مۆتۆری سووتانی ناوەکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەیەک دروست کرا بە ''''بزوێنەری سوتانی ناوەکی'''Internal combustion engine ئەو بزوێنەران کە بەهۆی سووتانی سووتەمەنی (ب...'
 
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
[[پەڕگە:4-Stroke-Engine.gif|بچووک|چۆنیەتی کارکردنی بزوێنەرێک<br />1. وەرگرتن<br /> 2. پەستاوتن<br /> 3. توانا<br />4. دەرکردن]]
 
== بەکارهێنانی ==
ئەم بزوێنەرانە بە زۆری بۆ پاڵنانی ئامرازەکانی هاتوو بەکار هاتوون وەکوو بەزۆری لە ئۆتۆمبیلە کان و هەروەها لە جۆرەها مانتۆر و جۆرەها تەیارە و ئامرازەکانی تر بەکار دێت ، ئەم بزوێنەرانە لەو ئامێرانەن کە بە تەواوی پشتیان بەستووە بە بەرهەمە نەوتیەکان APICEV ، بەوەش ناسراون کە دەتوانن زۆرترین ئیش لە سووتەمەنی دەربکەن.
 
== چۆنیەتی کارکردن ==
بزوێنەرە سوتانە ناوەکیەکان بە زۆری پشت دەبەستن بە کارلێکی سووتانی سووتەمەنی کە ئەمەویشیان کارلێکێکی کیمیایی گەرمی دەرە ، لە گەڵ مادەیەکی ئۆکسێنەر کە بە زۆری ئۆکسجینی ناو هەوا بەکاردەهێنرێت ، هەندێ جاریش ئۆکسیدی نیترۆز بەکار دەهێنرێت.
 
وە بەر بڵاوترین سووتەمەنیەکان بۆ ئەم مەبەستە بریتین لە سووتەمەنیە هایدرۆ کاربۆنیەکان ، کە لە نەوتی خاو دەستمان دەکەون ئەوانیش بە زۆری دیزڵ و گازۆلین و گاز ئۆیلن ، شایەنی باسە کە زۆربەی ئەو بزوێنەرانەی بۆ بە کارهێنانی دیزڵ دیزاین کراون دەتوانن بە گازی سروشتیش کار بکەن بەبێ دەستکاری ناوەرۆکی دیزاینی مەکینەکە.
 
=== سووتانی گازۆلین ===
سووتانی گازۆلین ئەنجام دەدرێت بە هۆی چەندان پیلی کارەبایی و چەندان مەلەف بۆ دروستکردنی پرژەیەکی بە هێز لەسەر تێکەڵە سووتەمەنیەکەو ئۆکسجینەکە ، وە دەتوانرێت ئەم پیلانە دووبارە پڕ بکرێنەوە ئەویش بە بەکارهێنانی گێنێرەیتەرێک لەگەڵ بزووێنەرەکە کە کارەبا دروست دەکات بە سوود وەرگرتن لە جولەی مەکینەکە بۆ پڕ کردنەوەی پاتریەکە ، شایەنی باسە ئەم تێکەڵەی باسمان کرد بەر لەوەی بەهۆی پڕژە کارەباییەکە بسووتێنرێت بە هۆی پستۆنەکانەوە تا (12,75 بار) دەپەستێورێت ، دواتر پرژەکە لێی دەدات و دەست دەکات بە سووتان و دووبارە پاڵ دەنێتەوە بە پیستۆنەکە بۆ خوارەوە
 
هەروەک و لە وێنەکە دەبینن یەک سووتان بە چوار هەنگاو ئەنجام دەدرێت .
=== هەگاوی یەکەم ===
دەرچەی یەکەم دەکرێتەوە (شایەنی باسە ئەم دەرچانە بە شێوەیەکی رێک و پێک دەکرێنەوەو دادەخرێن کە بۆ جوولەیان ئەوانیش سوود وەردەگرن لە بزوێنەرەکە خۆی ) کە دەبێتە هۆ هاتنە ژوورەوەی تێکەڵەکەی هەواو گازۆلین ، کە لەم کاتەدا پیستۆنەکە بەرەو خوارەوە دەچێت ، واتا قەبارەی ژووری سووتان دەگۆرێت بەڵآم پەستانەکەی ناگۆڕێت
=== هەنگاوی دووەم ===
هەردوو دەرچەکە دادەخرێن پستۆنەکە بەهۆی جوولەی پستۆنەکانی تر دەستدەکات بەرەو جوولە بەرەو سەرەوەو گازەکا دەپەستێوێت تا (12,75 بار) ، بەمەش پەستان زۆۆر دەبێت و قەبارەی ژوورەکە کەم دەکاتەوە.
=== هەنگاوی سێیەم ===
پرژە کارەباییەکە لێدەدات و گازەکە لە ناکاو دەسووتێت و دەست دەکات بە پاڵنانی پستۆنەکە بەرەو خوارەوە ، کە ئەمە توانای بزوێنەکە دەردەخات
 
=== هەنگاوی چوارەم==
دوای ئەوەی سووتانەکە ئەجام درا ، پاشکۆکە کە بریتیە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەڵمی ئاو دەکرێتە دەرەوە ، ئەویش بە کردنەوەی دەرچەی دووەم کە دەمان گەیەنەتە ئیگزۆست (گزۆز).