ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
درێژەی وەرگێڕان
درێژەی وەرگێڕان
ھێڵی ٣٠:
* گەڕاندنەوە دەستبەجێ دەکرێ؛ بەبێ پشتڕاستکردنەوە یان پێشبینینێک (ئەگەر چی پەڕەیەک بۆ دیتنی گۆڕانکارییەکەت پێشان دەدرێ).
* گەڕاندنەوە بە شێوەی خۆگەر وەک [[یارمەتی:دەستکاریی بچووک|دەستکاریی بچووک]] نیشان دەکرێ.
 
== کەی گەڕاندنەوە بەکاردەھێنن؟ ==
گەڕاندنەوەی ستاندارد ڕێگایەکی خێرا بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکانە، بەڵام خراپەکەی ئەوەیە تەنیا [[یارمەتی:کورتەی دەستکاری|کورتەیەکی دەستکاری]]ی گشتی دەنووسێ، بەبێ ڕوونکردنەوەی ھۆکاری گۆڕانکاری. لەبەر ئەمە، بەکارھێنانی ئەم ئامرازە لە شوێنێکدا کە ڕوونکردنەوەیەک لە کورتەی دەستکاریدا پێویستە، نەگونجاوە. گەڕاندنەوە ''لەوانەیە'' بەکاربگیرێ:
* بۆ گەڕاندنەوەی [[ویکیپیدیا:خراپکاری|خراپکاری]] ئاشکرا و ئەو دەستکارییانەی ھۆکاری گەڕاندنەوەیان جوان دیارە
* بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان لە [[ویکیپیدیا:پەڕەکانی بەکارھێنەر|بۆشاییی بەکارھێنەری]]ی خۆت
* بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی خۆت (بۆ نموونە، دەستکارییەک کە ھەڵە بووە)
* بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرانی [[ویکیپیدیا:سیاسەتی بایکۆت|بایکۆت‌کراو]] کە ئیجازەی دەستکارییان نییە (بەڵام ئامادەییتان بۆ شیکردنەوەی ئەم چەشنە گەڕاندنەوەیە ھەبێ)
* بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییە بەربڵاوەکان (ھی بەکارھێنەرێکی نائاشنا یان بۆتێکی خراپ) کە بۆ ئینسایکڵۆپیدیا کەڵکی نەبووبێ، بە مەرجێک شیکردنەوەیەک لە شوێنێکی گونجاو، وەک پەڕەی لێدوانی پەیوەندیدار درابێ.
 
بەکارھێنانی گەڕاندنەوەی ستاندارد بۆ ھەر مەبەستێکی تر — وەکوو گەڕاندنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی گومانی چاکەیان ھەبووە بەڵام لەگەڵی دژایەتیت ھەیە — ڕەنگە وەک خراپ بەکارھێنانی ئەم ئامرازە لەبەر چاو بگیرێ. ئەگەر دڕدۆنگی، شێوازێکی تر بۆ گەڕاندنەوە بەکاربھێنە و کورتەیەکی دەستکاری بۆ شیکردنەوەی ھۆکارەکەت بنووسە.
 
وەک ھەموو شێوازەکانی تری گڕاندنەوە، کاتی بەکارھێنانی گەڕاندنەوە بۆ ''ھێنانەوە''ی دەقێک بۆ پەڕەیەک، دڵنیا بن دەقی ھێنراوە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا پێشێل ناکات.
 
بەڕێوەبەران دەتوانن تایبەتمەندیی گەڕاندنەوە بستێننەوە یان بەکارھێنەرێک کە چەند جاران نەیتوانیوە ھۆکاری گەڕاندنەوەکانی شی بکاتەوە، بەبێ لەبەر چاوگرتنی مەبەستی بەکارھێنان بەربەست بکەن. ھەڵبەت بەڕێوەبەران دەبێ پێش ھەر کردەوەیەک دەرفەتێک بدەن بە بەکارھێنەر ھەتا ھۆکاری گەڕاندنەوە شی بکاتەوە — لەوانەیە ھۆکارێک ھەبووبێ کە بەڕێوەبەر ئاگاداری نەبووبێ (وەک گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرێکی بایکۆت‌کراو). ھەر بەم جۆرە، ئەو بەکارھێنەرانەی لەم مافە بۆ [[ویکیپیدیا:شەڕەدەستکاری|شەڕەدەستکاری]] کەڵک وەردەگرن، لەوانەیە ئەم مافەیان لێ بستێنرێتەوە بەبێ لەبەر چاوگرتنی مەبەستیان بۆ شەڕەدەستکاری.