بۆکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی | دانانی بەستەری دەرەکی
ب بۆت: دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ١١٥:
راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی حکومەتی پاشایەتی لەو جوڵانەوانەیە کە بۆکانێش دەوری چالاکی تێدا گێڕا ئەم جوڵانەوەیە کە ھاوکات بوو لە گەڵ جوڵانەوەکانی سەرانسەری ئێران لە کاتی خۆیدا دەنگدانەوەیەکی باشی لەسەر ئاستی ئێران و تەنانەت دەرەوەش ھەبوو. بۆ نموونە رۆژنامەکانی تورکیا ھەواڵی خۆپیشاندانی ٨ی رەزبەری ساڵی ١٩٧٨ی بۆکانیان بە چڕی بڵاوکردەوە. ئەوەش ٥مانگ بەر لە رووخانی رژیمی شاھەنشاھی بوو. خۆپیشاندانی خویندکارانی مەدرەسەکانی بۆکان لەم رۆژەدا یەکەم رێپێوانی شارەکە نەبو, یەکەم رێپێوان سەرەتای ھاوینی ساڵی ١٩٧٨ بە بەشداری خەڵکی گەرەکی قوللە بۆ دابین کردنی ئاو و کارەبا لە بەر شارەوانی و بنکەی ئاسایشی شار ھاتە ئاراوە کە پاشان بو بە خۆپیشاندانێکی دەستپێک لە بۆکان کە بە تەقەکردنی پۆلیس و ھێزی چەکدار بڵاوەی پێکرا. پاشان لە دژی ئاکاری ھێزە چەکدارەکانی ئاسایش دەرحەق بە یەکێک لە ماموستایانی دڵسۆزی شارەکە تەقینەوەێکی جەماوری دژی رژیم بە شێوەی خۆپیشاندان رووی دا. رۆژی ٨ی رەزبەر(٣٠ سپتامبر) خۆێندکارانی دەبیرستانی کورش کەبیر و قوتابخانە‌کانی ناوەندی رژانە شەقامەکان و رێپێوانێکی ھێمنانەیان بەڕێوەبرد. ھێزەچەکدارەکانی حکومەتیش سیلەیان لە خەڵک گرت و خەڵکەکەیان‌ گولە‌باران کرد. محەمەد بەھرامی و کەماڵ حەمیدی دوو خوێندکاری شارەکە خوێنیان خەڵاتی کوردستان کرد و چەند کەسی تر بریندار بوون.
 
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
[http://www.accuweather.com/world-index-forecast.asp?partner=accuweather&traveler=0&loccode=MEA|IR|IR029|BOKAN کەش و ھەوای بۆکان لەسەر ئینتەرنەت]
{{Bajar_kurd_Soranî}}