ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانان
ھێڵی ٣٦:
لە سەردێڕی وتارەکاندا، تا بکرێ دەبێ لە ناوە فەرمییەکان بەکاربێت. ناوی فەرمی ئەو ناوەیە وا لە سەرچاوە بڕواپێکراو و فەرمییەکان بەکارھاتووە. ھەڵبەت ھێندێ جار لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکاندا لەسەر ناوێکی غەیری فەرمی ڕێککەوتن دەکرێت و بەکاری دێنن. بەکارھێنانی ئەو ناوانە لە سەردێڕی وتارەکاندا گونجاوە.
 
===پێکھاتەی وتار===
ھێندێ جار پێکھاتەی وتار، پێویستی بە ئاگاداری زیاتر ھەیە بۆ بەرگری لە لایەنگرانەبوون. بەشکردنی وتار بە ''سەرەکی'' و "بەشەکانی دیکە" بە شێوەیەک کە بەشی سەرکیی ڕوانگەیەکی دژ بە بەشەکانی دیکەی تێدا بێت، دەتوانێ ببێتە ھۆی گەیاندنی پەسندکراوتربوونی ئەو ڕوانگە، کە ئەمە دەبێتە ھۆی لایەنگرانەبوونی وتار. ئەمە بۆ سەردێڕەکان، بەشەکان، ژێربەشەکان، پەراوێزەکان و ھتد ھەروایە.
 
===بایەخی نەگونجاو===
لە وتاردا نابێ بایەخی تایبەت بدرێ بە ڕوانگەیەک، مەگەر ئەوەی ڕوانگەکە پێوەندی نزیکتری ھەبێت لەگەڵ بابەتی وتاردا؛ ھەرچەنێک زیاتر باسی ئەو ڕوانگە کرابێت، دەبێ لە سەرچاوەکانیشدا ھەر بە ھەمان شێوەی باسی زیاترکرابێت.
 
بۆ ڕاگرتنی بێلایەنانەبوونی وتار، دەبێ ھەموو ئەو ڕوانگانەی لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکەدا ھاتوون، بە بەرچاوی گرتنی ئاستی گرینگی، لە وتارەکەدا ھەبن. مەبەست لە بەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی ئەوەیە کە ڕوانگەیەکی کەم بایەخ نابێ وەھا بە وردی ۆ زۆری باس بکرێت کە خوێنەر واتێبگات کە ئەوە بیرۆکەیەکی باوە؛ ڕوانگە بێ بایەخەکان ھەر نابێ بێنەناو وتارەکەوە. بۆ نموونە لە وتاری زەویدا، نابێ وەھا باسی ڕوانگەی تەختبوونی زەوی بکرێ کە خوێنەر بیرکاتەوە کە ئەوە ڕوانگەی باوی ئەمڕۆکەیە.