دەرھەستکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Addbot (لێدوان | بەشدارییەکان) |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''دەرھەستکاری''' یان '''ڕازبەرکاری''' بریتییە لە جۆرێک چالاکی هزری کە تێیدا هزری مرۆڤ پاش ناسینی چەن شتی وێکچوو، هەڵیان دەسەنگێنێ؛ تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان وەلادەنێ و تایبەتمەندییەهاوبەشەکانیان هەڵدەبژێرێ و چەمکێکی(مەفهووم) گشتییان لێ دەردەکێشێ کە هەموویان بگرێتەوە. وەک چەمکی «سێو» کە لە هەموو سێوەکان( بە جیاوازی ڕەنگ، ئەندازە، بۆن، ڕەگەز، تام و ...) وەرگیراوە.
بە واتایەکی تر بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی ''بەگشتیکردن''. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو [[زانیاری|زانیارییانەی]] کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری ''[[تۆپ]]''، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە. دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.
|