سیستمی زانیاریی جوگرافی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٥:
تەکنۆلۆژیای GIS بۆ ئەم کارانە بەسوودە: توێژینەوەگەلی زانستی کە لە ڕووی زەوی ئەکۆڵنەوە، بەڕێوەبردنی کەرستەکان، بەڕێوەبردنی دارایییەکان، [[کەوناراناسی]]، ھەڵسەنگاندنی شوێنکارە ژینگەیییەکان، پلاندانانی شاری، [[تاوانناسی]]، نەخشەنڤیسی، [[لۆجیستیک]]، پلاندانانی تەندروستیی گشتی، پلاندانانی سەربازی، شیکاریی ئەندازیاری، خستنەبازاڕی کەلوپەل و، گەلەک بواری تر.
 
== سیستەمی زانیاریی جوگرافیایی(GIS) چییە؟ ==
دگففگف
سیستەمی زانیارییە جوگرافیاییی، کۆمەڵێکی هاوبەش لە سەخت ئامێر، نەرم ئامێر و زانیاری بۆ تۆمار کردن، مانا کردنەوە، شی کردنەوە و نیشان دانی هەموو جۆرەکانی زانیاری کۆوەکراو بە شێوەی جوگرافیایییە. GIS یارمەتیمان دەدا تا داتاکان بە شێوەی جۆراوجۆر ببینین و دەرک و شرۆڤەیان بکەین، بە جۆرێ کە پەیوەندییەکان، مۆدێل و پڕۆسەکان لە چوارچێوەی نەخشە و ڕاپۆرت و هێڵکارییەکان پیشان بدەین. GIS یارمەتیمان دەدا بە پێی ئەو داتایانەی هەمانن بە خێرایی خاڵی لاواز و کێشەکان لە سیستەمێکدا دەرک بکەین و وڵامی پرسیارەکان بدەینەوە و کێشەکان چارەسەر بکەین.
 
=== کورتە باسێک لە مێژووی GIS ===
مێژووی GIS بۆ زەمەنێکی دوور ناگەڕێتەوە و زاراوەی (GIS) Geography Information System لە نێوان ساڵانی 1960 زایینی و بە تێکۆشانی تاقمێک لە پێشەنگانی شارەزای چەند بەشێکی زانستی هاتە ئاراوە. هەر بەشێک تامەزرۆی ئەوەی بوو کە تێکنۆلۆژی کۆمپیوتەری سەردەمی خۆی لە پەیوەندی لە گەڵ داتا جوگرافییاییەکان و بڕێک جار لە بەڕێوبەرایەتی ژینگە و پلان دانان بەکار بێنێ. تەلارسازانی دیمەن لە ساڵی ١٩٦٠ یەکەم دەستەی زانایانی ژینگە بوون کە لە شێوەی تێک ئاڵانی لایە کانی نەخشەیی بۆ هەڵبژاردنی باشترین دیمەنی جوان بۆ دامەزراوە ۆ پرۆژە ئەندازیارییەکان کەڵکیان وەرگرت. سیستەمی زانیارییە جوگرافیایییەکانی کانەدا(CGIS) یەکەم سیستەمی چالاکی تەواو بوو و کانەدا یەکەم وڵاتە کە لە ناوی ئابووری GIS کەڵکی وەرگرت. سەرەتا CGIS لە کانەدا تاقی کراوە و لە پرۆژەکانی ئامادە کردنی نەخشەی بەکارهێنانی زەوی لە پەیوەندی لە گەڵ پەرەی مەزراکانی کەنار چالاکی نواند، بەڵام بە تێپەڕ بوونی کات کارکردەکانی GIS بەرز بووەوە و لە بەشە جیاوازەکاندا، جێگە و پێگەیەکی تایبەت بە نەرم ئامێرێکی بەهێزی بۆ خۆی تۆمار کرد.
 
==== پێنج سودی سەرەکی GIS ====
GIS بۆ هەموو دامودەزگا و لە زۆربەی بەشەکانی پیشەسازی بە سودە و هەنووکە ئاستی زانیاری سەبارەت بە بەهای ئابووری و ستراتیژیکی ئەم نەرم ئامێرە تا دێت پەرە دەستێنیت. بە گشتی سوود و قازانجەکانی GIS بە سەر ئە م پێنج بەشە سەرەکییە دابەش دەکریت:
 
١- کەم کردنەوەی نرخی تێچوونی کار و بەرزکردنەوەی دەسکەوتەکان ٢- بڕیاردانی چاکتر ٣- باشترکردنی پەیوەندی ٤- تۆمارکردن وپارێزگاری چاکتر ٥- بەڕێوبەرایەتی جوگرافیایی
 
==== نەرم ئامێریGIS بۆ چ دەبێ؟ ====
GIS شێوازێکی نوێ بۆ بینینی جیهانی دەور و بەرمانە، ئێوە بە هۆی نەرم ئامێری GIS وە دەتوانن:
 
١- نەخشەی شوێنی شتەکان هەڵگرنەوە ٢- چەندیەتی و ژمارەکان و چڕی شوێن و دانشتووان بە شێوەی نەخشە و هێڵکاری نیشان بدەن ٣- چ لە ناو و ناوەڕۆکی شتێک دایە بیدۆزنەوە ٤- چ لە نزیک و ئاقاری بابەتەکەتان دایە بیدۆزنەوە ٥- نەخشەی گۆڕانکارییەکان هەڵگرنەوە٠
 
==== ڕوانگەی جوگرافیایی: ====
جوگرافیا زانستی زەوی و جیهانی ئێمەیە. هاوڕێ لە گەڵGIS ، جوگرافیا یارمەتیدەری ئێمەیە لە باشترناسینی جیهانی دەور و بەرمان و زانستی جوگرافیایی دەتوانین بۆ کۆمەڵێک لە چالاکییەکانی مرۆیی بە کار بێنین. ئاکامی ئەم بابەتە، بەدی هاتنی ڕوانگەی جوگرافیایییە. شێوازێکی نوی لە بیر کردنەوە و چارەسەری کێشەکان بە کەلک وەرگرتن لە زانیارییە جوگرافیایییەکان، بۆ ئەوەی ئێمە چۆن گۆی زەوی بناسین و لە ئاکامدا باشتر بەڕێوەی ببەین. ئەم ڕوانگەیە ئەم هەلەمان بۆ دەڕخسێبنێ تاکوو بە هۆی ئەندازەگرتنی زەوی، ڕێکخستنی داتاکان و شی کردنەوە و مودێلسازی پڕۆسە جیاوازەکان و پەیوەندییان پێکەوە، زانستی جوگرافیایی وەدی بێنین. ئەم ڕوانگە جوگرافیایییە یارمەتیدەرمانە تا ئەم زانستە لە بۆ دیزاین، پلان دانان و گۆڕانی جیهانی خۆمان وەکار بێنین.
 
== بەکارهێنەرانی GIS کێن؟ ==
بە کارهێنانی GIS بە پێی پیداویستییەکانی هەر هەرێم و وڵاتێک لە بەشی جیاوازدا گەشەی سەندووە. بۆ وینە لە ئەوروپا سەرەتا لەم سیستەمە بۆ پێگەکانی تۆماری زانیاری بەڵگە و خانووبەرەکان، ژینگە، پارێزگاری کردن لە نەخشەکانی تۆپۆگرافی، لە کانەدا لە پلان دانانی دارستان، بارستایی درەختەکان، دۆزینەوەی رێگای دەست پێ ڕاگەیشتن بۆ ناو دارستانەکان، لە چین و ژاپون بۆ چاودێری و مودێلینگی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەشە جیاوازەکان بە تایبەت لە پلان دانانی شار و شارەوانییەکان لەم سیستەمە کەڵک وەرگیراوە و بە تێپەڕ بوونی کات و گەشەی سیستەمەکان، کەڵک وەرگرتن لە GIS بۆ ناو گشت بەشەکانی پەیوەندیدار بە زەوییەوە شۆڕ بووتەوە. بە کارهێنانی ئەم سیستەمە لە هەموو ئەو بەشانەی کە بە جۆرێک لە گەڵ زەوی، نەخشە و بە گشتی لەگەڵ زانیارییەکانی جوگرافیایی شوێنی و شی کردنەوەی فەزایی پەیوەندییان هەیە، دەکرێ.
 
 
==ئەمانەش چاو لێ کە ==