کاردانەوەی کیمیایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١١:
جاری وایە هەردوو گۆڕانی فیزیکی و کیمیایی لە دیاردەیەکدا، یەک لەسەریەک ڕوو دەدەن. بۆ وێنە:<br />
''بە گەرم کردنی کڵۆیێ شەکر لە لوولەی ئەزمووندا، سەرەتا شەکرەکە دەتوێتەوە کە دیاردەیەکی فیزیکییە. پاشان ڕەنگەکەی بۆر دەبێ، کە نیشانەی دەست پێکردنی ڕەوتی بوون بە [[کاربۆن]]ی شەکرە و ئەمە دیاردەیەکی کیمیاییە. دوایی هێندێک هەڵم بەرز دەبێتەوە کە نیشاندەری شی بوونەوەی شەکر و درێژەی دیاردەی کیمیاییە. پاشان، دڵۆپە ئاو دەکەوێتە سەر لوولەلەکە، ئەمە بوونە ئاوی هەڵمەکەیە و دیاردەیەکی فیزیکییە. لە کۆتاییدا، لە نێو لوولەکە، ماکێکی ڕەشی بێ تام و نەتواوە لە ئاودا(پێچەوانەی شەکرە سەرەتاییەکە) بەجێ دەمێنێ کە [[خەڵووز]]ە و بە گۆڕانی ڕەنگ، تام و جۆری توانەوەی، ئاماژە بە دیاردەیەکی کیمیایی دەکا.''
==وزەی کیمیایی==
هەر جۆرە پێوەندی نێوان ئەتۆمەکانی پێکهێنەری مولکوولەکانی تەنێک، جۆرێک لە وزەی کیمیایی تێدایە،کە بڕەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەتۆم و شێوەی چنینیان لە مولکوولدا. <br />
لە کاردانەوەی کیمیاییدا، ئەم پێوەندانە دەگۆڕێ و لە ئەنجامدا وزەی کیمیایی بەرهەمەکان، لەگەڵ [[کاردەرەوە|کاردەرەوەکانی سەرەتایی]] جیاواز دەبێ.
 
بۆ وێنە، کاردانەوەی گازی [[کلۆر]] لەگەڵ [[هایدرۆجین]] ڕاچاو دەکەین. گازی کلۆر لە مولکوولی دوو ئەتۆمی Cl۲ و گازی هایدرۆجین لە مولکوولی دوو ئەتۆمی H۲ پێک هاتووە. بەرهەمی کاردانەوەکە،Hcl هایدرۆجین کلۆرایدە، کە بە بەراورد لەگەڵ کاردەرەوەکان، پێوەندی تەواو جیاوازی هەیە و بەم بۆنەشەوە وزەی کیمیاییشیان جیاوازە.
ئێستا پرسیارێک: بە ڕەچاو کردنی جیاوازی وزەی کیمیایی بەرهەم و کاردەرەوەکان و [[یاسای بمێنی وزە]] ، ئەم بڕە نادیارە لە وزەی کیمیایی چۆن دەردەکەوێت؟
==کاردانەوەی گەرماگیر و کاردانەوەی گەرمادەر==
 
بە پێی [[بمێنی جرم|یاسای بمێنی وزە]] ، لە هیچ کاردانەوەیکدا کۆی وزە ناگۆڕێت. کەوابوو ئەم جیاوازییە، بە شێوەی گەرما خۆی دەردەخا. بۆیە لە کاردانەوەی وەک : کاردانەوەی سووتانی [[مێتان]]، کە بە پێکهاتنی هایدرۆجین کلۆراید کۆتایی دێ، ئاستی وزەی بەرهەمەکان لە ماکە کاردەرەوەکان کەمترە و، گەرما بەر دەبێ و، بە کاردانەوەی گەرمادەر دەناسرێن. لە بەرامبەردا، لەو کاردانەوانەی کە تێیدا ئاستی وزەی کیمیایی بەرهەم زۆرتر لە کاردەرەوە سەرەتاییەکانە، کاردانەوەی گەرماگیر دەبێژن. بۆ سەرگرتنی کاردانەوەی گەرماگیر، دەبێ بڕێ گەرما بە پێکهاتەکانی کاردەرەوە بدرێت، وەک: شیکاری [[ئالومنیۆم کلۆراید]]ی بەستوو ، کە بە گەرم کردن، دەبێتە دوو گازی [[ئاموونیاک]] و [[هایدرۆجین کلۆراید]] .
 
لە ئەندازیاری وزەی کیمیاییدا، هەڵسەنگاندنی ئاستی وزەی بەرهەم و پەسا گرنگی تایبەتی هەیە. لە زانستی کیمیادا بە گۆڕانی ئاستی گەرما، [[ئانتاڵپی]] دەڵێن و بە ΔH نیشانی ئەدەن. لە کاردانەوەیەکی گەرمادەر:
 
H1: ئاستی وزەی پەسا (ماکە کاردەرەوەکان)
 
H2: ئاستی وزەی بەرهەم
 
H2 <H1 H2-H1<0
 
بەم شێوە گۆڕانی ئانتاڵپی ΔH لە کاردانەوەیەکی گەرمادەر، هەمیشە (-)یە.
 
لە کاردانەوی گەرماگیر:
 
H2>H1→H2-H1>0→ΔH>0
 
گۆڕانی ئانتاڵپی، لە کاردانەوەی گەرماگیر، (+)ە.
 
== جۆرەکانی کارلێکی کیمیایی ==