کارڵ گۆستاف یۆنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٦:
|field=[[دەروونپزیشکی]]، [[دەروونناسی]]، [[دەرونناسی شیکاری]]}}
 
'''کارڵ گۆستاف یۆنگ''' (١٨٧٥-١٩٦١) [[سایکۆئانالیز|دەرونشیکار]] و دەرونپزیشکێکی [[سویسرا|سویسری]] بوو کە زانستی [[دەرونناسی شیکاری]] داھێنا، کارەکانی یۆنگ تەنھا لە دەرونپزیشکیدا کاریگەریان نەبوو بەڵکو لە توێژینەوە [[مرۆڤناسی]] و [[شوێنەوارناسی]] و [[وێژە]] و [[فەلسەفە]] و [[ئایین|ئایینیەکانیشدا]] سودیان لێوەرگیراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ لەگەڵ [[زیگمۆند فرۆید|فرۆید]]<nowiki/>دا دۆستایەتی کەوتۆتە نێوانیان تاوەکو ساڵی ١٩١٤ ھاوڕێبوون بەڵام بەھۆی جیاوازی بۆچونەوە جیابونەتەوە، بەشێکی زۆری کارەکانی یۆنگ تا دوای مردنی بڵاونەکراونەتەوە و ھەندێکیان تا ئێستاش بڵاونەکراونەتەوە.
 
یۆنگ چەند دەستەواژەیەکی زۆر گرنگ و نوێی ھێنایە نێو دونیای دەرونناسیەوە وەکو [[پێرسۆنا]] و [[جۆرە دەروونیەکان]] و [[ھاوکاتی]] و [[گرێی دەرونی]] و [[دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی]]
ھێڵی ٢٧:
کاتێک یۆنگ شەش مانگ بوو لەگەڵ دایک و باوکیدا چوون بۆ [[لاوفن]] و پشێوی نێوان دایک و باوکی زیاد بووە، ئیمیلی یۆنگ ئافرەتێکی [[خەمۆکی|خەمۆک]] و سەیر بوو کاتێکی زۆری لە جێخەوەکەیدا بەسەردەبرد و دەیوت ڕۆح و تارمایی سەردانی دەکەن<ref name=":٠">{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections - یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=یۆنگ|first=کارڵ|publisher=|year=١٩٦٢|isbn=|location=|pages=پەڕەی ١٨}}</ref>، ھەرچەندە لە ڕۆژدا دایکی ئاسایی بووە بەڵام یۆنگ دەڵێت بارودۆخی ماڵەکەمان لە شەودا ناخۆش بوو دایک و باوکم بەجیا دەخەوتن و من لای باوکم دەخەوتم و شەوانە دایکم بووە بە کەسێکی ئاڵۆز و سەیر، شەوێکیان شتێکی شێوە نەناسراو و ڕوناک لە ژورەکەی دایکم ھاتۆتەدەرەوە کە سەری لە ملی جیابۆتەوە و بەجیا لەگەڵ لاشەکەیدا بەسەر ھەوادا ڕۆیشتوە و ئەم پرۆسەیە شەش بۆ حەوت جار دوبارەبۆتەوە، پەیوەندی یۆنگ لەگەڵ باوکی باشتر بووە وەک لە دایکی<ref name=":٠" />
 
دایکی یۆنگ بۆ ماوەیەک لاوفنی جێھێشت و چووە نەخۆشخانەیەکی بازڵ وادیاربووە نەخۆشیەکەی پەیوەندی بە کێشەکانیەوە ھەبووە لەگەڵ باویکی یۆنگدا، یۆنگ برایە لای خوشکێکی دایکی کە بیست ساڵێک لە دایکی گەورەتر بووە بەھۆی دووری لە دایک و باوکیەوە توشی کێشە و گرێی دەرونی بووە و بەوھۆیەوە بێمتمانەیی بۆ دروستبووە بەرامبەر چواردەورەکەی و دەڵێت: <blockquote>ھەستم بە بێتمانەیی دەکرد کاتێک وشەی خۆشەویستی بەکاردەھێنرا، بێمتمانەییەکی دەرونیم ھەبوو بەرامبەر ئافرەتان لە لایەکی تریشەوە پشتم بە باوکم دەبەستم بەڵام ئەو لاواز بوو، سەرەتا بەمجۆرە بوو بەڵام دواتر ئەم وتەیە گۆڕدرا لەبەرئەوەی لە ژیانمدا متمانەم بە پیاوگەلێک کرد و بە ھاوڕێی خۆمم زانین بەڵام بێھیوایان کردم بە بێمتمانەییشەوە تەماشای ئافرەتانم کرد بەڵام بێھیوایان نەکردم<nowiki/>'،<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections - یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=یۆنگ|first=کارڵ|publisher=|year=١٩٦٢|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٣}}</ref> </blockquote>لە دوای سێ ساڵ ژیان لە لاوفن پاوڵ یۆنگ داوای گواستنەوەی کرد و گواسترایەوە بۆ ناوچەی کلایھونێنگنی نزیکی بازڵ، ئەم گواستنەوەیە کاریگەری باشی لەسەر ئیمیلی یۆنگ دانا و لە خەمۆکی ڕزگاری بوو، کاتێک یۆنگ تەمەنی گەیشتە نۆ ساڵ خوشکەکەی بە ناوی جۆھانا گیرتورد (١٨٨٤ - ١٩٣٥) لە دایک بوو کە لە ماڵەوە بە ترودی بانگیان دەکرد و دواتر بوو بە سکرتێری یۆنگ<ref>{{Cite book|title=ژیاننامەی یۆنگ Jung, a biography|last=وێر|first=گێرھارد|publisher=|year=١٩٨٧|isbn=|location=بۆستن|pages=}}</ref>[[پەڕگە:Jung piccolo.jpg|وێنۆک|یۆنگ بە منداڵی]]یادەوەریەکانی سەردەمی منداڵی
 
یۆنگ منداڵێکی [[دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی|دەروونگەرا]] و گۆشەگیر بووە و پێیوابووە وەکو دایکی خاوەنی دوو کەسایەتی بووە کەسایەتی یەکەمیان کەسایەتیە ئاشکراکەی بووە کە خوێندکارێک بوووە کە نەیتوانیوە لە بیرکاری تێبگات و دڵنیا نەبووە لەخۆی و متمانە بەخۆبوونێکی لاوازی ھەبووە، کەسایەتی دووھەمیش کەسێکی گرنگ و بەھێز و کاریگەر بووە ھاوشێوەی پیاوانی سەدەی ھەژدە<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections - یادەوەریەکان خەونەکان وێنەدانەوەکان|last=یۆنگ|first=کارڵ|publisher=|year=١٩٦٢|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٣٣-٣٤}}</ref> , ھەندێک لەو یادەوەریانەی سەردەمی منداڵی کاریگەری درێژخایەنیان لەسەری ھەبووە، یۆنگ پیاوێکی دارینی بچوکی ھەبووە کونێکی تێکردووە و ڕاستەیەکی دارینی پیاکردووە و خستێتیە ناو جانتای پێنوسەکانیەوە و بەردێکیشی تێکردووە کە ئەمسەر و ئەوسەرەکەی ڕەنگ کردووە و لە [[ھەورەبان|ھەورەبانە]]<nowiki/>کەدا شاردویەتیەوە و ھەندێجار چووە تەماشای کردووە و لاپەڕەیەکیشی لەلای پیاوە دارینەکەدا داناوە کە زمانێکی تایبەت لەسەری نوسراوە کە خۆی دروستیکردووە، ئەم کارەی لە کاتێکدا کردووە کە شتێکی ھەڵەی کردووە یان ھەستەکانی بریندارکراوە یاخود کاتێک کە کردەوەکانی دایک و باوکی بێزاریان کردووە و پێیوابووە ئەم کارە ئارامی دەروونی و ئاسایشی پێدەبەخشێت،<ref>{{Cite book|title=Art Therapy Sourcebook|last=Malchiodi|first=Cathy A|publisher=|year=٢٠٠٦|isbn=|location=|pages=پەڕەی ١٣٤}}</ref> لە دوای ساڵانێک لەم کارە تێبینی لێکچونێکی کرد لە نێوان کارە سەیرەکەی خۆی و ئەو کارانەی [[مرۆڤە ڕەسەنەکان]] دەیکەن بۆ [[تەوتەم|تەوتەمەکانیان]] لە ھەندێک ناوچەی [[ئوسترالیا]]، ئەو وتێتی ئەو کردارەی ئەو ئەزمونی کردووە کە ھاوشێوەی مەراسیمێکی ئایینیش وابووە نائاگایانە بووە و زۆر ھاوشێوەی ئەو مەراسیمانە بووە کە ئەو خەڵکە کردویانە لە کاتێکدا زۆریش دوور بوون لەیەکەوە و ئەمیش ھیچ ئاگایەکی لێیان نەبووە،<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٢٢ - ٢٣}}</ref> بەشێکی ئارەزومەندی یۆنگ بۆ [[ھێما]]<nowiki/>کان و [[نمونەی یەکەمی|نمونە یەکەمیەکان]] و [[نائاگای گشتی]] لەم ئەزمونە سەرەتاییانەوە سەرچاوەی گرتووە و بەشێکیشی لە گەڕان و ئەزمونەکانی دواتریەوە،<ref>{{Cite web|url=https://www.britannica.com/biography/Carl-Jung|title=ژیان و بۆچونەکانی کارڵ یۆنگ: ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref><ref>{{Cite book|title=ژیاننامەی یۆنگ|last=وێر|first=گێرھارد|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ١٤٤}}</ref> لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا یۆنگ بە دەستی منداڵێکی تر لێدان دەخوات و بێھۆش دەبێت و پاش ئەم ڕوداوە ھەمووجارێک لە کاتی خوێندن و چوون بۆ خوێندگە تووشی سەرگێژی و [[بورانەوە]] ھاتووە و تاوەکو ڕۆژێک گوێی لێبووە باوکی بە کەسێکی وتوە پێدەچێت کوڕەکەی [[پەرکەم|پەرکەمی]] ھەبێت، لە دوای ئەو باسەوە سێ جاری تر بوراوەتەوە بەڵام دواتر بە کۆششی خۆی توانیویەتی خۆی لەو بورانەوەیە ڕزگار بکات، یۆنگ پاشتر وتێتی ئەو کاتە یەکەمجار بوو بزانم [[نێورۆسس]] چییە<ref>{{Cite book|title=Memories, Dreams, Reflections|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=پەڕەی ٣٢}}</ref>
ھێڵی ٨٧:
 
==== زاراوە کلیلیەکان ====
[[نمونە یەکەمیەکان|'''نمونە یەکەمیەکان''']]: ئەو وێنەووێنە و باگراوندانەیە کە لە نائاگای گشتیەوە سەرچاوە دەگرن و زۆرجار لە ڕێی ئایین و ئەفسانە و ھونەر و خەونەوە شیدەکرێنەوە
 
[[گرێی دەروونی|'''گرێی دەروونی''']]: ئەو وێنابیرەوەری و ئەزمونەئەزمون سەرکوتکراوانەیەو ئاواتانەیە کە لە نائاگادان و کە دەستبەسەر ڕەفتار ر جوڵانەوەی تاکدا دەگرێت
 
[[دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی|'''دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی''']]: شێوازی کەسایەتی و ڕێژەی کراوەیی و داخراوی ئارەزوو کردن بۆ تەنھایی و تێکەڵبوون
ھێڵی ١٠١:
'''[[ئەنیما و ئەنیمەس|ئەنیما]]''': دیوە ژنانەکەی نێو دەروونی پیاو
 
[[ئەنیما و ئەنیمەس|'''ئەنیمەس''']]: دیوە پیاوانەکەی نێو دەروونی ژن
 
[[بە تاکبوون|'''بە تاکبوون''']]: ئەو پرۆسەیەیە کە تاک لە ئاگا و نائاگای خۆی ھۆشیار دەبێت و بێئەوەی ھیچیان ڕەتبکاتەوە<ref>{{Cite book|title=دەربارەی یۆنگ: on jung|last=ئەنتۆنی|first=ستیڤنس|publisher=|year=|isbn=|location=لەندەن|pages=پەڕەی ١٩٩}}</ref>