جوولەکایەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
پەرەپێدان
ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|ئایینی جوولەکە|جوولەکە (ڕوونکردنەوە)}}
'''یەهوودییەت''' یان '''ئایینی جوولەکە''' ([[بەئینگلیزی]]: Judaism، بە[[عەرەبی]]: اليهودية، لە وشەی ''Iudaismus'' ی [[لاتینی]]یەوە، کە داتاشراوە لە وشەی ''Ioudaïsmos'' ی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەهوداهـ) ی [[عیبری]]یەوە "[[یەهودا]]")، [[ئایین]]، [[فەلسەفە]] و رێگای ژیانی [[جوولەکە]]کانە. وەک لە [[کتێبی پیرۆزی عیبری]] (هەروەها ناویش دەبرێت بە [[تەناخ]]) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو [[تەلموود]] روونی دەکەنەوە، یەهوودییەت لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان [[خودا لە یەهوودییەتدا|خودا]] و [[بەنی ئیسرائیل]]دا. [[یەهوودییەتی رەبانییەت]] پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا [[٦١٣ فەرمایشتەکە|فەرمایشتەکان]]ی خۆی بە [[مووسا]] لەسەر [[چیای سینای]] بەهەردوو رێگەی [[تەورات]]ی نووسراو [[تەوراتی زارەکی]] راگەیاندووە. <ref>ماڵپەری torah.org</ref>. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن [[قەڕاییتەکان]]وە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا هەزاران شوێنکەوتوویان هەیە، پێشیان وایە کە تەنها [[تەوراتی نووسراو]] درووستە.
==سەرچاوەکان==
<references/>