نووح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێکردنەوە، نوێ، سڕینەوەی ئەو دەقە نازانیارینامەییەی پێشوو!!
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
[[پەڕگە:Noah islam 2.jpg|230px|وێنۆک|چەپ|کەشتی نووح لە هونەری ئیسلامیدا]]
لە [[ئایینە ئیبراهیمییەکان]]دا، '''نوح''' (بە[[ئینگلیزی]]: Noah، بە[[عەرەبی]]: {{نووسەی عەرەبی|نُوح}}، بە[[عیبری]]: נֹחַ,‎ נוֹחַ، بە[[سریانی]]: ܢܘܚ، بە[[گریکی کۆن]]: Νῶε) دەیەمین و دواهەمین [[پەتڕیک (کتێبی پیرۆز|پەتڕیک]]ی [[ئێنتادڵووڤیان|پێش زریانەکە]]یە. چیرۆکی [[کەشتیی نوح]] باس کراوە لە [[گێراندنەوەی زریان لە بەسەرهاتەکانی درووستبووندا]]، هەروەها لە [[سووڕەتی ٧١]]ی [[قورئان]]دا باسی لێوە کراوە. لە[[کتێبی پیرۆزدا]] دوا بەدوای چیرۆکی نووح، چیرۆکی [[نەفرەتی حام]] دێت. لەپاڵ [[بەسەرهاتەکانی درووستبوون]]دا، بەسەرهاتی نووح لە کرۆنیکڵسی یەکەم، ئایزایە، ئێزیکیڵ، ئینجیلی مەتتا و لۆقا، کتێبی عیبرییەکان و هەردوو نامەکەی [[بتڕووس]]دا باس کراوە.
دوای وه‌فاتی ئاده‌م.. خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئایینی یه‌كتاپه‌رستی به‌رده‌وام بوون، له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ترسان و شه‌وو ڕۆژ خواپه‌رستییان ده‌كرد، خوای گه‌وره‌یان خۆش ده‌ویست و هاوبه‌شییان بۆ په‌یدا نه‌ده‌كرد.
به‌ڵام شه‌یتان وازی نه‌هێناو بانگه‌وازی هاوه‌ڵ بۆ خوادانانی بڵاوكرده‌وه‌، چونكه‌ ده‌یزانی خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێ ته‌نها له‌ هاوبه‌شى بۆ خوا په‌یداكردن خۆش نابێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌یتان فێڵێكی دۆزییه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ پیاو چاكان مردن شه‌یتان وای له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كرد وێنه‌ی ئه‌و مسوڵمانه‌ له‌خواترسانه‌ دروست بكه‌ن و هه‌موو به‌یانیه‌ك سه‌یریان بكه‌ن تا له‌بیریان نه‌چنه‌وه‌، پاشان له‌ جیاتی وێنه‌ په‌یكه‌ریان بۆ پیاوچاكان دروست ئه‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ نه‌یان ئه‌په‌رستن به‌ڵام له‌ هه‌موو ماڵ و مزگه‌وتێكدا دایان ئه‌نان تا وای لێهات هه‌ر پیاو چاكێك له‌ ناویانا بمردایه‌ په‌یكه‌ریان بۆ دروست ده‌كرد.
به‌ڵام كاتێك چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك تێپه‌ڕی.. نه‌وه‌ تازه‌كان ئه‌یانبینی باوباپیریان ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ ماچ ده‌كه‌ن و له‌لای ئه‌وان له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و كارانه‌ی زیاتر كرد، له‌ بریتی خوای گه‌وره‌ په‌یكه‌ره‌كانیان وه‌ك بت ده‌په‌رست و هه‌ر باوكێك بمردایه‌ وه‌سیه‌تی بتپه‌رستی بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی ده‌كرد، (لات) و (مه‌نات) و (نه‌سر) هه‌موو پیاو چاك بوون دوای مردنیان په‌یكه‌ریان بۆ دروست كردن و ورده‌ ورده‌ بوونه‌ بت وخه‌ڵكی له‌ بریتی خوای گه‌وره‌ ئه‌یان په‌رستن.
خوای گه‌وره‌ نووحی له‌ ناو ئاده‌میزاده‌كاندا هه‌ڵبژارد و كردی به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی تا قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى بكات و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێبگه‌یه‌نێت.
بانگه‌وازی نوح
نووح -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- زۆر ئامۆژگاری قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌كرد و له‌گه‌ڵیاندا زۆر ڕاستگۆ و دڵپاك و نه‌رمونیان بوو، به‌ڵام گه‌لی نووح بێئاگا بوون. وایان ده‌زانی بتپه‌رستی ڕاسته ‌و ئه‌یانوت: ئه‌گه‌ر بتپه‌رستی خراپ بووایه،‌ چۆن باوباپیرانمان وایان ‌ده‌كرد؟ نه‌یانده‌زانی كه‌ ئه‌وان ڕێیان ون كردووه ‌و ئاده‌می باوكه‌گه‌وره‌ی هه‌مووان خواپه‌رست بووه ‌و بتی نه‌په‌رستووه‌.
 
نوح وتی: خوای گه‌وره‌ منی كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی تا ئاگادارتان بكه‌مه‌وه‌ له‌ ئازاری سه‌ختی دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر واز له‌ بتپه‌رستی نه‌هێنن.
قه‌ومه‌كه‌ی وتیان: تۆش وه‌كو ئێمه‌ مرۆڤی ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری بناردایه‌ فریشته‌ی ئه‌نارد!
نوح وتی: خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن له‌و زیاتر هیچ خوایه‌كی تر نییه‌، من به‌زه‌ییم به‌ ئێوه‌دا دێته‌وه‌.
نه‌زانه‌كان وتیان: ئه‌ی نوح تۆ رێگات ونكردووه‌!
نوح وتی: من رێم هه‌ڵه‌ نه‌كردووه‌ له‌لاى خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ لای ئێوه‌ ره‌وانه‌كراوم ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ ئازارى ئاگری دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌په‌رستن.
به‌وشێوه‌یه‌ نوح زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌دان... ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌م مسوڵمان بوون ئه‌وانیش زۆربه‌یان كه‌م ده‌ست و ره‌نجده‌ربوون به‌ ئاره‌قی ناو چاوی خۆیان ده‌ژیان و حه‌رامیان نه‌ده‌خوارد.
 
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ گومڕاكانی قه‌ومی نوح ئه‌یان وت: ئێمه‌ گه‌وره‌ پیاوانین به‌ڵام نوح هه‌ژاره‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیشیان به‌ نوح هێناوه‌ هه‌موو لات و ده‌ست كورتن.. هه‌ستان به‌ نوحیان وت: ئێمه‌ باوه‌ڕ به‌ تۆ ناكه‌ین تۆ ئه‌بێ ئه‌و لات و هه‌ژارانه‌ی له‌ خۆت كۆكردۆته‌وه‌ ده‌ربكه‌ی!
نوح وتی: من ئه‌وان ده‌رناكه‌م، نوح ئه‌یزانی ئه‌و هه‌ژارانه‌ باوه‌ڕدارن و ئه‌گه‌ر ده‌ریان بكات خوای گه‌وره‌ لێی زویر ده‌بێ و سه‌ری ناخات.
ئه‌وان وتیان: ئه‌و بانگه‌وازه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی راست نییه‌و تۆ درۆزنیت و ته‌نها مه‌به‌ستت پله‌وپایه‌ى دنیایه‌!
نوح وتی: ئه‌گه‌ر خوا نه‌په‌رستن خۆتان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا له‌ دنیادا تووشى زه‌ره‌ر بوون، خوای گه‌وره‌ بارانی لێگرتونه‌ته‌وه‌و نه‌وه‌ی كه‌مكردوون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕبێنن خوای گه‌وره‌ لێتان خۆش ده‌بێ و بارانیش ده‌بارێنێت و رۆزیشتان زیاد ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێناو هه‌ركاتێك نوحیان ئه‌بینی په‌نجه‌یان ئه‌خسته‌ گوێیان تا قسه‌كانی نوح نه‌بیستن.
 
==کەشتیی نوح ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/نووح»