چاکەکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤:
==لە ئەمریکا==
لە [[ئەمریکا]] خێرخوازیی، پێشینەیەکی لەمێژینەی هەیە و وەک نەریتێکی باوی لێهاتووە. زۆربەی زانکۆکانی هەنووکەی ئەمەریکا یا بە بەخشینی زەوی و پارە بۆ بەرژەوەندیی گشتی یان بە پیشتیوانیی مرۆڤە خێرخوازەکان درێژە بە چالاکیە زانسییەکانیان دەدەن. <ref>''Philanthropists in higher education: institutional, biographical, and religious motivations for giving''. Gregory L. Cascione. Publisher Routledge, 2003. ISBN 0-415-93361-7</ref>
زۆربەی پارکە نەتەوەییەکانی ئەمەریکا (وەکوو پارکی نەتەوەیی گڕەند تیتۆن) بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و خەڵک بە دەست دەوڵەمەندەکانەوە کڕیاونەتەوە.
لە ساڵی ۲۰۱۰ی [[زایینی]]، ٤۰ کەسی میلیاردلێری ئەمریکایی بەڵێنیاندا کە لانیکەم نیوەی ماڵ و دراوی خۆیان بۆ ئامانجەکانی چاکەکاری و مرۆڤدۆستانە بە ڕێکخراوەکانی سەربەخۆ و ناحوکمی و ngoـیەکان ببخشن. لە نێوان ئەو کەسە خێرخوازانە دەتوانین نێوی [[بیل گەیتس]]، [[مایکل بلۆمبێڕگ]]، [[جۆرج لووکاس]] ، [[واڕێن بافت]]، [[لەری ئێلیسۆن]]، پیر ئەمیدیار و پۆل ئالێن ببینین.
|