بڕبڕە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «'''بڕبڕاگە''' یان '''کاریتە''' بەشی سەرەکی ئێسکبەندی باڵاتەنەی مرۆڤە. گرنگترین ئەرکەکان...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
'''بڕبڕاگە''' یان '''کاریتە''' بەشی سەرەکی ئێسکبەندی باڵاتەنەی مرۆڤە. گرنگترین ئەرکەکانی بڕبڕاگە بریتییە لە: پشتیوانی لە لەش، هەڵسووڕان بە هەموولادا، پاراستنی پێکهاتەکانی [[کۆئەندامی دەماریدەمار]] لە ناو خۆیدا
==بڕبڕاگە==
بڕبڕاگە تەوەرەی ناوەندی لەشی مرۆڤەو لە هێڵی ناوەڕاست و بەشی پشتەوەی لەشدایە، لە بنکی [[کاپۆڵ|کاپۆڵەوە]] دەست پێدەکا و بە ملدا دێتە خوار و تا [[سمت]] دڕیژەی هەیە. لە منداڵاندا لە 33 مۆرە پێک هاتووەو لە گەورەدا پێنج مۆرەی پێش ئاخر پێکەوە دەلکێن و ئێسکی [[خاجی]] پێک دەهێنن و چوار مۆرەی ئاخریش پێکەوە دەلکێن و [[کلێجە]] دروست دەکەن. بەم بۆنەوە ژمارەی مۆرەکان لە گەورەکاندا 24 بڕگەیە.
لە 24 مۆرە، 7ی [[بڕبڕاگەی گەردن|مۆرەی مل]] ، 12ی [[بڕبڕاگەی پشت|مۆرەی پشت]] و 5ی [[بڕبڕاگەی کەمەر|مۆرەی کەمەرە]].
==ناوەکانی تر==
لە فەرهەنگی زمانی کوردیدا بۆ ئەم مەبەستە ئەم وشانە هاتووە:
ھێڵی ١٣:
#جووتێک لامینا کە بەشەکانی پاشەوەی مۆرە پێک دێنێت.
#حەفت لک کە چواریان لکی جومگەیین (دووان سەر و دووان خوار)، دوانیان لکی لاوەکی و یەکیان زیادەی شۆکی
 
==دیسکئ نێوان مۆرەکان==
دیسکی بەینی مۆرەکان ئەم هەلە بۆ مرۆڤ دەڕەخسێنێ کە دانەوێتەوە، ڕاست بێتەوە، بەم لاولادا بسووڕێ یان داشکێتەوە. دیسک پێکهاتەیەکی پان و لووسی هەیە کە ناوکەکەی لە ماکێکی [[جیل|جیلەیی]] پێکهاتووە کە ڕیشاڵی ئانولووس دایگرتووە.
 
ئەرکی سەرەکی دیسکی نێوان دوو مۆرە، گرتنە خۆی گوشارە بۆ داشکانی ڕێژەی گوشارەکانی سەر بڕبڕاگەی پشت. دیسکەکان لە ژێر گوشاری دەرەکیدا وەزەنیان پێ دەگا.
==جومگەکان==
 
مۆرەکان بە هۆی ژمارەیێک جومگەی بچووکەوە پێکەوە دەبەسترێنەوە. ئەم جومگانە بە هۆی گوشار و سوانەوە خراپ دەبن و لەوانەیە تووشی ماس و پەنام بن و گوشار بخەنە سەر دەمارەکانی ئەو بەشە.
==تۆڕی دەمارەکان==
[[کۆئەندامی دەمار]] وەک تۆڕی تێلێفۆنەکان لە کۆمەڵێک دەمار پێک هاتووە کە پەیامەکان لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان و لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەگۆزێتەوە. ئەو پەیامانەی لە مێشکەوە بۆ ئەندامەکان دەچێت دەبێتە هۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکان و جووڵەی ئەندامەکان. ئەو پەیامانەیش کە لە ئەندامەکانەوە بۆ مێشک دەڕۆن هەڵگری هەستی وەک ئێش و بیستن و ...ه.
==[[مۆخ]]==
پەلکێ لە دەمارەکان کە لە مێشکەوە بە کاناڵی مۆرەکاندا دێتە خوارێ بە [[درکەپەتک|پەلکە دەمار]] یان [[درکەپەتک|پەتەمۆخ]] (spinal cord) دەناسرێت. تاڵە دەمارەکان پاش جیا بوونەوە لە پەلکەدەمار، مەودایەکی کەم دەبڕن و لەم لاولای مۆرەکانەوە دێنە دەرەوە و بەرەو بەشێک لە ئەندامەکانی لەش( وەک دەست و پێ) دەچن و دەمارکێشی دەکەن.
==ڕاگرتنی تەندروستی==
 
بە مەبەستی ڕاگرتنی تەندروستی بڕبڕاگە، باشتر وایە کە لە دانیشتن و ڕۆیشتندا ، مۆرەکان ڕێک و قیت لەسەر یەک سوار بن و کۆم نەبن. بەژنی ڕێک و قیت لە تەندروستی لەش، بەخۆدا پەرمان و جوانیدا دەوری گرنگی هەیە.
== وەزەنەکانی پشت==
هەروا کە دەزانین پەلکەدەمار هەڵگری پەیامەکانی هەست و جوولەیە و ئەگەر تووشی وەزەنێک بێ، ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی تێکچوونی جووڵە، هەست و هاتنە ژانی ئەندامەکانی لەش. ئەمە هەر ئەو ڕووداوەیە کە لە پێکدادانێکدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی [[ئیفلیجی]] . ژمارەی ئەو ئەندامانەی لە ڕووداوێکی وادا ئیفلیج دەبن بە توندی و شوێنی وەزەنەکە بەستراوە، ئەگەر وەزەنەکە بۆ سەر گەردن بێ، ئەگەری ئیفلیجی دەست و پێکان لە ئارادایە، ئەگەر وەزەنەکە بخرێتە سەر کەمەر، تەنیا پێکان تووشی کێشە دەبن.
==سەرچاوە==
[[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D8%AA%D9%88%D9%86_%D9%81%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%AA|ستون فقرات-ویکی فارسی]]
[[پۆل:پزیشکی]]
[[fa:ستون فقرات]]