه‌کی بچوکه‌و توانای جێگیرکردنی داتای که‌مه به‌ڵام له‌م به‌شه که‌مه‌دا بووته پرۆگرامێک جێگیرکراوه که ناونراوه به (بایۆس) چه‌ندین فرمانی جیاوازی تێدا به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێک یاخود هاردیک له ئارادابێت که له ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت فرمان ئاراسته‌ی به‌شێکی دیاریکراوی بۆ نمونه وه‌ک (هاردێکی ده‌ره‌کی یان سیدی یان فلاشێک … هتد) بکه‌یت که ببێته یه‌که‌م به‌ش که سیسته‌می لێوه لۆد ببێت.
ئه‌و بووت پرۆگرامه‌ی که له ڕومدا جێگیرکراوه به هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاری نیه‌و ناتوانرێت داتای نوێ ی بۆ زیاد بکرێت یان لێی که‌م بکرێته‌وه ، به جۆرێک داڕێژراوه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ گۆڕانکاریه‌ک له فرمانه‌که‌یدا ڕونادات ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵیش بێت له کاردابێت ، هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی (روم) ه له‌هه‌ر ڕه‌قه‌کاڵایه‌کی تری کۆمپیوته‌ر.
[[پۆل: بیرگەی کۆمپیوتەر]]
|