ئەسکەندەری مەزن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەکوردیکردن، خاڵبەندی، چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
شائەمراز، تاگی بێسەرچاوە
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
[[پەڕگە:Alexander1256.jpg|200px|وێنۆک|چەپ|پەیکەری ئەسکەندەری مەزن لە مۆزەخانەیێک لە [[ئەستەمبوڵ]]]]
'''ئەسکەندەری IIIی [[مەقدۆنیا]]'''
Line ١١ ⟶ ١٢:
 
== ژیان ==
ئەسکەندەری گەورە کە بە یۆنانی میگاس ئەلیکسەندەرۆسی (یان ئەلکساندرۆسی ئۆمیگاس یان ئەسکەندەری گەورە) پێدەڵێن بە ئەسکەندەری مەکدۆنی ناسراوە لە ٢٠/٩/٣٥٦ پ. ز. لە پێلای پایتەختی مەکدۆنیا لە دایکبووە، کوڕی فیلیپی دووەمی پاشای مەکدۆنیایە و کوڕی شازادە ئۆلمپیا، کچی پاشا نیو بەتلیموس.
 
ئەسکەندەر زۆر بە کەمی باوکی بینیەوە چونکە باوکی ھەموو کاتێک خەریکی چالاکی سەربازی و داگیرکردنی وڵاتان بووە، ئەلێکساندەر سەرەتا لەسەر دەستی لیۆ نایدز خویندوویەتی کە لەلایەن باوکیەوە بانگکرابوو بۆ ئەوەی ئەلیکساندەر فێری بیرکاری و ئەسپسواری و تیرھاوێژی بکات پاشان، لەسەر دەستی [[ئەرەستوو|ئەرەستووی]] [[فەیلەسووف]] خوێندوویەتی لە پەرستگای نەیفس لە مێیزا، لە کۆرسێکی سێ ساڵیدا لە بواری ھونەری و وتاربێژیدا مەشقی پێ کردووە، و ھانیداوە کە گرنگی بە بە وێژە و زانستەکان و پزیشکی و فەلسەفە بدات، لە ساڵی ٣٤٠پ. ز. کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو لە سەر دەستی ئەرەستوو خوێندنی تەواو کردووە لە مێیزا پاش یەکساڵ کە ھێشتا ئەلێکساندەر ھەرزەکار بوو، بوو بە جەنگاوەر، لە یەکەم جەنگیدا لەگەڵ خێڵی پراسیاکان لە ساڵی ٣٣٨ پ. ز. ئەسکەندەر کە سەرکردەی سوارە قارەمانەکان
 
سوارە قارەمانەکان: چینی ھەڵبژاردە بوون لە سوپای مەکدۆنی لە کاتی فەرمان رەوایی پاشا فیلیپی دووەم لە ژێر دەستی ئەسکەندەری مەکدۆنی، کە بە باشترین سوار دانراون لە جیھانی کۆن.
یارمەتی باوکیدا بۆ لە ناو بردنی ئەیپینییھکان و پیبیھکان لە شارۆنیا. کاتێ پاشا فیلیپی دووەم سەرکەوتوو بوو لە ھێرشەکانی بۆ یەکگرتنی ھەموو یۆنان (جگە لە سپارتا، لە ئەنجومەنی کۆرنیپ (ئەنجومەنە یەکگرتووەکەی وڵاتەکانی کە پاشا فیلیپ داگیری کردبوو) پەیوەندی لە نێوان ئەسکەندەر و باوکی پچڕا. فیلیپ کیلیۆپاترای ھێنا، کچی جێنەڕاڵ ئەتالوس و دایکی ئەسکەندەری (ئۆلمپیا) دوور خستەوە. ئەلێکساندەر و دایکی ناچار بوون بۆ ئەوەی ڕابکەن بۆ لای خێزانەکەی ئۆلمپیا (دایکی ئەلێکساندەر) لە ئیپیرۆس ھەتاکو ئەسکەندەرو و پاشا فیلیپی دووەم پەیوەندێکانین چاک کردەوە.
 
== پاشای مەکدۆنیا ==
[[پەڕگە:Map Macedonia 336 BC-en.svg|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی پاشایەتی مەکدۆنیا لە ساڵی ٣٣٦ پێش زاییندا]]
لە سالی ٣٣٦ پ. ز. خوشکەکەی ئەلێکساندەر شوو دەکات بە پاشای مۆلیزی، لە کاتی ئاھەنگەکەدا لە سەر دەستی بوسانیاس دەکوژرێت. ئەو کاتە ئەلێکساندەر ١٩ ساڵ بوو.
بڕیاریدا بە ھەموو شێوەیەک سوود لە تەختی پاشایەتی وەربگرێت. ئەسکەندەر ھەستی دەکرد دەوروبەرەکەی دوژمنایەتی ئەکەن و خەڵک ھان دەدەن یاخی ببن و پشێوی بنێنەوە، بۆیە دەستبەجێ دوژمنە ناوخۆیەکانی دەستگیر دەکا و لە سێدارەیان دەدات و دەسەڵاتی بە سەر وڵاتی [[یۆنانی کۆن|یۆنان]]دا دەسەپێنێت و پێگەی خۆی پتەو دەکات.
 
== ھێرشکردن و داگیرکردن ==
 
ئەسکەندەر نزیک بوو بووه‌وەبووەوە لە کۆتایی ھێرشه‌کانیھێرشەکانی بۆ سەر باکوور
 
ھەواڵی پێگه‌یشتپێگەیشت پیبیەکان پیبیه‌کان (یەکێک لە دەوڵەتە یۆنانییه‌یۆنانییە کۆنه‌کانه‌کۆنەکانە) پاسەوانه‌پاسەوانە مەکدۆنیەکانیان دەرکردووە کە پاسەوانی ئەو دەوڵەتەیان دەکرد
 
لە ترسی یاخیبوونی دەوڵەتەکانی تر ئەسکەندەر ناچار بوو شتێک بکات،
 
ئەوە بوو کە سوپا گەورەکەی کە پێکھاتبوو لە ٣٠٠٠ سوار و ٣٠٠٠٠٠ سەرباز
 
ناردنی بۆ باشوور، بۆ نیمچە دوورگەی یۆنان.
ھێڵی ٣٨:
و لە ھەمان کاتدا یەکێک لە فەرماندەکانی (ناوی پارمینیۆن بوو)، ڕێگەی خۆی کردەوە بۆ ئاسیای بچووک. ئەسکەندەر و ھێزەکانی ئەوەندە بە خێرای گەڕانەوە بۆ پیبیا، کە پیبییەکان ھیچ دەرفەتێکیان نەبوو بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی بکەن لەگەڵ دەوڵەتی کەیا بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن. سێ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی ئەسکەندەر ھەموو پیبییەکان بەکۆمەڵ دەکوژێت. ئەوە ئومێدی ئەسکەندەر بوو کە بە کاولکردنی پیبییەکان دەوڵەتەکانی تر بترسێنێت لەوەی کە یاخی ببن.
تاکتیکە ترسێنەرەکەی ئەسکەندەر کاری کردە سەر دەوڵەتە یۆنانیەکانی کە (لەنێوانیاندا ئەپینا)، بوون بە ھاوپیمانی ئیمبراتۆریەتی مەکدۆنی یان بێلایەن بوون.
ئسکەندەر بە کەشتی چوو بۆ ئاسیا، لەو کاتەدا ڕووبەڕووی سوپای [[ھەخامەنشییەکان]] دەبێتەوە سەرکردایەتی بە سەرکردایەتی (داریووشی سێیەم) لە نزیک ڕووباری دانوب، سوپاکەی داریووش بە خێرایی شکستیان ھێنا. ئەسکەندەر و سوپاکەی توانیان بە کەنار دەریای ئاسیای بچووک بڕۆن بۆ گۆردیوم، لە زستاندا لەوێ پشویان دا. لە ھاوینی ٣٣٣پ. ز. سوپای ئەسکەندەر و داریووش جارێکیکە شەڕیان کردەوە لە ئیسوس. لەگەڵ ئەوەی سوپاکەی ئەسکەندەر ژمارەین زۆر تر بوو، ئەو بەھرەکانی خۆی بەکارھێنا بۆ دانانی ستراتیجی جەنگ و تاکتیکی دانا کە ھەخامەنشییەکان تێکشکاند جاریکی کە وای لە داریووش کرد کە ڕا بکات. لە نۆڤەمبەری ساڵی ٣٣٣پ. ز. خۆی بە پاشای [[ئێرانی کۆن|ئێران]] دادەنێت دوای گرتنی داریووش و دەیکات بە ئاوارە.
دوای ئێران ھێرشی کردە سەر مێر دوای داگیرکردنی جیزا لەسەر ڕێگەی بۆَ مێر ئەسکەندەر بە ئاسانی داگیرکردنەکەی کرد، مێر بەبێ ھیچ بەرگرییەک داگیرکرا لە ساڵی ٣٣١پ. ز. لە مێر شارێکی درووست کرد بە ناوی ئەسکەندەریە، درووستکراوە وەک ناوەندی کلتووری یۆنان. دوای ساڵێک، ئەسکەندەر لە ھەخامەنشییەکانی بردەوە لە شەڕی گۆگمیلا. لەگەڵ ڕووخانی ھەخامەنشییەکان، ئەسکەندەر بوو بە "پاشای بابل، پاشای ئاسیا، پاشای چوار پەرچەکەی جیھان."
[[پەڕگە:MacedonEmpire.jpg|300px|وێنۆک|ڕاست|وێنەی ئیمپراتۆری مەکدۆنیا]]
دووەم ھێرشی ئەسکەندەر بۆ ڕۆژھەڵاتی ئێران بوو، لە کاتێکاد کە موستەعمەرەی مەکدۆنی درووست کردبوو و لە ساڵی ٣٢٧پ. ز. قەڵایەکی داگیرکرد لە ئاریامازس. دوای گرتنی شازادە ئۆکزیرتس، ئەسکەندەر کچەکەی ھێنا کە ناوی ڕۆکسانا بوو. لە ساڵی ٣٢٨پ. ز. ئەسکەندەر لە جەنگێکدا لە پاشا پۆریوسی بردەوە لە باکووری ھندستان، پاشا پۆریۆس کاری کردە سەر ئەسکەندەر، بۆیە ئەسکەندەری گەڕانێوە سەر پاشایەتی و وەفایتی و بەخشندەی ئەوەی وەرگرت. لە ڕێگەیان بۆ گەڕانەوە، ئەسکەندەر بریندار کرا لەلایەن جەنگاوەرە مالییەکانەوە لە ساڵی ٣٢٥پ. ز. دوای ئەوەی ئەسکەندەر برینەکەی چاک بووە و خۆی و سوپاکەی ڕۆیشتن بۆ باکوور بەڕێگەی سەختی کەنداوی فارس، کە لەوێ زۆربەی سوپاکەی توشی نەخۆشی بوون یان بریندار بوون یان مردوون. لە مانگی شوباتی ٣٢٤پ. ز. ئەسکەندەر لە کۆتایدا دەگاتە وڵاتی شوشە (سوسە). ناچار بوو بچێتەوە سەر سەرۆکایەتی و سوپای تازە کۆ بکاتەوە، ئەو ھەوڵیدا کە فارسە دەوڵەمەندەکان پەیوەندی بکەن بە مەکدۆنییەکان بۆ ئەوەی چینێکی فەرمان ڕەوا درووست بکات، لە کۆتایدا وای کرد کە ژمارەیەکی زۆر مەکدۆنی ھاوسەرگیری لەگەڵ فارسەکان بکەن. دوای ئەوەی ئەسکەندەر ھەزارەھا جەنگاوەری فارسی خستە ناو سوپاکەیەوە، ئەو زۆربەی مەکدۆنێکانی لە سوپاکەی دەرکرد. ئەمە وای لە جەنگاوەرەکان کرد تووڕە بن، کە ڕەخنەیان لە جەنگاوەرە نوێکانی ئەسکەندەر دەکرد و تاوانباریان کرد لەسەر بایەخپێدانی نەریتی فارسی و شێوازی فارسی. ئەسکەندەر سەربازەکانی دامرکاندەوە بە کوشتنی ١٣ سەرکردەی فارسی.
 
== مردن ==
 
ئەسکەندەر لە ١٠-١١/٦/٣٢٣پ. ز. بە مالاریا لە بابل کۆچی دوای کردووە ئەو تەمەنی تەنھا ٣٢ ساڵ بووە. وەک سەرچاوە مێژوویەکان باسی دەکەن ئەسکەندەر ئالودەی کحول بووە و لەکاتی سەرخۆشیدا ھاوڕێیەکی نزیکی خۆی بەناوی کلیتۆس کوشتوە و پاشان زۆر پەشیمان بووە، ئەسکەندەر بڕنوای بە یەکێتی خۆرھەڵات و خۆرئاوا ھەبووە ‌وو خەونی درووستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی جیھانی ھەبووە، ھەر لەو ڕوانگەیەشەوە داب و نەریتی فارسەکانی پەیڕەو کردووە ‌وو چەند ژنێکی خۆرھەڵاتیشی مارەکردوە.
 
[[پۆل:ئەسکەندەری مەزن]]