ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
|
|
[[حوسین حوزنی موکریانی]]
{{خاوێن‌کردن|123}}
{{خاوێن‌کردن|{{bot|bla 125}}}}
موكریانی یه‌كێكه له‌و [[مێژوونووس]]ه به‌ناو بانگانه‌ی [[كورد]] ، نه‌ك ته‌نها له بواری [[مێژوو]]دا ئه‌سپی خۆی تاودا وه بگره له بواری [[رۆژنامه‌وانی]]شدا شوێن ده‌ستی گه‌لێك دیاری هه‌یه كه له بواری چاپه‌مه‌نی كوردیدا توانی خزمه‌تیكی بێوێنه‌ی گه‌لی [[كورد]] بكات. حوزنی موكریانی له [[12ی ئه‌یلولی 1883]] دا له [[گوندی حاجی حه‌سه‌ن]]ی سه‌ر به [[شاری سابلاخ]]ی [[كوردستانی ئێران]] چاوی هه‌ڵهێناوه ، حوزنی موكریانی ناوی (حوسه‌ین كوری سه‌ید عه‌بدل له‌تیفی كوری شێخ ئیسماعیل ) ه نازناوی حوزنی له وشه‌ی حه‌زینی [[عه‌ره‌ب]]یه‌وه وه‌رگرتوه كه واتای غه‌مبار ده‌گه‌یه‌نێت ، نوسیینهكانی خۆی له ساڵه‌كانی فه‌رمانره‌وایی [[عوسمانییه‌كان]]دا به‌و ناوه‌و بلاودهكردهوه ، ئه‌م پیاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر تینوی ئازادی بوو گه‌شتی زۆر كردوه بۆ ولاتانی تری وه‌ك [[روسیا]]و [[ئه‌وروپا]] و [[حیجاز]] ، له پاشدا ماوه‌یه‌كی زۆر له [[شاری حه‌له‌ب]]ی [[سوریا]] جێگیر بوه، پاش ماوه‌ك له‌و شاره له ساڵی [[1915]] دا چوه بۆ [[ئه‌ڵمانیا]]و چاپخانه‌یه‌كی كریوه ، هه‌ر به‌و چاپخانه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی خۆی‌و هاورێكانی به‌چاپ گه‌یاندوه.
[[حسین حوزنی موكریانی]] له ساڵی [[1925]] دا گراوه‌ته‌وه بۆشاری ([[ره‌واندوز]])و چاپخانهكهشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته‌وه بۆ [[كوردستان]] ، ئه‌م پیاوه به‌رێزه زۆر حه‌زی له به‌خێوكردنی [[كرمی ئاوریشم]] و جوانوسیی كردووه و ده‌ستێكی باشیشی له هونه‌ری هه‌ڵكۆلینی سه‌ر به‌ردو ته‌خته‌و وێنه‌گرتن و مۆرههڵكهندنیشدا هه‌بووه ، له‌ساڵی [[1928]] دا كتێبێكی ده‌رباره‌ی به‌خیوكردنی [[كرمی ئاوریشم]] نوسیوه ، حوزنی له ژیانیدا له‌سه‌ر كوردایه‌تی چه‌ند جارێك به‌ندكراوه ، هه‌روه‌ها چه‌ند [[رۆژنامه]]و [[گۆڤار]]ێكی به [[زمانی كوردی]] به چاپ گه‌یاندوه وه‌ك رۆژنامه‌ی ([[كوردستان]]) و گۆڤاری ([[ده‌نگی گێتی تازه]]) له ساڵی [[1947]] دا ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ [[پیره‌مێرد]]ی نه‌مریشدا رۆژنامه‌ی ([[ژیانی]]) بلاوكردۆتهوهو به‌شداریه‌كی له به‌ر چاویشی له بلاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری ([[گه‌لاوێژ]]) یشدا هه‌بوه ، موكریانی له‌سالی [[1909]] دا تیپی ئهلف و بێی كوردی دارشتوه‌و له چاپخانه‌كه‌یدا به‌كاری هێناوه و خاوه‌نی گه‌لێك كتێبی به‌نرخیشه كه به زمانێكی كوردی ره‌وان نوسراون
حوزنی موكریانی ـ به یه‌كه‌م [[مێژونوسی كورد]] داده‌نرێت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، له‌م پێناوه‌دا بۆماوه‌ی پانزه‌ساڵ به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه هه‌وڵێكی بێوێنه‌ی داوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری مێژویی له‌باره‌ی [[مێژوی گه‌لی كورد]]ه‌وه كه له زمانه‌كانی [[عه‌ره‌بی]]و [[هیندی]] و[[توركی]] و [[فارسی]] و [[فه‌ره‌نسی]] و [[روسی]]دا هه‌بون له‌و كاته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی شاره‌زاییه‌كی باشی له‌م زمانانه‌دا هه‌بووه هه‌ر له‌م زمانانه‌شه‌وه گه‌لێك نوسراوی به پێزی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر [[زمانی كوردی]] ، ئه‌م پیاوه نه‌مره له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا كه له‌م پێناوه‌دا ته‌رخانی كردبو بۆ خزمه‌تی [[گه‌لی كورد]] خاوه‌نی 17 كتێبی گه‌وره‌یه كه یانزه كتێبیان له‌سه‌ر مێژوی كورده ، موكریانی خوێندنی له حوجره‌ی [[مزگه‌وت]]ه‌كان و تهكیهكانهوه ده‌ستپێكردوه له‌به‌ر لێهاتویی به‌وه‌و نه‌وه‌ستاوه‌و ده‌ستیكردوه به [[رۆشنبیر]] كردنی خودی خۆی له رێگه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه به زمانه‌كانی ترهه‌بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، [[گه‌لی كورد]]و مێژوی كورد گه‌لێك قه‌رزای ئه‌م پیاوه ماندو نه‌ناس و كورد پهروهرهن كه له [[20ی ئه‌یلولی 1947]] دا له [[شاری به‌غدا]] به هۆكارێكی نه‌زانراو ماڵئاوایی له [[كوردستان]] و[[چاپه‌مه‌نی كوردی]] چاپخانه‌كه‌ی كرد‌و گه‌نجینه‌یه‌كی پر له زانیاری سه‌باره‌ت به مێژوی گه‌له‌كه‌مان بۆ به‌جێهێشتین .
{{کورت}}
[[پۆل:نووسەر]]
[[پۆل:کەسایەتی کورد]]
[[پۆل:ژیاننامە]]
[[پۆل:مێژوونووس]]
|