نووح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:میتۆلۆژیای ئیبراھیمی+پۆل:نووح |
Broosk (لێدوان | بەشدارییەکان) ←كهشتی نوح: بێلایەنکردن، چاکسازی، پەرەپێدان، بەسەرداچوونەوە، خاوێنکردن، سەرچاوە، نوێکردنەوە، نوێ |
||
ھێڵی ٢١:
بهڵام ئهوان ههر باوهڕیان نههێناو ههركاتێك نوحیان ئهبینی پهنجهیان ئهخسته گوێیان تا قسهكانی نوح نهبیستن.
==
{{سەرەکی|کەشتیی نوح}}
===بەپێی ئیسلام===
{{بێ سەرچاوە}}
بەپێی [[قورئان]]، نوح بۆ ماوەی ٩٥٠ ساڵ ئامۆژگاریی گەلەکەی خۆی کرد، بەڵام ئەوان باوەڕیان نەهێنا. [[خودا لە ئیسلامدا|خودا]] نوحی ئاگادار کرد کە ئیتر بێجگە لەو چەند کەسە کەمەی باوەڕیان پێکردووی کەسی تر باوەڕت پێناهێنێ. بەڵام نوح جارێکی تریش خەڵکەکەی بۆ خواپەرستی بانگکردەوە کەچی لە وەڵامدا وتیان: "''ئەی نوح ماوەیەکی زۆرە ئەم قسانەمان بۆ دەکەی ئێمە باوەڕناهێنین. بڕۆ چی دەکەی بیکە.''" {{ژێدەر}}
نوح گووتی: "''خوایە گیان خۆت دەزانی ماوەیەکی زۆرە ئارامم گرتووە، هەموو کاتێک ئەم قەومەم بۆ خواپەرستی و وازهێنان لە [[بتپەرستی|بتپەرسیتیی]] بانگکردووە، بەردەوام بووم لەگەڵیان بەشەو و بە رۆژ، بە ئاشکراو بەنهێنی، بە کۆمەڵ و بەتاک تاک قسەم بۆ کردوون، بەڵام ئەوان هەر باوەڕناهێنن و بێزاربووم لە دەستیان، ئەى خوای گەورە کەس لەم کافرانە مەهێڵە لەسەر رووی زەویدا.''" {{ژێدەر}}
باوەڕی موسوڵمانان وایە کە خودا پاڕانەوەی نوحی وەرگرت و فەرمانی کرد بە نوح کەشتییەک دروست بکات چوونکە قەومەکەی نوقمی [[دەریا]] دەکات. کاتێک خەڵکەکە چاویان بە نوح کەوت کەشتی دروست ئەکات، گاڵتەیان پێ کرد. نوحیش ئارامی گرت و وتی: "''کاتێکیش دێت ئێمە گاڵتە بە ئێوە بکەین.''" {{ژێدەر}} چیرۆکی ناو [[قورئان]] وا دەگێڕێتەوە کە پەیمانی خودا هات و باران دەستی پێکرد و ئاو هەستا و هەموو شوێنێکی پڕکرد. خودا فەرمانی کرد بە نوح: "''خۆت و باوەڕداران بچنە کەشتییەکەوە و لە هەموو گیاندارێک جووتێک هەڵبگرە نێرێک و مێیەک.''" {{ژێدەر}} قورئان وا دەگێڕێتەوە کە لەدوای ئەوەوە کەشتییەکە بەناوی خوداوە کەوتە سەر ئاو و [[بێباوەڕ لە ئیسلامدا|بێباوەڕەکان]]یش لە ترسی ئاوەکە بەرەو شاخەکان رایان دەکرد، کوڕێک و ژنێکی نوحیش لەگەڵ کافرەکان بوون. نوح کوڕەکەی خۆی بینی لە ئاوەکەدا خەریک بوو ئەخنکا، نوح وتی: "''کوڕم لەگەڵ ئێمە سواری کەشتییەکە بەو لەگەڵ کافران مەبە.''" کوڕەکەی وتی: "''دەچمە سەر شاخێکى بەرزو ئاو پێم ناگات." نوح وتی: "کوڕم ئەمڕۆ جگە لە پەنای خوای گەورە هیچ پەنایەکى تر نییە.''"
بەڵام کوڕەکەی باوەڕی نەهێنا و شەپۆلی ئاو دووری خستەوە و خنکا. نوح زۆری پێناخۆش بوو چونکە کوڕی بوو ئەیویست لە ئاگری [[دۆزەخ]] رزگاری بکات بۆیە نوح لە خودا پاڕایەوە و وتی: "''خودای گەورە کوڕەکەم لە منە و تۆش پەیمانت راستە و باشترین دادوەری.''" لەسەر ئەو بنەمایەی کە موسوڵمانان بڕوایان وایە کە خودا ناڕوانێتە بنەماڵە و ڕەچەڵەک و دادوەرێکی ڕاستە، خودا نوحی ئاگادارکردەوە: "''ئەو کوڕە لە تۆنییە، ئەوە کردەوەیەکی خراپە، کافر نەوەی پێغەمبەر نییە با کوڕیشت بێت، داوای شتێک مەکە کە نایزانی و وەک نەزانەکان مەبە.''" {{ژێدەر}} نوحیش داوای لێبووردنی لە خودا کرد.
بەپێی چیرۆکەکەی قورئان، لە کۆتاییدا بە ویستی خودا باران وەستا و کەشتییەکە لەسەر [[چیای جودی]]ی لە [[باکووری کوردستان]] وەستایەوە، نوح و هاوەڵانی هاتنە سەر زەوی و هەموو کافرەکانیش لە ناوچوون. {{ژێدەر}}
== سەرچاوەکان ==
|