ڤەژینبوکس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «'''ڤەژین بوکس''' (''Vejîn Books'') پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووی...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٢٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨

ڤەژین بوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەریەتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١] ڤەژین بوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی ئازاری ٢٠١٨، لە ٩٦ کتێبی ٦٤ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]

پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.

ئامانجەکانی ڤەژین بوکس بریتین لە:[١]

  • دروست کردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
  • بەھێز کردن زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
  • دابین کردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەر پێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان

سەرچاوەکان

گرێدان بۆ دەرەوە