ڕوەک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) بNo edit summary |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٤٣:
* '''پاپۆنە گەڵەشێر'''
یان پۆپنە کەڵەشێرە، پۆپنە کەڵەباب، تاج خروس، تاج کەڵەشێر. ناوی لاتینی :Amarantus ، بە ئینگلیسی Velet flower
* '''پاڤک'''
پیشۆک، ھاپلۆک، حەپلۆک، پیڤۆک، گیایەکە بنەکەی وەک پیازی چووکە وایە، بەڵام تامی زۆرخۆشە و تامی پیاز نادا، لە لادێکاندا سەلکەکەی دەبرژێنن یان ئەیکوڵێنن و ئەیخۆن.
* '''پەپکە چەورە'''
پەپکە پەنیر، کولێرە چەورە، پەپکە ملیچکانە، پەپکەمولووچکانە، گیایەکە لە سەر زەوی درێژ دەکێشێ و بەرێکی ھەیە وەک پەنیر دەچێ. نانە حاجی لەگ لەگ. ناوی لاتینی: Malva neglecta .و Malva pusilla
* '''پتۆت'''
گیایەکی ھاوینییە پنجی گەورەیە تا دووبستان بڵند دەبێ، گەڵاکانی ورد و چکۆڵە و خزن و شتێکی پڕ ڕەنگە، جلک و بەنی پێ ڕەشدەکەن. گوڵی بە تۆپەو بە سوور دەنوێنێ لە بنەوە لکان نادات شیرەکەش و گیایەکەشی زۆر تاڵن، شیرەکەی چەند جارێکی لە چاوی تانەدار کرێ چاکی دەکاتەوە، تا ساڵێکیش ھەڵدەگیرێ، شیرەکەی بەسەر کڵۆشەکردا بکرێ و ھڵبگیرێ باشە.
{{-Rtl}}
|