زمانەوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١١:
[[زمانەوان]] یان [[زمانناس]] بەو کەسە دەبێژن کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی زمان، پێچەوانەی بیری باوی کۆمەڵگا، زمانەوان پێویست نیە بە سەر چەن زماندا زاڵ بێ، گرنگ ئەوەیە بتوانێ دیاردەکانی زمانناسی وەک [[وشە]] ، [[بڕگە]] ، [[ڕستەناسی]] و [[واتا]] بناسێ و بە جوانی لێکی بداتەوە.لە بیرمان بێ کە کاری زمانەوان '''ناساندن'''ە ، نەوەک '''دانان''' .
==کورتە مێژوو==
پانینی لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین، ڕێزمانێکی چڕوپڕی بۆ زمانی سانسکریت نووسی، بەڵام زمانناسی لە واتای ئەمڕۆدا، لە گەڵ نووسینی کتێبی ''' خولی زمانی گشتی''' بەرھەمی فێردینانفردینان دێسوسووردێسوسور [[Ferdinand de Saussure]] دەستی پێکرد. لە دەکانی ١٩٥٠، بیرۆکەکانی [[نوام چامسکی]] شۆڕشێکی لەلەئ بوارەدا بەرپاکرد و بووە ھۆی سەرھەڵدانی [[ڕێزمانی زایینیزاینی]] یان ( Generative grammar).
چامسکی لە سەر ئەو باوڕەبوو کە بنەما و دانستەکانی زمان لە مرۆڤدا سروشتی و زاتییە، واتە کە فێر بوونی زمان بە شێوەی جێنێتیکی و بۆماوەیی لە مێشکدا داڕێژراوە و ژینگەی منداڵ تەنیا وەک ھاندەرێک لە فێر بوونی زمانی دایکیدا دەوری ھەیە. منداڵ کۆمەڵێک زانیاری لە ژینگەی زمانی خۆی وەردەگرێ و بۆ خۆی دەتوانێ کۆمەڵێک پێکھاتەی تازەی لێ دروست بکات.
==شۆڕشه‌کانی زمانناسی==
ھێڵی ١٨:
یه‌که‌مین شۆڕشی زانستی له‌ گۆڕه‌پانی زمانناسیدا [[ڕابردوو خوازی]] یه‌، که‌ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می زایینی سه‌ری هه‌ڵدا. خاڵی ده‌سپێکی ئه‌م شۆڕشه‌ بۆ 1786 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، کاتێ که‌ [[ویلیام جۆنز]] له‌ وتاره‌ به‌ناوبانگه‌که‌یدا ، ده‌قه‌ سانسکریتیه‌کانی له‌ گه‌ڵ فارسی کۆن و لاتین هه‌لسه‌نگاند و وێکچوونه‌کانیانی ده‌رخست و ئه‌م زمانانه‌ی بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌ش، واته‌ زمانی هیند و ئه‌ورووپایی گه‌ڕانده‌وه‌. دوابه‌دوای ئه‌مه‌ باسی به‌سه‌رهات، خێزان و سه‌رچاوه‌ی زمانه‌کان داهات، زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌ سه‌رگۆڕانکارییه‌کانی زمان له‌ درێژایی مێژوودا ده‌کۆڵینه‌وه‌.
 
دووھەمین شۆڕش لە زمانناسیدا ، [[پێکھاتە خوازی]] بوو، کە فێردینابن[[فردینان دێسوسووردێسوسور]] بە دامەزرینەری دەناسرێ. شۆڕشی دووھەم کاردانەوەیەک بوو لە ھەمبەر شۆڕشی یەکەم، ئەوەی سوسوورسوسور باسی لێدەکرد، بارودۆخی ھاوچەرخە، نە لێکدانەوەی مێژوویی. سوسوور زمانی وەک سیستەمێک لە نیشانەکان دەبینی و زمانناسی لە سەر بنەڕەتی نیشانە دامەزراند، لە ڕوانگەی دێسوسوورەوەدێسوسورەوە نیشانە ھەمان وشەیە. ئەم جۆرە زمانناسیە تا پەنجا ساڵ دریژەی سەند.
 
شۆڕشی سێھەم لە ساڵی ١٩٥٧ ز. لە سەر دەستی [[نوام چامسکی]] و لە گەڵ دەربڕینی بیرۆکەی [[ڕێزمانی جیھانی]] و [[زمان فێربوونی مندالان]] سەری ھەڵدا، ئەم بیرۆکانە بوونە ھۆی دروست بوونی چوارچێوەیەکی گرنگ لە زانستی زمانناسیدا کە بە [[ڕێزمانی زایینیزاینی]] ناسرا. لە ڕوانگەی چامسکی، ڕستە یەکەی لێکۆڵینەوە لە سەر زمانە. ئەم ڕوانگەیە لە ١٩٥٧ ەوە تا ئەمڕۆ بە سەر زانستی زمانناسیدا زاڵە.
 
بەڵام لە دەیەی شەستەوە، جۆرێکی تر ھاتە ئاراوە، کە ناوی شۆڕشی چوارەمی بە باڵای خۆی بڕی. ئەگەر چامسکی یەکەی زمانناسی بە ڕستە دانا، لەم ڕوانگەیەدا یەکەی لێکۆڵینەوە لە زمان [[وتە]] یە. چامسکی زمانناسی تێکەڵ بە دەروونناسی و ژینناسی کردبوو، بەلام لەم ڕوانگەیەدا تێکەڵ بە کۆمەڵناسی بووە.