کۆسۆڤۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی KosovoJeSrceSrbije (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Dinamik |
||
ھێڵی ١:
{{Coord|42.6|20.85|dim:160km|display=title}}
{{زانیاریدانی_وڵات
|ناو_خۆماڵی = [[کۆسۆڤۆ]]
|ناوی_باو = [[کۆسۆڤۆ]]
|ئاڵا_وێنە = Flag of Kosovo.svg|ئاڵا
|نیشانی_نەتەوەیی_وێنە = Coat of arms of Kosovo.svg|thumb|دروشم
|ئاڵا_جێگر =ئاڵا
|نیشانی_نەتەوەیی_جێگر = دروشم
|هێما_جۆرە =<!--سەر ئاڵا، مۆر . . .-->
|دروژمی_نەتەوەیی =
|سروودی_نیشتمانی = سروودی نیشتمانی کۆسۆڤی
|نەخشە_وێنە = Location Kosovo Europe.png
|نەخشە_سەردێڕ = شوێنی کۆسۆڤۆ لە ئەوروپادا
|پایتەخت = [[پرشتینا]]
|latd= 42 | latm= 40 | latNS = N
|longd= 21 |longm= 20 |longEW = E
|زمانەکان_فەرمی = ئەلبانی، سربی، تورکی، غورانی، ڕۆمانی، بۆسنەیی
|ڕەگەز_گرووپەکان =%٩٢ ئەلبان<br /> %٥.٢ سرب <br />%٢.٧ ئەوانی تر
|جۆری_دەسەڵات = کۆماری پەرلەمانی
|پلەی_سەرۆک١ = سەرۆکی دەوڵەت
|ناوی_سەرۆک١ = [[عاتیفەت ئاغا]]
|پلەی_سەرۆک٢ = جێگری سەرۆک
|ناوی_سەرۆک٢ = [[ئیمیل پۆل]]
|پلەی_سەرۆک٣ = سەرۆک وەزیران
|ناوی_سەرۆک٣ = هاشم تاتشی
|جۆری_وەرگرتنی_دەسەڵات = سەربەخۆیی
|زانیاریی_وەرگرتنی_دەسەڵات = لە [[سربیا]]
|ڕووداوی_سەربەخۆیی١ = وەرگرتنی سەربەخۆیی لە سربیا
|ڕێکەوتی_سەربەخۆیی١ = ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ز
|ڕووداوی_سەربەخۆیی٢ =
|ڕێکەوتی_سەربەخۆیی٢ =
|پلە_ ڕووبەر = ١٠,٩٠٨ كم2
|ڕووبەر_ک.م.٤گ =
|سەرژمێریی_دانێشتوان = 1،956،196 کەس
|ساڵی_سەرژمێریی_دانێشتوان = ١٩٩١
|چڕیی_دانیشتوان_ک.م.٤گۆش = ٢٢٠/كم2
|پلە_چڕیی_دانیشتوان =
|دراو = یۆرۆ
|کۆدی_دراو =
|کاتی_ناوچەیی = UTC + ١
|قەرەبووی_کات =UTC + ٢ (لە هاویندا)
|لای_لێخوڕین = ڕاست
|پاشگر_دۆمەین =
|کۆدی_تەلەفوون = +386;+377,+381
}}
'''کۆسۆڤۆ'''، بە زمانی سڕبی ('''کۆسۆڤا''')، بە ئەلبانی ('''قوسوە'''، کە ناوی عەربی مێژووییەکەی ھەرێمی کۆسۆڤۆی پێشترە)، وێستگەی ناکۆکی سیاسی نێوان [[سربیا]] و [[ئەڵبانیا]] بوو بە ھۆی زۆری دانیشتوانە ئەلبانییەکەی و داواکردنی ئەلبان بۆی، ھەتاکو پەرلەمانی کۆسۆڤی بە کۆی دەنگ سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٨ و پرشتینایان کردە پایتەخت[http://www.aljazeera.net/NR/exeres/3780198A-1FA2-4951-8E08-45C00216FA8B.htm][http://edition.cnn.com/2008/WORLD/europe/02/17/kosovo.independence/index.html]. ڕێژەی [[موسڵمان|موسڵمانان]] لە کۆسۆڤۆدا %٩٠ و کە لە ئەلبانییەکانن و %٥ سربن و %٥ نەتەوەکانی ترن.
== ناونان ==
ناوی کۆسۆڤۆ لە وشەیەکی سربییەوە ھاتووە (کۆس кос) کە مانای باڵداری ڕەش ئەگەیەنێت.
== مێژوو ==
[[Image:Kosovo02.png|thumb|right]]
بەشێک بوو لە [[ئەڵبانیا]] لە ژێر حوکمی [[دەوڵەتی عوسمانی]]دا بۆ ماوەی پێنج سەدە کاتێک سوڵتان [[موڕادی یەکەم]] فەتحی کرد ساڵی ١٣٨٩ ھەتا شکانی [[تورکیا]] لە [[شەڕی جیھانیی یەکەم]]دا، پاشان درا بە سرب لە ئەنجامی شکانی خەلافەتی عوسمانیدا لە شەڕی جیھانی یەکەم لەگەڵ چەند بەشێکی تر لە ئەلبان جیاکرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دامەزراندنی دەسەڵاتی ئیسلامی بگیرێت لە [[ئەورووپا]]دا ساڵی ١٩١٢، و لە دوای زنجیرەیەک کۆنگرەی نێودەوڵەتی کە گرنگترینیان سان ستیڤانۆ، بەرلین، لەندن و پاریس بوون، ھەرێمەکە بە فەڕمی درا بە سربیا لە کۆتاییدا و بوو بە بەشێک لێی. لە شەڕی جیھانی دووەمدا کۆسۆڤۆ مل کەچبوو بۆ ئەڵبانیا کە ئەویش مل کەچبوو بۆ [[ئیتالیا]] لای خۆیەوە.
لە دوای شەڕی جیھانی دووەم و لە ساڵی ١٩٤٦ ھەرێمی کۆسۆڤۆ خرایە سەر یەکێتی [[یۆگسلافیا]]، لە سەردەمی سەرۆک جۆزێف بڕوز تیتۆ و بە پێی دەستووری [[١٩٤٧]] کۆسۆڤۆ حوکمی زاتی وەرگرت لە چوارچێوەی یەکێتی کۆمارەکانی یۆگسلافیادا ھەتا کۆتایی حەفتاکانی سەدەی یست، لە ساڵی [[١٩٨٩]] سەرۆکی سربی [[سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ]] حوکمە زاتییەکەی ھەڵوەشاندەوە و بە ئاگر و ئاسن کەوتە سەرکوت کردنیان و ڕەفتاری پۆلیسی و جڵەوگیری توند وتیژی لەگەڵ بەکارھێنان.
خەڵکی کۆسۆڤۆ خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو چەوساندنەوەیە دوای ھەڵوەشاندنەوەی حوکمی زاتی، ڕێکخستنەکانیان زیاتر شێوازێکی نەتەوەیی وەرگرت تا ئایینی و ئەوکاتە پارتی یەکێتی دیموکراسی ئەلبانی سەرکردایەتی ئەکردن کە ئەدیب و مامۆستای زانکۆ ئیبراھیم رۆگوفا سەرۆکی بوو، بۆ تێکۆشانە سیاسییەکەی پەیڕەوێکی ئاشتیانە ھەڵبژارد.
لە تەمموزی [[١٩٩٠]] خەڵکی کۆسۆڤۆ ڕاپرسییەکی گشتیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەی ویستی زۆربەیانی دەردەخست بۆ جیابوونەوە لە [[سربیا]] و پێکھێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، و لە ئەیلوولی ھەمان ساڵدا ئەلبانەکان مانگرتنێکی فراوانیان ڕێکخست کە وەک یاخیبوونێکی گشتی بوو بۆ سربیا.
لە ٢٤ی ئایاری [[١٩٩٢]] ئەلبان ئیبراھیم ڕۆگوفایان ھەلبژارد بۆ سەرۆکی کۆمارەکەیان کە ناوی کۆماری کۆسۆڤۆی لێنرا و سربیا دانی پێدا نەنا.
ئیبراھیم ڕۆگوفا کە بە پەیڕەوە ئاشتییەکەی ناسرابوو ھەوڵیدا ھاوسۆزی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی بە دەست بھێنێت، و داننان بە کۆماری کۆسۆڤۆ وەربگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، و لاوە ئەلبانییەکان خانەیەکی سەربازییان پێکەوەنا و ناویاننا سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ.
و سالی [[١٩٩٨]] ئەو ساڵە بوو کە سەرنجی جیھانی ڕاکیشا بۆ مەترسی بارودۆخ لە کۆسۆڤۆدا کە سوپای ئازادکردنی کۆسۆڤۆ کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ سوپای سڕبیدا و سوپای سربی کوشتارگەی دڕندانەی لە دژی خەلکە ئاساییەکەی ئەلبان ئەنجامدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچاری جوڵە کرد.
لە ئازاری [[١٩٩٩]]، ھاوپەیمانی [[ناتۆ]] ھێرشی ئاسمانی کرد سەر [[سربیا]] و میلۆشۆڤیچی ناچاری کشانەوە کرد لە ھەرێمەکە و [[بەلەگراد]] دەسەڵاتی لە دەستدا بەسەر ھەرێمەکەدا کە خرایە ژێر چاودێری [[نەتەوە یەکگرتووەکان]] و ھاوپەیمانی ناتۆ کە نزیکەی ١٧ ھەزار سەربازی تیادا بڵاوکردەوە.
وتوێژ دەستی پێکرد لەسەر بارودۆخی کۆتایی کۆسۆڤۆ لە نیوان سرب و کۆسۆڤۆییەکانی ئەلبان، و لە کۆتاییدا مارتی ئەھتیساری کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایسپاردبوو بۆ ئامادەکردنی دۆخی کۆتایی ھەرێمەکە پلانی سەربەخۆیی ھەرێمەکەی پێشکەش کرد لە ژێر چاودیری سەرپەرشتی نێودەوڵەتیدا.
== سەربەخۆیی ==
ھەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی زاتی ھەبوو لە سەردەمی کوشتارگەکانی لە دژی دانیشتوانەکەی ئەنجامدران کاتێک سەر بە [[سربیا]] بوو، بەڵام لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٨ ھەرێم جیابوونەوەی خۆی لە حکومەتی بەلەگراد و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن حکومەتی ناوەندی سربییەوە ڕەتکرایەوە<ref>http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7249000/7249037.stm</ref>، و سەربەخۆییەکەی پاڵپشتی کرا لەلایەن [[تورکیا]] و زۆربەی وڵاتەکانی [[یەکێتی ئەوروپا]] و [[وڵاتە یەکگرتووەکان]] و [[عەرەبستانی سەعوودی]] و [[بەحرەین]] و [[یەمەن]] و [[میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان]]، لە کاتێکدا [[ڕووسیا]] زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە و داوای دانیشتنی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشی کرد، ٥٢ دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە بەڵام پێویستی بە دانپیانانی ٩٧ دەوڵەتە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، و ھەندێک دەوڵەتی ئەوروپی ھەن وەک [[ئیسپانیا]] دانیان بە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا نەناوە لەبەرئەوەی ئیسپانیا سەربەخۆیی ھەرێمی باسک ڕەتدەکاتەوە لە خاکەکانی خۆی لەبەرئەوەی پشتی ھیچ جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت.
لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ پاڵپشتی کراوە لەلایەن [[نەتەوە یەکگرتووەکان]] و [[ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی]] و ھاوپەیمانی [[ناتۆ]] و [[یەکێتی ئەوروپا]] و پەرلەمانی ئەوروپی و سندوقی دراوی نیودەوڵەتی و ڕێکخراوی ھاریکاری و ئاسایش لە ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە بێ نوینەرەکان.
سربیا لە وەڵامدا ھەستا بە بانگکردنەوەی باڵیۆزەکەی لەو وڵاتانەی دانیان بە کۆسۆڤۆدا ناوە وەک ([[تورکیا]] و [[وڵاتە یەکگرتووەکان]] و [[ئوسترالیا]] و [[فەڕەنسا]] و [[ئوسترالیا]]) بۆ کۆبوونەوەیەکی کشتگیر وەک بەشێکی لە وەڵامدانەوەی دبلۆماسی لەسەر داننانی ئەو وڵاتانە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا.
[[پەڕگە:White Drini 05 01.jpg|thumb|280px|ڕووباری سپی درین لە کۆسۆڤۆ]]
== جوگرافیا ==
کۆسۆڤۆ دەورە دراوە بە کۆماری [[مەقدوونیا]] لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە و سربیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە [[سنجق]] و [[مۆنتینیگرۆ]] لە باکووری ڕۆژئاواوە و [[ئەڵبانیا]] لە باشوورەوە، پایتەختەکەی پریشتینا بە ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە دوو ملیۆن و سی سەد ھەزار کەس، و ڕووبەرەکەی ١٠،٥٧٧کم٢ و پانتاییەکی سەوز زۆربەی زەوییەکانی دادەپۆشێت کە بە شاخ و بەرزایی دەورە دراوە و چوار رووبار و ١٧ دەریاچەی تیایە، و پێش سەربەخۆیی و تا ئێستاش کۆسۆڤۆ بە زوییەکی داخراو ناسراوە لەبەرئەوەی ھیچ دەرچەیەکی دەریایی نیە.
== ئابووری ==
بارودۆخی ئابووری کۆسۆڤۆ باش نیە بە ھۆی ناکۆکی ڕەگەزییەوە تیایدا، ڕێژەی بێ کاری ئەگاتە %٥٠ لە کاتێکدا پێش جیایوونەوە لە سربیادا ئەگەیشتە %١٨.٨[https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/rb.html]، ئەمەش بە ژمارە ئاماژە بەو ستەمە ئەکات کە ھەرێمەکە ئەیچەشت بە دەستی سربەوە، نیوەی کۆسۆڤییەکان تەمەنییان لە خوار ٣٥ ساڵەوەیە، و ھەژارترین وڵاتە لە یۆگسلافیای پێشوو و یەکێتی ئەوروپادا، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزاکان وەک قوڕقوشم و زینگ و زیو و کرۆم و ئاسن و نیکڵ و خەڵوزی بەردین.
== سەرچاوەکان ==
<references/>
* [http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/world_news/newsid_7249000/7249037.stm ناڕەزایی لە بەلەگراد لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کۆسۆڤۆ] بی بی سی عەرەبی
* [http://www.aljazeera.net/channel/archive/archive?ArchiveId=91131 کێشەی کۆسۆڤۆ]، سەرۆک وەزیرانی بۆسنە، بەرنامەی بیلاحدود، کەناڵی جەزیرە، ٢ی حوزەیرانی ١٩٩٩
[[پۆل:دەوڵەتەکانی ئەورووپا]]
|