ویکیپیدیا:ناساندن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٧:
ویکیپیدیا [[زانستنامە|زانستنامەیەکە]] کە لە ڕێگەی هاوبەشی خوێنەرانیەوە دەنووسرێت و پێکدێت. [[ویکیپیدیا]] لە سەر شێوازی جۆرەیەکی تایبەتی ماڵپەڕەکانە بە ناوی [[ویکی]] کە هاوبەشیکردن ئاسان دەکاتەوە. ژمارەیەکی زۆرێ لە [[بەکارهێنەران]] خەریکی چاکسازین و لە هەر کاتژمێردا بە دەیان دەستکاری تێدا ئەکرێت. هەمووی ئەو دەستکاریانە لە [[مێژووی وتارەکان]] و [[Special:RecentChanges|دوایین گۆڕانکاریەکان]] دەنووسرێت. دەستکاریە پەسندنەکراوەکان بە خێرایی دەسڕێنەوە و لەوانیە دەستپێگەیشتنی ئەو کەسانی هەر خەریک خراپکارین [[بەربەست]] بکرێت.
دکتور محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل) نوسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆڵه‌ر و رۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆی تاران له شاری ماهاباد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له 24/06/1933 زائینی له بنه‌ماڵه‌یکی زانا و نیشتمان په‌روه‌رله دایک بووه و هه‌تا ئیستا پتر له 30 کتێبی به زمانی کوردی نوسیوه و چه‌ندین کتێبی وه‌رگێراوه و خاوه‌ن و نوسه‌ری گۆڤاری گرشه‌ی کوردستان له ساڵی 1979 بووه. یەکێک لە دامەزرێنەرانی و سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی زمان و فهرهنگ و هونه‌ری کوردیه وهەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی جامیعەی کوردانی موقیمی مەرکەز و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی جامیعەی کوردانی موقیمی مەرکەزە. قورئانی که‌ریمی به زمانی کوردی ته‌رجه‌مه کردوه و چەندین جار لە کوردستانی باشور و ئیران چاپ کراوە .
محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی(شه‌پۆل)
محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی کوری خوالێخوشبو، مه‌لا ئیبراهیم کوری عارفی ره‌بانی حاجی خه‌ڵیفه مه‌لا محه‌مه‌د (به‌ها، عارفی ره‌بانی به‌ها له 27 ره‌مه‌زانی 1343ی مانگی له ته‌منی 83 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له نێو خزنی شیخ مه‌حمودی شه‌هید له بنه ماڵه‌ی ساداتی نه‌هری شه‌مزینان نزیک شه‌قامی جامی جه‌م له شاری مه‌هاباد موکری نیژراوه) ئه‌مین حوزوری مه‌لیک حه‌زره‌تی شیخ عوبه‌یدیلا نه‌هری شاهی شه‌مزین (مه‌لا ئیبراهیم له رۆژی هه‌ینی 3-11-1337 ی هه‌تاوی ( 1958ی زاینی ) له 68 ساڵیدا وه‌فاتی کردوه‌و له تاقه‌داری شاری مه‌هاباد نێژراوه) کوڕی مه‌لا سه‌عیدی گه‌وره، کوری حاج مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم ناودار به شیرازی، کوری مه‌لا ره‌حیمی گه‌وره‌یه. براکه‌ی به‌ها به ناوی حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌د عارف که دیوانی شێعری به فارسی و کوردی هه‌یه. شه‌پۆل له 3-04-1312 هه‌تاوی (24-06-1933 زاینی) له شاری مه‌هاباد له دایک بووه. شه‌پۆل له منداڵی لای باوکی قورئان و کتێبه سه‌ره‌تایی یه‌کانی خوێنده‌وه و پاشان لای مه‌لا زاناکانی روژههلاتی کوردستان عوولوومی قدیمهی دینی ته‌واو کردوه و پاشان له مه‌هاباد له فێرگه‌ی زانای پڕ زانا حاجی مه‌لا حوسێن مه‌جدی( وزیری دادی کۆماری کوردستان) ئیجازه‌ی ته‌دریسی وه‌رگرتووه و له سالی 1335 هه تاویی(1956) بوته خه‌تیب و ئیمامی جومعه خانه‌قای نه‌هری له شاری مه‌هاباد و له هه‌مان کاتدا بۆته موده‌ریس دهڕس بیژی مزگه‌وتی سوور. له سالی 1340 (1961) واردی زانکوی تاران بووه بو ده‌وره‌ی لیسانس و دوای فوق لیسانی له سالی 1969 زائینی له زانکوی تاران ته‌واوکردوه. له سالی 1992 دوه‌ره‌ی ته‌حقیقاتی عالی و دوکتورای له زانکوی تاران ته‌واو کرده‌وه. شه‌پۆل ماموستای عه‌لوومی قه‌زایی و خه‌ده‌ماتی له زانکۆی تاران بووه.
له ساڵی 1962 هاوکاری له‌گه‌ڵ رادیوی کوردی تاران ده‌ست پێ کردوه‌وه، گوتار و نوسراوه‌ی له بابه‌ت کوڵتور و فهرهنگی کورده‌واری نوسیوه. له ساڵی 1969 به هاوکاری ماموستا جمیل روژبیانی، دکتور سه‌دیقی موفتی زاده. ئه‌حمه‌دی موفتی زاده. سواره ئیلخانی زاده، شیخکانلوو، مه‌حه‌مه‌دی غفاری کانونی زمانی کوردی له تاران ساز کرد. دکتور ئیبراهیمی پتر له 30 کتیێی به نرخی هه‌یه و چه‌ندین کتیێی به سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێراوه و له سالی 1979 به ماوه‌ی ن‌و مانگدا 9 به‌رگه‌ی گوڤاری گرشه‌ی کوردستان ده‌رکرده‌وه. دکتور ئیبراهیمی ئیستا سه‌روکی ئه‌نجمنی زمان و فهرهنگی کوردیه. قورئانی به زمانی کوردی وه‌رگێراوه.
شه‌پۆل له زوربه‌ی کۆره ئه‌ده‌بیه‌کان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشور وتاری داوه و له لایه‌ن زوربه‌ی گوڤار و روژنامه‌کانی کوردستان وتویژی له گه‌ڵ کراوه( گوڤاری گه‌لاوێژ، په‌یف، ئیتحاد به عه‌ره‌بی، برایه‌تی، گوڵان، رامان.... و رادیو و ته‌له‌فزیونه‌کانی کوردستانی باشور بڵاوکراونه‌ته‌وه.) و چه‌ندین خه‌ڵاتی ئیفتخاری وه‌رگرته‌وه. بو باشترین وتار له هه‌مایشی سالێادی شه‌هیدانی ههڵهبجهێ سوتاو هێرۆشیمای جایزه وەرگرتهوه و له‌کتێبی هه‌ڵه‌بجه، ته‌کراری هێرۆشیما وتاره‌که چاپ بووه. و له چه‌ندین کۆڕی ئه‌ده‌بی لوحه‌ی ئیفتخاری وه‌رگرتووه. میداڵی ئیفتخاری ده‌زگای چاپ و بلاۆکردنهوی به‌درخانی به‌ره‌و ئازادی رۆژنامه نیگاری کوردستان به ناوی جایزه‌ی نوسه‌ر و لێکۆڵینه‌وه‌ر و وه‌رگێر وه‌کو خه‌ڵات و رێزدانان بۆ خه‌زمته‌کانی پێدراوه.
نوسراۆهکانی محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی (شه‌پۆل)
1. ته‌رجه‌مه‌ی قورئانی که‌ریم
2. شاعیران و ناودارانی کورد
3. واڕگه و ناودارانی کورد 5،4،3،2،1
8. زانایانی کورد3،2،1
11. باوه‌ی کورده‌واری 3،2،1
14. کۆزانی فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی
15. باوی کۆمه‌لایه‌تی و مێژویی
16. راپه‌رینی حه‌زره‌تی شێخ عوبه‌یدیلای نه‌هری شاهی شه‌مزین
17. راپه‌رینی ژنرال مسته‌فا بارزانی 4 به‌رگ
21. مه‌ولانا خالد شاره‌زوری
22. ئایاتی مونتهخبه
23. شێخی ئیشراق و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌ییوبی 2 به‌رگ
25. باوی کۆمه‌لایه‌تی و مێژویی به‌رگی 2
26. بابه‌کی خۆره‌مدین
27. زریزه‌ی زێرین
28. ژیناوه‌ری زانایانی کورد ....یا گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگ و زانست
29. دین و ئه‌دب 2 به‌رگ
31. یوسف و زوله‌یخا
32. وه‌رگێرانی کتێبی زیندوی کوڕی بیدار
33. وه‌رگێرانی کتێبی شاره‌هه‌نگ
34. وه‌رگێرانی کتێبی ئینسان و بڕوا
35. په‌ند و ئه‌مساڵی قورئان
36. ته‌فسیری سوره‌ی یوسف
37. ته‌فسیری سوره‌ی فاتحهالکتاب
38. گوڤاری گرشه‌ی کوردستان 9 به‌رگ
www.salehebrahimi.com
|