ڕوەک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
بNo edit summary
ھێڵی ٧٦:
* '''پەشیمان‎'''
گوڵە ھەژار، ئەمە ناوێکی فەرانسەیی یە بۆ گوڵێکی جوان لە تیرەی "بێگونیاکان" Begoniacées،کە لە بنەڕەتەوە لە ئامریکای نێوەندیەوە ھاتووە، نزیکەی ٤٠٠ جۆر لەم گوڵە ناسراوە کە زۆربەیان گوڵی جوانی ڕەنگ سوور، قاوەیی، سپی، ئەرخەوانی و پەمەییان ھەیە. خەڵکی کوردستانی گەرمێن پێی ئەڵێن "شوکری خان" یان "شوکرێ خانم" گوڵەکانی سوور و باڵا کورت و لاسکی باریک و قڕۆڵە. لە بەر جوانی گوڵەکانی لە گوڵداندا دەچێنن. سەیری بێگونیا بکە. ناوی لاتینی: Begonia
 
* '''دارچەم'''
دارێکە لە داربی دەچێ، بەڵام تۆکڵی دارەکەی زبرترە و گەڵاکانیشی لە گەڵابی چووکەترە.
 
* '''چەپۆڵە شێرە'''
رووەکێکی کوێستانییە لە پەنچەی شێر و پشیلە دەچێ.
 
* '''چەدەنە'''
ڕەیحانە کێویلە.
 
* '''چەپچەپی'''
ڕووەکێکە گوڵ زەرد و چەرموو، لاسکەکەی کلۆرە، گەڵاکانی پەنجەیی و لاسک و گەڵاکانی تووکنن. ئەم ڕووەکە زۆرتر لە مێرگاندا دەڕوێ. دەڵێن بۆ نەخۆشی باداری باشە. بەڵام مەڕو گا زۆری بخۆن بای پێدەکەن و لەوانەشە پێی بقڵەشێن.
 
* '''چەپچەپی'''
ڕووەکێکە بە کۆمەڵ لە مێرگان شین دەبێ و قاسکی کلۆرە، لە تەن و قەدیدا گوڵی زەرد زەرد دەدا، ھەر جوانە سەیری بکەی، جاری واھەیە دەشتێک یان مێرگێک دادەگرێ.
 
* '''پەردە عرووس'''
ناوی لاتینی Physalis alkekengi وەوی پشت پەردە، بووکی پشت پەردە، کاکنجی، (پەردەعروسێ لە پەردەی سووردا/ نازو نووزیەتی بەسەر چنووردا) "پیرەمێرد". سەیری بزگیلە بکە.
 
{{-Rtl}}
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ڕوەک»