پروسیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Addbot (لێدوان | بەشدارییەکان) |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''بروسیا''' پڕوس یان پروسیا (بەزمانی [[ئەڵمانی|ئەڵمانی]]: '''Preußen'''، بە زمانی کۆنی بروسیا:پغوسا ''Prūsa'') لە بنەڕەتدا ناوی دەڤەری ئەلمان نشین بوو کە دواتر ناونرا (بروسیای رۆژھەڵات). ریشەی پروسیا لە ناوی دانیشتوانی (بروس) ەوە ھاتووە کە بە رەچەڵەک (بالتیک) ی بوون. لە ساڵی ١٢٢٥ بە دواتر بوو بە مەڵبەندی دەوڵەتی سوارچاکە رەبەنەکانی ئەڵمان (Deutschordensstaat)، دواتر کرایە دوو کەرت، یەکیان لە ساڵی ١٤٦٦ەوە وەک بروسیای شانشین خۆی ناساند و سەر بە دەسەڵاتی تاجی پۆڵۆنیا بوو. کەرتەکەی تریش لە ساڵی ١٥٢٥ەوە، پاش وەلانانی پاشماوەی دەسەڵاتی سوارە رەبەنەکان، بە ناوی (میرنشینی بروسیا) ناسرا.<ref>یانوش مالک: Die Ständerepräsentation im Deutschordensstaat (1466–1525) und im Herzogtum Preußen (1525–1566/68). In: ھارتموت بوکمان: Die Anfänge der ständischen Vertretungen in Preußen und seinen Nachbarländern. خانەی ئەلدنبورغ بۆ بلاوکردنوەو، میونیخ 1992, ISBN 3-486-55840-4, S. 101–115, hier: S. 101.</ref> لە ساڵی ١٦١٨ میرنشینی پروسیا بووە بەشێک لە میرنشینی '''براندنبیرگی ھەڵبژاردە''' کە لە ساڵی ١١٥٧ەوە دامەزراوەو لە ١٤١٥ەوە لەلایەن بنەماڵەی خانەدانی '''ھۆھنتسولرن'''ەوە حوکمڕانی دەکرا.
دواتر ناوی بروسیا گشت ناوچەکانی دەوڵەتی براندنبیرگی داگرت پاش ئەوەی لە ١٧٠١دا خانەدانانی ھۆھنتسولرن ناوزەدی شای بروسیایان پێ درا. لەم ماوەیەدا ناوی بروسیا گۆرانکاری بنچینەیی بە خۆوە بینی پاش دانانی (میر فریدریخی سێھەم) بە پاشای '''شانشینی بروسیا'''و ناساندنی وەک '''فریدریخی یەکەم، '''. ھەرزوو بروسیا بووە دەوڵەتێکی زلھێز لە ئەوروپا و رۆڵی رابەرایەتی کردنی وڵاتە ئەڵمانەکانی لە دەست نەمسا (ئوتریخ) ی قەیسەرنشین دەرھێنا، لە ١٨٧١ '''ئیمپراتۆریەتی ئەڵمان''' راگەیەنرا کە بروسیا بوو بە (براگەورە) و بریاردەر تیایدا.
|