ڕینێسانس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردن
ب ڕێنێسانس = لەدایکبوونەوە
ھێڵی ١:
'''ڕێنێسانس''' بزاڤێکی فەرھەنگیی گرینگ و دەسپێکەری سەردەمێک لە شۆرشی زانستی و چاکسازیی ئایینی و پێشکەوتی ھونەری بوو لە [[ئەورووپا|ئەورووپادا]]. ڕێنێسانس ڕۆژگاری پەڕینەوەیە لە [[سەدەکانی ناوەڕاست|سەدەکانی ناوەڕاستەوە]] بۆ [[سەردەمی نوێ]]. یەکەمجار، فەڕانسەیی‌یەکان زاراوەی ڕێنێسانس (واتە ''لەدایکبوونەوە'') -یان لە سەدەی ١٦ھەمدا بەکار ھێنا. زیاتر سەرەتای ڕۆژگاری ڕێنێسانس دەگەڕێننەوە بۆ سەدەی چواردەھەم لە باکووری ئیتالیا. ئەم بزاڤە لە سەدەی پانزدەھەمدا باکووری ئەورووپاشی گرتەوە. ڕێنێسانس بارەوباربوونێکی ٣٠٠ ساڵەیە کە لە [[فلۆرانس|فلۆرانسەوە]] دەستی پێکرد و لە [[ئینگلیز|ئینگلیزدا]] گەیشتە کۆتایی.
 
ڕێنێسانس لە ساڵەکانی ١٣٠٠ لە ئیتالیا دەستی پێکرد و لە ماوەی ٣٠٠ ساڵدا لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بووەوە. بەدەگمەن لە ماوەیەکەی ئەوەندە کورت لە باری مێژویییەوە ڕووداوگەلی جۆراوجۆر ڕوو دەدەن، کەچی ئەم سێ سەدەیە پڕە لە گۆڕانی بناخەیی و چالاکیی گەورە. جیھانی ئەمڕۆ ئاکامی ئەو چەشنە چالاکییانەیە، چونکو ڕێنێسانس بناخەکانی ئابووری، سیاسی، ھونەری و زانستیی ژیارەکانی ئێستای [[جیھانی ڕۆژاوایی|ڕۆژاوای]] سەرلەنوێ داڕژاندەوە.