کارڵ پۆپەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link GA template |
No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ٣:
لە ساڵی [[١٩٢٨]] پلەی [[پزیشکی]] وەرگرتوە لە بواری زانستی دەرونیدا، لەساڵی [[١٩٣٠]] خێزانی پێکھێناوە و دەستی کرد بە نووسینی یەکەم کتێبی و کتێبێکی تر لە ساڵی [[١٩٧٩]] بە ناوی «دوو کێشەی سەرەکی سەیرکردنی مەعرفیەت» لە ساڵی [[١٩٦٥]] نازناوی Sirی وەرگرت.
== ژیان و بەسەرهاتی ==
پۆپه‌ر له (28 ته‌موزی ساڵی (1902) له شاری [[ڤیه‌ننا]]ی پایته‌ختی [[نه‌مسا]] له‌دایكبووه، به ڕای هه‌ندێك كه‌س له‌و سه‌رده‌مه‌دا [[ڤیه‌ننا]] سه‌نته‌ری رۆشنبیری بو‌وه له ئه‌وروپای رۆژئاوادا، باوكی پۆپه‌ر به ڕه‌گه‌ز جووله‌كه بو‌وه و كاری پارێزه‌ری كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بایه‌خیكی زۆری به‌فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی داوه.
پۆپه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتیدا سودی له‌توانای خویندن و پێشكه‌وتن وه‌رگرتووه، دواتر له‌ته‌مه‌نی لاوی و قۆناغی خوێندندا وازی له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی هێنا و بڕیاریدا به بێ مامۆستا و به‌پشت به‌ستن به خۆی زانست بخوێنێت، چونكه خوێندن مایه‌ی بێزاری بو‌وه، ئه‌و له ژیانیدا بێزار نه‌بووه، ته‌نیا له قوتابخانه‌دا هه‌ستی به بێزاری كردووه، ئازاربه‌خش بو‌وه ئه‌مه ته‌نها هۆكار نه‌بووه كه واز له قوتابخانه بهێنێت، به‌ڵكو ناكۆكی فره له نێوان پۆپه‌ر و مامۆستا و قوتابییه‌كاندا هه‌بووه، كه په‌یوه‌ندییان به مه‌سه‌له‌ی ئاشتیخوازییەوە لای ئه‌و هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌ساڵی (1918) دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای كرد كه پۆپه‌ر ببێته هه‌واداری مه‌سه‌له سیاسیه‌كان، جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بوو. به‌هێزیی ئه‌م بارودۆخه بووەته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نائارامی له [[نه‌مسا]]، به‌ڵام پاش جه‌نگ وه‌ك گه‌لێك له خه‌ڵكی نه‌مسا توشی هه‌ژاری بو‌وه و له قۆناغی خوێندكاری‌دا رووی كرده هزری چه‌پ و سه‌رده‌مێك خۆی به ماركسی له‌قه‌ڵه‌مداوه و ماوه‌یه‌كیش هاوكاری حیزبی كۆمۆنیستی نه‌مسای كردووه.
پۆپه‌ر ساڵی ( 1920) له [[ماركسیزم]] هه‌ڵگه‌رایه‌وه و ته‌نانه‌ت له یه‌كه‌مین نووسینه‌كانی خۆیدا ره‌خنه‌شی ئاراسته كردووه و له ته‌مه‌نی لاوێتیدا و له‌سالی (1918) هاتووه‌ته زانكۆی ڤیه‌ننا، وه‌ك گوێگر له گه‌لێك وانه‌دا ئاماده بو‌وه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام پاش تاقیكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی چوارساڵ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌م ماوه‌یه‌ش گرنگترێن كاتی ژیانی بو‌وه و كه‌سایه‌تی پۆپه‌ری دروست كردووه، له‌هه‌ندێك به‌شی وه‌ك ( [[فیزیک]] و [[بیركاری]] و [[ده‌رونناسی]]) خه‌ریكی خویندن بو‌وه، تیۆره‌كانی شیكاری ده‌رونی [[سیگمۆند فرۆید]] و [[ئه‌دله‌ر]]، كاریان كردووته سه‌ر پۆپه‌ر، ئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد هه‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك منداڵی بێسه‌رپه‌رشتدا.
پۆپه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا گوێی بۆ وانه‌كانی [[ئەلبەرت ئاینشتاین]]، كه لە بارەی [[تیۆری ڕێژه‌یی بوون]]، چونكه ئه‌و هه‌یبه‌ته رۆحیه‌ی لای ئاینشتاین هه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه لای هه‌ریه‌ك له (كارل ماركس و فرۆید و ئه‌دله‌ر ) بوونیان نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد له پۆپه‌ر، گرنگیه‌كی زۆر به ئاینشتاین بدات.
له سالی (1925) پۆپه‌ر بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له خوێندنگه سه‌ره‌تایه‌كان وه‌رگرت، دواتر تا ساڵی (1928) له بواری فه‌لسه‌فه‌ی گشتیدا بوو به پرۆفیسۆر و پاشانیش ده‌ستی به‌خوێندنی بیركاری و فیزیا كرد.
ساڵی 1922 له (ڤێننا) گرۆپێكی فه‌لسه‌فی درووست بوو به‌ناوی (بازنه‌ی ڤیه‌ننا) كه پۆپه‌ر بانگ نه‌كرابوو بۆ به ئه‌ندامبوون له‌م گروپه‌دا، بۆیه ده‌ستیكرد به ڕه‌خنه‌گرتن له پۆزیتیڤییزمی مه‌نتیقی( له‌بازنه‌ی ڤیه‌ننا)، به‌م ره‌خنانه‌شی توانی ڕێبازێكی زانستی بهێنێته ئاراوه و تێڕوانینه‌كانی خۆی بۆ زانست روون كرده‌وه، ڕه‌خنه‌كانیشی له ژێر ناونیشانی (لۆجیكی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی)، ساڵی (1934) دا و له‌كتێبێكدا بڵاوكرده‌وه و بازنه‌ی ڤێننا بۆیان له چاپدا.
پۆپه‌ر به‌م كتێبه‌ی توانی سه‌رنجی هه‌مووان به لای خۆیدا رابكێشێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد له‌ساڵی(1935)بانگ بكرێت بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك له‌زانكۆی(له‌نده‌ن) له‌به‌ریتانیا، دوای ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر كاركردن له‌بواری زانست و فه‌لسه‌فه‌دا، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئه‌وروپا پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و گه‌شه‌كردنی نازیه‌ت و زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتیان وا له پۆپه‌ر ده‌كات نه‌مسا جێ بهێلێت و به‌ره‌و (نیوزله‌ندا) بڕوات.
پۆپه‌ر ساڵی 1937 ده‌ستیكرد به گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه له زانكۆی (كانتربری) له نیوزله‌ندا، تا كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی تێیدا مایه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌و زانكۆیه مامۆستا بوو كاته‌كه‌ی قۆستوه‌ته‌وه و خۆی فێری زمانی گریكی كردووه، خوێندنه‌وه‌كانی پۆپه‌ر له بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی گریكیدا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بو‌وه و گرنگی زۆری به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون داوه.
نوسینه‌كانی پۆپه‌ر له نه‌مسا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا كۆكرانه‌وه و گرنگییان پێدرا، له ساڵی 1946 دا پۆپه‌ر رووی كرده به‌ریتانیا و له‌زانكۆی له‌نده‌ن له بواری ئابووریدا ده‌ستیكرد به وانەگوتنه‌وه و هه‌ر له‌وێش بوو به مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی زانست و لۆجیكی زانكۆی له‌نده‌ن، تا ساڵی 1969 له‌و زانكۆ مایه‌وه و هه‌ر له‌وێش له هه‌مان ساڵ خانه‌نشین كرا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین پۆپه‌ر به جوله‌كه له‌دایك بو‌وه، به‌ڵام به مه‌سیحی مرد، له ڕێکەوتی 17-9-1994 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له باشووری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد و بوو به یه‌كێك له فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
== بەرھەمەکان ==
|