شیعە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب {{ئایینەکانی کوردستان}}
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 1 بە مردوو #IABot (v1.5.1)
ھێڵی ١٣:
 
==ناونان==
شیعە لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا بە مانای شوێن کەوتن دێت، و لە مێژووی ئیسلامیدا، زاراوەی شیعە بۆ زۆر لە بزوتنەوە ئیسلامیەکان بەکارهاتووە وەک شیعەی عوسمان و شیعەی معاویە و ئەوانی تر، بەڵام وشەی شیعە بە تەنها بە کاردێت بۆ شوێنکەوتووەکانی عەلی، و شیعە لەو بڕوایەدان کەوا ناونانە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا هاتووە لە وەڵامی پرسیارێکی عەلیدا؛ کێ باشترین کەسی سەر زەوییە؟، وەڵامی ئەداتەوە؛ «أنت وشيعتك»، واتە؛ تۆ و شوێنکەوتووەکانت. لەبەرئەوە شیعە لەو بڕوایەدان کە شیعە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر دەرنەکەوتووە بەڵکو شیعە خۆی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، و ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەی جیاواز لە هەندێک لە کتێبەکانی شیعە و مەزهەبەکانی تردا هاتووە<ref>[http://www.shiastudies.com/arabic/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=569 سایتی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوەکانی شیعە] {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20110613161604/http://www.shiastudies.com/arabic/modules.php?name=Content&pa=showpage&pid=569 |date=١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ }}</ref>.
==پێکهاتنی مەزهەبی شیعە==
شیعە لەو بروایەدان کە ئەوان خودی ئیسلامن، و وایدانانێن ئەو مەزهەبە دوای [[ئیسلام]] دەرکەوتبێت بەڵکو بە خودی ئیسلامی دادەنێن، و لەو باوەڕەدان کە موسڵمانی لە خواترس ئەبێت شوێنکەوتوو و ملکەچی عەلی کوڕی ئەبوتالیب بێت، لەبەر ئەوە شوێنکەوتن بە یەکێک لە [[کۆڵەکەکانی ئیسلام|پایەکانی ئیسلام]] دادەنێن و پێغەمبەر لە ماوەی ژیانیدا بنەڕەتەکەی داناوە و پێش وەفاتکردنی لە ڕۆژی غەدیری خەم ویلایەتی عەلی ڕاگەیاندووە لە دوای خۆی بە پێی بیروباوەڕی شیعە، هەروەها تائیفە ئیسلامیەکانی تر بە دروستکراو دادەنێن و ئەڵێن لە لایەن فەرمانڕەواو سوڵتانەکانەوە دانراوە و بۆ دوورخستنەوەی ئیسلام لەوەی پێغەمبەر [[محەمەد]] ویستویەتی.
ھێڵی ٢١:
و هەندێک وای اداەنێن کە ئەمە بەرەو پێشچوو لە سەردەمی خەلیفە [[عوسمانی کوڕی عەفان]]دا، کە هەندێک لەو سیاسەتانەی کارگێڕەکانی لە [[شام]] و [[میسر]] پێی هەڵئەسان بوو بە هۆی توڕەکردنی خەڵک و شۆڕشیان ڕاگەیاند لەگەڵ ئەوەی عەلی خۆی ویستی ڕێگەیان لێبگرێت، بەڵام لە کۆتاییدا عوسمان کوژرا، و پاشا موسڵمانان کۆبوونەوە لە دەوری عەلی و داوایان لێکرد [[خەلافەت]] بگرێتە دەست. لێرەدا جارێکی تر بیرۆکەی هاوسۆزبوونێکی نوێ دەستی پێکرد و عەلی کرا بە حاکمی فەڕمی موسڵمانان لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە.
 
لە سەرەتاوە ناکۆکی دەستی پێکرد لەگەڵ هاوەڵەکانی وەک معاویە و تەڵحە و زوبێر، و زاراوەی شیعەی عەلی دەرکەوت کە بە هاوەڵەکانی عەلی ئەوترا کە پاڵپشتیان لێئەکرد لە بەرامبەردا کۆمەڵێکی تر دروست بوون و ناوی خۆیان نا شیعەی عوسمان و داوای حەقی خوێنی عوسمانیان ئەکردو گەیشتە ئاستێک کە خەلافەتی عەلیان ڕەت ئەکردەوە لەبەرئەوەی خاو بوو لە بەدەنگەوەچوونی داواکەیان بۆ تۆڵە سەندنی عوسمان، لە سەرەوەی شیعەکانی عوسماندا [[معاویە کوڕی ئەبووسوفیان]] بوو لەلایەک و عائیشەی خێزانی پێغەمبەر بوو لە لایەکی تر و پاشان رووداوەکانی وەک شەری جەمەل و شەری سەفین لە نێوان لایەنگرانی عەلی و لایەنگرانی حەقی عوسماندا کەوتەوە هەروەها کۆمەڵە نوێکانی وەک خەواریج دەرکەوتن، و عەلی کوڕی ئەبووتالیب لەسەر دەستی یەکێک لە خەواریجەکان کوژرا لە کاتی نوێژی بەیانیدا لە [[کووفە]]<ref name="عەلی کوڕی ئەبووتالیب">[http://www.ahl-ul-bayt.org/newlib/aalam/02e_ali/022.htm#_ftn3 عەلی کوڕی ئەبووتالیب - دەروازەی٤ - بەشی٥]{{dead link|date=September 2017 |bot=InternetArchiveBot |fix-attempted=yes }}</ref><ref>ئیبن ئەسیر، شێری دارستان پەڕە 805</ref><ref>بلازەری، أنساب أشراف پەڕە 376</ref>.
 
==کەربەلا==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/شیعە»