گلووکۆز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
|||
ھێڵی ٢٦:
== [[شەکرە]] ==
نەخۆشی شەکرە، کۆنیشانێکە لە تێکچوونی [[
شەکرە دوو جۆری هەیە: بەسراو بە ئەنسۆلینەوە، کە لە نەبوونی ئەنسۆلیندا سەرهەڵدەدا و نەبەسراو بە ئەنسۆلین (خۆڕاگر لە ئاست ئەنسۆلین)، کە بە هۆی کەم بوونەوەی هەستۆکی و کاردانەوەی خانەکان بە ئەنسۆلین بەدی دێت.
لەم نەخۆشانەدا میتابوولیزمی گلوکۆز(سووت و سازی گلوکۆز) لە هەموو خانەکانی لەش بێجگە خانەکانی مێشک تێک دەچێت. لە گرنگترین نیشانەکانی شەکرە: تینوویەتی زۆر، میزکردنی زۆر، خورینی لەش، ماندوویی، تەزینی دەست و پێ، دابەزینی کێش و دەرهاتنی برین و کوان لە پێ کە درەنگ چاک دەبێتەوە. لە زۆربەی نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوو، قەڵەوی خۆ دەنوێنێ کە پێویستە ڕچیمێکی خۆراکی تەندروستیان بۆ ڕەچاو بکرێت.
== پێوەندی گلوکۆز لەگەڵ دیکەی پێکهاتەکانی لەش==
ڕادەی وزەی پێویست لە شەوانەڕۆژێکدا لە 1600 کیلۆکالۆری لە دۆخی حەسانەوەدا تا 6000 کیلۆکالۆری بە پێی چالاکی، دەگۆڕێت. ڕادەی سووتەمەنی پاشەکەفتەی مرۆڤێکی 70 کیلۆیی، 1600کیلۆکالۆری لە [[گڵایکۆجین]] ، 24000 کیلۆکالۆری لە [[پرۆتین]] ، 35000 کیلۆکالۆری تری ئەسیل گڵایسرۆڵە. کەوابێ ئەم پاشەکەفتە پێداویستی ئەم مرۆڤە بۆ 1 تا3 مانگ دابین دەکا، بەڵام ئەم هەمارە لە ڕۆژێکدا بەتاڵ دەبێتەوە و دەچێتە کار و بەلەز ڕێژەی دادەبەزێ و دەبێ قەرەبوو بکرێتەوە. [[ترشی چەور|ترشە چەورەکان]] ناتوانن ببنە گلوکۆز.
|