ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
کامنت:چین تەفکیکییە و موستەقلییە؟ |
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان |
||
ھێڵی ٢:
'''ھیچخوازی''' ({{بە ئینگلیزی|Nihilism}} – {{بە عەرەبی|عدمية}} • لە ''Nihil''ـی [[لاتینی]]یەوە ھاتووە بە واتای '''ھیچ''') بیر و باوەڕێکی [[فەلسەفە|فەلسەفییە]] کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات. بە گشتی، ھیچخوازی بە شێوازی '''ھیچخوازیی ھەبوونی''' دەبیندرێت، بیردۆزەیەکی فەلسەفەیی کە دەڵێت ژیان ھیچ واتا و نرخێکی نییە و مرۆڤەکانیش بێبایەخ و بێ ئامانجن. ھیچخوازە ئاکارییەکان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە ھیچ ڕەوشتێکی خۆیی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو پێوەرە ڕەوشتیانەی کە بە پەسەند داندراون بە تەواوی و واتایی داھێندراون. ھیچخوازی لەوانەیە بە شێوازەکانی [[مەعریفەتناسی]]، [[زانستی بوون|زانینناسی]]، یان [[مێتافیزیک]]ی ببینرێن، واتا لە ڕووی ھیچخوازییەوە، لە ھەندێک لایەنەوە زانین لە توانادا نییە، یانیش واقیع بوونی نییە.
ئەم فەلسەفەیە زۆربەی جار لەگەڵ دەستەواژەی بەڕەڵایی کۆمەڵایەتیدا (
ھەروەھا ھیچخوازی خەسڵەتێکە کە دەدرێتە پاڵ کات و دەمەکان: بۆ نموونە جان بۆدریارد لە پاڵ چەند کەسانێکی تر سەردەمی پۆست مۆدێرنێتی (پۆست مۆدێرنێتی باری ئابووی و کەلتووری کۆمەڵگەیەکە کە دوای نوێخوازی ھاتۆتە ئاراوە) بە ھیچخواز دەزانن، ھەروەھا ھەندێک لە [[خواناسی|خواناسە دینییەکان]] و کەسایەتییە دینییە دیارەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پۆست مۆدێرنێتی یان زۆرینەی لایەنەکانی نوێخوازی ڕەتکردنەوەیەکی باوەڕدارییان لەگەڵدایە، وە بێ باوەڕی بە مەزھەبەکانی ئەوان ھیچخوازی دەنوێنێت.
ھێڵی ١٣:
=== سەدەی ١٩ ===
[[پەڕگە:Turgenev by Repin.jpg|وێنۆک|ڕۆماننووس ئیڤان ئێس تەرگینێڤ دەستەواژەی ھیچخوازیی بەناوبانگ کرد.]]
ناوی «ھیچخوازی» سەرەتا لەلایەن فریدریش ھاینریش یاکوبی (Friedrich Heinrich Jacobi) ئەڵمانییەوە بەکارھێنراوە (١٧٤٣–١٨١٩). یاکوبی ئەم ناوەی بەکارھێناوە بۆ ناساندنی ڕاسیۆنالیزم (
دوای بەناوبانگ بوونی دەستەواژەی ھیچخوازی، کە لەلایەن ڕۆماننووس ئیڤان ئێس تەریگنێڤەوە بەناوبانگ بوو، جووڵەیەکی نوێی ڕووسی سەری ھەڵدا بەناوی جووڵەی ھیچخوازی (١٨٦٠–١٩١٧). ئەوان خۆیان بە ھیچخواز ناودەبرت لەبەر ئەوەی ھیچ شتێک کە لەو کاتەدا ھەبوو چاوەکانی تێر نەکردبوون. لەم کاتەدا خەڵکی ھەموو داواکاری و فرمانەکانی حکومەت و کڵێساکان و خێزانەکانیان پشتگوێ دەخست.
کۆنترین بەکارھێنانی فەلسەفی بۆ دەستەواژەی ھیچخوازی پەیوەندیدارە بە شکەوە. لەبەرئەوەی ھیچخوازەکان ڕاستییە جێگیرەکانی شتەکانیان ڕەت دەکردەوە.
ھێڵی ٢٧:
=== فریدریش نیچە ===
[[پەڕگە:Nietzsche187c.jpg|وێنۆک|نیچە لە ١٨٧٥دا]]
ھیچخوازی زۆرجار دەدرێتە پاڵ فەیلەسوفی ئەڵمانی [[فریدریش نیچە]]، فریدریش کەسایەتییەک بووە کە توانیوێتی ھیچخوازی بە وردی وەک دیاردەیەکی بەربڵاو لە چاندی خۆرئاوادا دەستنیشان بکات. ھەرچەندە خەسڵەتەکانی ھیچخوازی لە کارەکانی ئەودا دەبیندرێن، ئەو دەستەواژەکەی بە چەند شێوازێکی جیا جیا بەکارھێناوە، کە واتا و پەیوەندی جیا دەدەن. (کارێن کار) لە بارەی کارەکان و شێوازی تێگەیشتنی نیچە لە ھیچخوازی دەڵێت: «
نیچە ھیچخوازی بە واڵاکردنەوەی جیھان، بە تایبەتی مرۆڤ، لە واتا، مەبەست/ئامانج، ڕاستی، و نرخ لە قەڵەم دەدات. قەدەکانی ئەم تێبینییانە بەشێکن لە تێڕوانینناسی (Perspectivism)ـی نیچە، یان بیرۆکەکەی کە دەڵێت: زانین بەردەوام لەلایەن کەسێکی شتێکەوەیە: بەردەوام بە تێڕوانینەوە بەستراوەتەوە و ھەرگیز ڕاستییەکی سەلمێنراو نییە. تا ڕادەیەک، لێکدانەوە ھەیە کە وا لە ئێمە دەکات لە جیھان و واتاکەی تێبگەین. لێکدانەوە شتێکە کە ناتوانین بەبێی بژین؛ لەڕاستیدا، شتێکە کە ''پێویستە''. ڕێگەیەک لە لێکدانەوەی جیھان سەرنجدانی ڕەوشتە، کە یەکێکە لە ڕێگە سەرەکییەکان کە خەڵکی بەکاری دەھێنن بۆ دۆزینەوەی واتا لە جیھاندا. نیچە جیاوازی دەکات لە بەینی ڕەوشتێک کە بەھێز و تەندروستە، لەگەڵ دانەیەک کە بێھێزە، بێ گوێدانە ڕادەی بەھێزییەکەی، ڕەوشت بە واتامان دەناسێنێت، جا ئەمە دروست کراو بێت یان چێنراو بێت، یارمەتیمان دەدان کە ژیان ببڕین، ھەرچۆنێک بێت.
ھێڵی ٣٣:
=== ھیچخوازی و بودیزم ===
[[پەڕگە:Buddha anjali mudra.JPG|ڕاست|220px|وێنۆک]]
لە [[بودیزم]]دا، بەتاڵی شتەکان لێکچوونێکی ھەیە لەگەڵ ھیچخوازیدا. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن فریدریش نیچەوە ئاماژەی پێ کراوە، زانا بودییەکانیش ھۆکاری ئەو لێکچوونەیان گەڕاندۆتەوە بۆ وەرگێڕانە بێھێزەکەی ئەو کاتە. بودا وتوێتی کە ھەموو شتێک، جا فیزیکی بن یان خەیاڵی، بەتاڵن لە
{{وتە|ڕاستی ڕەسەن بەتاڵە لە پێکھاتەی چەمکی|ناجارجونا}}
بەپێی تێگەیشتنی بودییەکان، ئەگەر «ھەبوون» ھەبێت، ئەوا دەبێت ڕێژەیەکی بێ کۆتا بێت. بەپێی لێکۆڵینەوە کۆنەکانی بودیزم، وەک ئەوانەی سارڤاستیڤادا، سروشت بە شێوەیەکی
ھۆشی مرۆڤایەتی بە گشتی، ئەو کردارەیە کە مرۆڤەکان دەبەستێتەوە بە ئەفسانە و خەیاڵەوە، کە دەبێتە ھۆکاری بێ ھیوایی و خەمۆکی، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە ئەو واتایەی ئێمە بە ژیان یان ئەو شتانەی ناویمان داوە بەتاڵە.
ھێڵی ٥٣:
=== ھەبوونی ===
ھیچخوازیی ھەبوونی یان وجودی (
ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ژیان بەبێ واتا و نرخە پێکھاتووە لە پێکھاتەی سەرەکی بنیاتنانی ھیچخوازی، ھیچخوازیە ھەبوونییەکان دەڵێن کە (واتا) «
ئەم بیردۆزەیە بە کەڵک دێت بۆ باسکردنی حاڵی مرۆڤایەتی لەکاتی ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی واتا لە ژیاندا، ھیچخوازەکانیش لەسەر ئەمە دەڵێن «بە فیزین، دڵڕەنجاوین، و خۆمان ھەڵدەخڵەتێنین، ژیانی ئێمە ھیچ بایەخێکی نییە، و گەڕان و دان پێنان بە واتایەکدا لە ژیان کە لە ڕاستیدا نییە بێکەڵکە.» ھیچخوازە ھەبوونییەکان دەڵێن کە دەبێت ھەر تاکێک ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە ببێتەوە کە دەمرێت، و ھەردووک [[ئایین]] و [[مێتافیزیک]] ئەنجامی ترسە لە مردن.
ھێڵی ٦٦:
=== ئاکاری ===
[[پەڕگە:Merwart-Nihilist.jpg|وێنۆک|تابلۆی ''ھیچخوازەکە''، لەلایەن پۆڵ مێروات (١٨٨٢)|250px]]
ھیچخوازیی ئاکاری یان ڕەوشتی، ھەروەھا ناسراوە بە ھیچخوازیی ئێتیکاڵ، بیر و باوەڕێکی مێتائێتیکییە (
»بیردۆزەی ھەڵە»، بیردۆزەیەکە کە لەسەر سێ بنەما پێکھاتووە و دەتوانێت بیرکردنەوەی ھیچخوازێکی ئاکاری بە ئاسانی بخاتە ڕوو:
ھێڵی ٧٨:
=== مێتافیزیکی ===
ھیچخوازی مێتافیزیکی ئەو بیردۆزە فەلسەفەییەیە کە وای دادەنێت شتومەکی بینرا و فیزیایی لەوانەیە بوونیان نەبێت لە جیھانی موحتەمەلدا، ئەگەر تەنانەت دانەیەکیش ھەبێت کە شتومەکی فیزیایی تێدا بەدی بکرێت، ئەوا ھەر دەبێت دانەیەکیش ھەبێت کە تەنھا شتومەکی واتایی تێدا بێت. (شتومەکی واتایی شتێکە کە لە ھیچ کاتێک یان شوێنێکی دیاریکراودا '''بوونی نییە'''.)
ھیچخوازیی سەختی مێتافیزیکی بە گشتی بەو باوەڕە دێتە برچاو کە ھیچ شتێک بوونی نییە لە جیھانی خۆ-
===
ھیچخوازیی
=== میریۆلۆجیکال ===
میرۆلۆجیکال ھیچخوازی لەسەر میرۆلۆجی (علم الأجزاء) یان پارچەناسییە، حاڵەتێکە کە باوەڕ وایە شتە فیزیاییەکان پارچە و بەشی شیاویان نییە و تەنھا پارچەی سەرەتایی شتەکانیان پێکھێناوە، ئەمەش واتا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین کە پڕە لە شتی تەواو بە پارچەوە بەرھەمێکی ھەستە خەڵەتێنەرەکانی مرۆڤە. لێکدانەوەی ھەبوونی شتێک پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەو شێوازەی کە مرۆڤەکان «پارچە نادروستەکان»ی سەر زەوی پێ دەبینن ڕاستییەکی سەلمێنراوی واقیع نییە،
پارچەکان بەکاردێن بۆ ڕوونکردنەوەی ھەموو شتەکانی کە لەسەر زەوی و گەردووندان و ھەموو شتە ئاساییەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە. بۆ نموونە تۆپێک لە دوو پارچەی نیوەیی پێکھاتووە، بۆیە ئەم تۆپە شتێکی تەواوە کە لە دوو پارچە پێکھاتووە. پارچەزانی دەڵێت کە ھەموو شتێک ئێمە دەیبینین لە گەردووندا شتێکی تەواوە کە لە پارچە پێکھاتووە. تەنھا ئەو شتانەی کە تاکو ئێستا مرۆڤایەتی دۆزیبێتییەوە کە پارچەی نەبێت لاپتۆن و کوارکە، چوونکە بە چاو نابیندرێن و ناتواندرێن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ درکیان پێ بکرێت.
|