دەیڤید نیل مەکێنزی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+ژیان
ھێڵی ١:
'''دەیڤید نیل مەکینزیمەکێنزی''' (بە ئینگلیزی:''David Neil MacKenzie''، [[١٩٢٦]]-[[٢٠٠١]]، لە دەقە کوردیەکاندا بە ''مەکینزی'' و ''مەکەنزی'' ناوی لێ براوە) پڕۆفیسۆرێکی ئینگلیز و توێژەر و پسپۆڕی [[زمانە ئێرانییەکان]] بوو. بەرھەمەکانی مەکێنزی ھەم لەبەر بەربڵاوی و ھەم لەبەر وردبینی و قووڵی بەناوبانگە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەر کوردیی نوێ و زمانی خوارەزمی کردوویە. ساڵی ١٩٥٧ لە دوای چەند ساڵێک توێژینەوە لە کوردستاندا تێزی دکتۆراکەی لەسەر زمانی کوردی و شێوەزارەکانی نووسی و دواتر بە ناوی Kurdish Dialect Studies لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە.<ref>http://www.kurdishacademy.org/?q=node/377</ref>
 
==ژیان==
لە [[٨ی نیسان]]ی [[١٩٢٦]] لە [[لەندەن]] لە دایک بووە. لە کاتی [[شەڕی جیھانیی دووەم]]دا، کاتێک کە دایک و خوشکی پەنایان بردووە بۆ کەنەدا، ئەو لەگەڵ باوکیدا ماونەوتەوە و یارمەتیی سوپایان داوە. لە ١٩٤٣دا بۆ خزمەتی سەربازی نێرراە بۆ [[ھیندستان]]. پاش ماوەیەک نێرراوە بۆ پێشاوەر و لەوێ فێری [[زمانی پەشتۆ]] بووە. پاش گەڕانەوەی بۆ بریتانیا، لە ئەیلوولی [[١٩٤٨]] و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە School of Oriental and African Studies سەر بە زانکۆی لەندەن خوێندنی [[زمانی فارسی]]ی دەست پێ کردووە و لە ١٩٥١دا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٥٣ ماستەری لە «زمانە ئێرانییە کۆنەکان»دا وەرگرتووە. لە ١٩٥١ەوە لەگەڵ C. J. Edmonds دا توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی دەست پێ کردووە. لە پایزی ١٩٥٤ەوە و بۆ ماوەی ١٠ مانگ، لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەیدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی عێراقدا بووە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر زمانی کوردی بووە. لە ١٩٥٧دا نامەی دکتۆراکەی بە ناونیشانی ''A dialectological survey of Northern and Central Kurdish'' پێشکەش کردووە. پاشان ھەر لە زانکۆی لەندەن، بووە بە مامۆستای «زمانە ئێرانییەکان». لە ١٩٧٥ەوە تاوەکوو ١٩٩٤ کە خانەنشین کراوە لە زانکۆی Göttingen ی [[ئاڵمانیا]] مامۆستا بووە. دوای خانەنشینی گەڕاوەتەوە بۆ Llanfairpwll ی [[وێڵز]]. ڕووداوێکی ھاتوچوو و کێشەی دڵ بوون بە ھۆی نەخۆشی و ناساغی و لە کۆتاییدا لە [[١٣ی تشرینی یەکەم]]ی [[٢٠٠١]] لە Bangorی وێڵزدا مردووە.<ref>http://www.iranicaonline.org/articles/mackenzie-david-neil-1</ref>
 
==بەرھەمەکانی==
Line ٧ ⟶ ١٠:
* The “Sûtra of the Causes and Effects of Actions” in Sogdian، لەندەن، ١٩٧٠.
* A Concise Pahlavi Dictionary (فەرھەنگی کورتکراوی [[پاڵەوی]])، Oxford University Press, لەندەن, ١٩٧١.
* The Buddist Sogdian Texts of the British Library, Acta Iranica، ١٠، Téhéran-Liège، ١٩٧٦.
* The Khwarezmian element in the Qunyat al-munya, نووسەر: Zahidi al-Ghazmini, Mukhtar ibn Mahmud, d. 1260, ١٩٩٠.
* گوڵەگەنمی زێڕین، [[فەرھاد شاکەلی]] و [[خەبات عارف]] گواستوویانەتەوە بۆ ئەلفوبێی كوردی، [[دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس]]، ھەولێر<ref>http://www.araspublishers.com/1149/view#</ref>
Line ١٦ ⟶ ١٨:
* Zoroastrian Astrology in the Bundahishn, BSOAS, ٢٧, ٣, ١٩٦٤, ۵۱۱-۵۲۹.
* The Origins of Kurdish, In Transactions of the Philological Society (سەرچاوەکانی کوردی، لە مامەڵەکردنی کۆمەڵگای دەقناسی)، لاپەڕەکانی ٦٨-٨٦، ١٩٦١
* The Buddist Sogdian Texts of the British Library, Acta Iranica، ١٠، Téhéran-Liège، ١٩٧٦.
* Iranica Diversa, ٢ بەرگ، SOR, LXXXIV, 1-2, Roma, ١٩٩٩.