پرۆستات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Prostatelead.jpg|230px|وێنۆک|شوێنی پرۆستات لە [[مرۆڤ]]دا]]
'''پرۆستات''' (لە [[زمانی یۆنانی|یۆنانییەوە]]: προστάτης- پرۆستاتێس بە واتای پارێزەر) ئاڵگێکی [[کۆئەندامی میز|کۆئەندامی میزە]] لە نێرینەدا. پرۆستات مایعێک درووست دەکات بۆ خۆراکی [[سپێرم|سپێرمەکان]] ئەم مایعە پڕ‌هێزە دەبێتە هۆی دەوامی ژینی ئەوان لە [[ئەندامی زاوزێ]] ژنانەدا هەتا ئەو کاتەی لقاح ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ زۆربوونی تەمەن پرۆستات گەورەتر دەبێت و ڕەنگە بەرەو ناو بۆری میزدەر دا گەشە بکات و ببێتە هۆی میزگیران
 
==شێرپەنجەی پرۆستات ==
یەکێکە لە باوترین شێرپەنجەکان لەناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێمنی وردە وردە گەشە دەکات و لە سەرەتادا تەنھا لەناو پرۆستات دەمێنێتەوە، بەڵام مەرج نیە مەترسیدار بێت، چونکە ھەندێک جۆری شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێواشی گەشە دەکەن کە ڕەنگە چارەسەرێکی کەمی پێویست بێت، بەڵام جۆرەکانی تری زۆر چالاکن زوو بڵاودەبنەوە. چارەسەری پڕۆستات لەھەمانکاتدا زیانی ھەیە و کاریگەری سلبی لەسەر ئەو پیاوە ھەیە لەڕووی ئەوەی لایەنی سێکسی لاواز دەبێت، ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا ھەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت و بەپێچەوانەوە ھەلی چارەسەر باشترە.
 
== سەرچاوەکان ==