میکانیزمی جنێڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «Image:Geneva mechanism 6spoke animation.gif|left|thumb|220px|وێنەیەکی جوڵاو کە میکانیزمی جنێڤ لە شەش دۆخدا ڕو...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٠:٠٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤

تصغير|200بك

وێنەیەکی جوڵاو کە میکانیزمی جنێڤ لە شەش دۆخدا ڕوون دەکاتەوە


میکانیزمی جنێڤ یان مۆتۆڕی جنێڤ (بەئینگلیزی: Geneva drive) هەندێ جاریش پێی دەوترێت خاچی ماڵتایی Maltes cross میکانیزمێکی ددانەیی یە کە خولانەوەیەکی بەردەوام دەگوازێتەوە بۆ جووڵەیەکی خولانەوەی شارراوە. وییلە خولێنەرەوەکە دەرزیەکی هەیە کە دەچێتە ناو قڵیشێکی وییلە خولێنراوەکەوە و بەمە یەک هەنگاو دەیخولێنێتەوە. وییلە خولێنەرەوەکە دیسکێکی بلۆککردنی بازنەیی بەرزتریشی هەیە کە وییلە خولێنراوەکە لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکات لە نێوان هەنگاوەکاندا.

کورتەیەکی مێژوویی

ناونانی جیهازەکە بە میکانیزمی جنێڤ دەگەڕێتەوە بۆ نموونەی کاتژمێرێکی میکانیکی کە لە شاری جنێڤ لە سویسرا هەبوو کە لەو کاتەدا جنێڤ پێشکەتنی لە پیشەسازی دروستکردنی کاتژمێردا ناوبانگی پەیدا کردبوو. میکانیزمی جنێڤ پێشی دەوترێت خاچی ماڵتایی میکانیکی بەهۆی ئەوەی شێوەکەی وەکو ئەو وایە (بەپێیەی خاچی ماڵتایی قەبارەکەی بچووکە) ئەمە وەیە کە لە میکانیزمی جنێڤدا بەدی دەکرێت کە پێکدێت لە وییلێکی بچووک کە چوار باڵی هەیە و توانای بەرگەگرتنی هێزی میکانیکی قورسی نیە، هەر لەبەرئەوەیە کە لە دروستکردنی کاتژمێردا سوودی لێوەردەگیرێت.

بەکارهێنانی

ئەم میکانیزمە زۆر لە سینەمادا بەکاردێت، یەکێک لە بەکارهێنانەکان لێرەدا لە پرۆجێکتەری ڕووناکیدایە: فلیمەکە بەبەردەوامی بەناو پرۆجێکتەرەکەدا ناڕوات. لەجیاتی ئەوە فلیمەکە دیمەن بە دیمەن پێش دەخرێت، هەر دیمەنێک لە پێش عەدەسەکەدا دەوەستێت بۆ ماوەی 24/1 چرکە. میکانیزمی جنێڤ بۆ ژمێرەری میکانیکی و ژمێرەری ماوەی بڕڕاو وەکو پێوانی خێرایی سەیارە و ژمێرەری ئاو و کارەبا و غازیش سوودی لێوەردەگیرێت.