ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانان
دانان
ھێڵی ٢٧:
ھەڵبژاردنی تەواو لە سەرچاوەکان، زۆر گرینگە بۆ ئامادەکردنی وتارێکی بێلایەنانە. کاتێ لەسەر ڕاستییەکانی بنەمای ڕوانگەیەک باس دەکرێ، باشتر وایە ڕاستییەکانی ڕوانگەی بەرامبەریشی باس بکەین تاکوو خوێنەر خۆ ھەڵسەنگاندن بکا و ڕاستی و درووستی بدۆزێتەوە.
 
 
==گەیشتن بە بێلایەنانەبوون==
===سەردێڕی بابەتی وتار===
وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێ یەک شیکردنەوەی سەردێڕی بابەتیان ھەبێت. بەرگریی گشتیی، دژ بە کێشەکانی ڕوانگە، سەردێڕی بابەتی وتارەکانیش لەخۆ دەگرێت. ئەگەر سەردێڕێک ھەبێت کە کێشەی لەسەر بێت، و پەیوەندی ھەبێ بە ناوەڕۆکی وتارەکە، دەبێ سەبارەت بەوە لە وتارەکەدا، بە ئاماژە بە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، باس کرابێت. بە زمانێکی دیکە، بۆ دژایەتی کردن یان وەڵام دانەوەی وتارێکی لایەنگرانە، نابێ وتارێکی لایەنگرانەی دیکە بە سەردێڕێکی ھەر وەک ئەو یان شتێکی دیکە دابنرێت. ھەروا دانانی سەردێڕی بابەتی وتار بە شێوەیەک کە دوو ڕوانگەی دژ بە یەک لەخۆ بگرێت گونجاو نییە؛ وەک ئەم سەردێڕە: ''زەوی تەخت\زەوی گرد'' یا ''زەوی تەخت (زەوی گرد)''.
 
ھێندێ جار سەردێڕی بابەتی وتار خۆی دەتوانێ ببێتە سەرچاوەی کێشە. ئەمە بە تایبەت کاتێ ڕووئەدات کە سەردێڕەکە "بۆ" یا "دژبە" بەکاردێت. بێلایەنانەبوونی سەردێڕی وتار زۆر گرینگە لەبەر ئەوەی نیشان ئەدات ناوەڕۆکی وتارەکە لە چوارچێوەی پەسندکراودا ھەیە یا نا؛ بۆیە سەردێڕ دەبێ لە بەرزترین ئاستی بێلایەنیدا بێت. بۆ نموونە سەردێڕی "ڕەخنە لە توندوتیژی" ئەگەر بە "ڕوانگەی کۆمەڵگا بۆ توندوتیژی" بێت، مەرجەکان ڕاگیراوە و لە ناوەڕۆکی وتاردا تا ڕادەیەکی باش دەکرێ شیکردنەوەی بابەتەکە بکرێت.
 
لە سەردێڕی وتارەکاندا، تا بکرێ دەبێ لە ناوە فەرمییەکان بەکاربێت. ناوی فەرمی ئەو ناوەیە وا لە سەرچاوە بڕواپێکراو و فەرمییەکان بەکارھاتووە. ھەڵبەت ھێندێ جار لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکاندا لەسەر ناوێکی غەیری فەرمی ڕێککەوتن دەکرێت و بەکاری دێنن. بەکارھێنانی ئەو ناوانە لە سەردێڕی وتارەکاندا گونجاوە.