عەباس حەقیقی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
پەڕەی دروستکرد بە «مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى ساڵی ۱۹۰۲ ى زایینى له‌گوندى مه‌رجان ئاواى ده‌شتى حاجى...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٠٤، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى ساڵی ۱۹۰۲ ى زایینى له‌گوندى مه‌رجان ئاواى ده‌شتى حاجى حه‌سه‌ن سه‌ربه ناوچه‌ى مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پێى ناوه ته سه‌ر دنیا، دێبۆکرى و تایفه‌ى شێخ ئاغا بوو.
ژیاننامە
به منداڵی بۆ یه‌که‌م جار له گوندى مه‌رخوزى سه‌ر به شارى سه‌قز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لاى باوکى ” گلستان” و” بوستان” ى سه‌عدى و ” کیمیاى سعادت” و کتێبگه لى بابه‌تى ئه‌و سه‌رده مى خوێندوه ، زۆر به لاوى مامۆستاکه ى ماڵیى واته باوکى له ده س داوه ، ئیتر خۆى ده مێنێ و دایکێکى دڵسۆز و له عه‌ینى نه‌خوێنده وارى ژیر و ئه‌ویندارى شیعر و کتێبخانه یه‌کى ئاخندراو به دیوانى شاعیرانى کورد و فارس. به هۆى موتاڵای زۆرى ئه م دیوانانه زه وقى شیعر گوتنى ده بزوێ و له ته مه نى چارده ساڵیدا یه‌که‌م شێعره کانى داده نێ. دایکى بۆ درێژه دان به خوێندن ده‌ى نێرێته گونده‌کانی ئیسکى به‌غد ا و باخچه .
هاوکلاسه‌کا نى له م قوتابخانانه ما مۆستا سه‌ید کا میلى ئیمامى( ئاوات) و خاڵه مینى به رزه نجى که هه ردووکیان له شاعیرانى گه وره ى کوردن، ده بێ. ئیتر کاتی ئه‌م سێ لاوه خۆش زه‌وق و خوێن شیرین و سه‌حه‌ت سووکه ده‌که‌ونه لاى یه‌ک به قه‌ولى مامۆستا حه‌قیقى کات و ساتیان له برى خوێندنى سه‌رف و نه‌حو، سه‌رف و مه‌حوى گاڵته و گه‌پ و مووشه‌رعێن ده بێ.
له ساڵی ۱۹۳۴ دا وه‌ک کارمه‌ند له دایره‌کانى دارایى و دوخانیه له شاره‌کانى بۆکان و مه‌هاباد کار ده‌کا، له کۆماری کوردستان دا حه‌قیقی به ناز ناوی (ع.هونه ر) دێته جه‌رگه‌ی خه‌بات گێرانی دژ به په‌هله وی. به شێعری به‌رزی خه‌وی غه‌فڵه‌ت له گۆڤاری نیشتمان ژماره کانی ۷، ۸، ۹ ته‌کانیک به شێعری نیشتمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌دات. له ساڵی ۱۹۶۳ له بۆکان خانه نشین ده بێ و باقى ته‌مه‌نى پڕپیت و به‌ره‌که‌تى ۹۴ ساڵه‌ى تا پازده‌ى ژانویه‌ى ۱۹۹۷ واته ۱۲ رۆژ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سه‌فه‌رێکى دوومانگه بۆ ئاڵمان و هوله‌ند له‌م شاره ده‌باته سه‌ر، له‌و رۆژه‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی شارى بۆکان دڵی ئه‌ویندارى گه‌ل و نیشتمانى مامۆستا حه قیقى له لێدان که‌وت و رۆژى دواتر به به‌شدارى شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و خه ڵکى شارىبۆکان و شاره‌کانى ده ورووبه ر له گۆڕستانى ئه‌و شاره ته سلیم به خاک کرا. پێویسته بڵێم ده ست و زمان و قه‌ڵه‌مى مامۆستا ته‌نانه‌ت تا چه‌ند کاتژمێر پێش وه‌فاتى هه‌ر له گه‌ڕ و له خزمه‌ت گه‌ل و نه‌ته‌وه که‌ى دابوو.
ھەر ھیستا قوتابخانیەک بەناوی حەقیقی لە بۆکان دوروست کەراوە.