مورادی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
{{زانیاریدانی سوڵتانی عوسمانی
|ناوی سوڵتان = سوڵتان موڕادیمورادی یەکەم
|ناوی تەواو = سوڵتانی موڕادیمورادی یەکەم کوڕی ئۆرهانی یەکەم
|وێنە = Murat Hüdavendigar.jpg
|وێنەی ئیمزا =Tughra of Murad I.JPG
|لێدوان = سوڵتان موڕادیمورادی یەکەم
|ماوەی حوکم = ١٣٥٩ – ١٣٨٩
|پێش خۆی = [[ئۆرهان غازی]]
ھێڵی ١٦:
|}}
 
'''سوڵتان موڕادیمورادی یەکەم''' کوڕی سوڵتان [[ئۆرهان غازی|ئۆرهان]] و دایکی شازادەی بیزەنتی هێلێنە کە بە نەژاد[[ یۆنانی]] بوو<ref>The Fall of Constantinople, Steven Runciman, Cambridge University Press, p.36</ref><ref>The Nature of the Early Ottoman State, Heath W. Lowry, 2003 SUNY Press, p.153</ref><ref>History of the Ottoman Empire and Modern Turkey, Stanford Jay Shaw, Cambridge University Press, p.24</ref>، دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی ئۆرهانی کوڕی عوسمان و لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بوو ئەو کاتە ساڵی ١٣٥٩ز، و ٣١ ساڵ حوکمی کرد.
 
شاری ئەدەرنەی گرت ساڵی ١٣٢٦ و کردی بە پایتەخت، و هاوپەیمانی بوولگاری بیزەنتی تێکشکاند لە شەڕی ماریتزا لە ساڵی ١٣٦٣ز و وڵاتی سڕبی فەتح کرد لە دوای شەڕی قوسووە ساڵی ١٣٨٩ز کە تیایدا شەهیدکرا.
 
==ڕێکخستنی دەسەڵاتی عوسمانییەکان==
سوڵتان موڕادیمورادی یەکەم سالی ٧٢٦ک بەرامبەر ١٣٢٦ز لە دایکبووە، و ئەمەش ئەو ساڵەیە کە باوکی حوکمی گرتە دەست، و چاکەی گۆڕانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] بۆ ئەگەڕێتەوە لە ڕژێمی هۆزییەوە بۆ دەسەڵاتێکی بەهیز و ناونرا بە سوڵتان لە ١٣٨٣ز، ڕژێمی نووسینەوەی دانا بۆ سەرباز و سوارەکانی سباهی، و وڕژێمی دوو کەرتی بنیاتنا کە ئەوانیش ڕومللی و [[ئەنادۆڵ]] بوون.
 
==سەرەتای دەسەڵاتی و فەتحەکانی==
ئەمیری دەوڵەتی قرمان لە [[ئەنقەرە]] هەوڵیدا سوپایەک پێک بهێنێت لە میرە سەربەخۆکانی ئاسیای بچوک بۆ کوشتاری [[عوسمانییەکان]] بەڵام سەرسام بوو بە دەورەدانی ئەنقەرە بە سوپای موڕادیمورادی یەکەم لەبەرئەوە ناچار بوو ڕێبکەوێت لەگەڵی و داببەزێت لە بەردەمیا و واز لە ئەنقەرە بهێنێت بۆی و کچەکەی خۆی پێدا.
 
دەستی گرت بە سەر شاری ئەردەنە و سوودی وەرگرت لە شوێنە تاکەکەی لەوەی دەکەوتە سەر سێ ڕووبار و بوونی قەڵا سەربازییەکان و نزیکبوونی لە کردارە سەربازییەکانەوە وایکرد کە بیکات بە پایتەخت و دەورەی زانست و مزگەوتەکانی تێدا کردەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو لە سەرباز و دادوەر و پیاوە لێهاتووەکانی دەوڵەت، و ئەدەرنە دووەم شاری گرنگی بیزەنتییەکان بوو لە دوای [[قوستەنتینیە]]، پاشان فەتحی فیلبەی گرت و بەم شێوەیە قوستەنتینیە دەورەدرابوو بە عوسمانییەکان و ئیمپڕاتۆرەکەی ناچاربوو جزیە بدات بە عوسمانییەکان، و لەو کاتەدا فەرمانڕەوا ئەوروپیەکان داوای یارمەتییان لە پاپا و پاشاکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا کرد لە دژ [[موسڵمانان]]، و پاپا بە دەم داواکەوە هات و داوای لە هەموو پاشاکانی ئەوروپا کرد کە [[شەڕەکانی خاچپەرستی|هەڵمەتێکی خاچپەرستی]] نوێ ڕێکبخەن، بەڵام پاشای سڕب چاوەڕێی ئەو پاڵپشتە خێرایەی نەئەکرد، و فەرمانڕەواکانی دەوروپشتی هەستان کە فەرمانڕەواکانی بۆسنە و ئەفلاق بوون (باشووری [[ڕۆمانیا]]) لەگەڵ ژمارەیەک سواری مەجەڕی، هاتن بەرەو ئەدەرنە لە کاتێکدا سولتان موڕادموراد سەرگەرم بوو بە هەندیک لە شەڕەکانی لە ئاسیای بچوکدا، لەگەل ئەوەشدا سوپای عوسمانی خیرا ڕووبەڕووی هێرشە کتوپڕەکەی شەویان بوویەوە و تێکشکاندنێکی گەورە تێکیان شکاندن لە نزیک ڕووباری مارتیزا، و ئەمیر سڕب نوقم بوو لە ئاوی ڕووبارەکە لە کاتی هەڵاتنیان و پاشای مەجەر بە شێوەیەکی نائاسایی ڕزگاری بوو لە مردن، و ئەم شەڕە یەکلاکەرەوە بوو بۆ سوپای عوسمانی تاکۆ فەتحی [[مەقدوونیا]] بکان.
 
سولتان موڕادیمورادی یەکەم کچی ئەمیری کرمیانی هێنا بۆ[[ بایەزیدی یەکەم]]ی کوری وەکو هاوپەیمانییەک لە نیوان دوو دەوڵەتەکە تا بەهێز ببن بەرامبەر دوژمنەکانیان.
 
==گرتنی بولگاریا==
وەزیر دیمورتاش پاشا هێرشی بردە سەر سڕب و بوولگار لەبەرئەوەی دواکەوتن لە دانی ئەو جیزیەی لەسەری ڕیک کەوتبوون، سۆفیای گرت ساڵی ٧٨٤ک دوای سێ ساڵ گەمارۆدان و شاری سالۆنیکی ناوداری یۆنانی گرت، و ئەمیری بولگار هەوڵیدا بچێتە ڕیزی ئەمیری سڕبەوە بۆ هێرش کردنە سەر [[عوسمانییەکان]] کاتێک سوڵتان موڕادموراد سەرگەرمی شەڕەکانی بوو لە ئەنادۆڵ، بەڵام هێزە عوسمانییەکان شکاندیان و چەند بەشێکی وڵاتەکەیان گرت، هەڵهات بۆ شاری نیکۆپۆلی، و جارێکی تر عوسمانییەکان شکاندیان و بە دیل گرتیان و سوڵتان نیوەی وڵاتەکەی گرت و نیوەکەی تری دا بە ئەمیرەکەی لە حوکمێکی نیمچەسەربەخۆدا و بەمەش [[بولگاریا]] سەربەخۆییەکەی بە کردار لە دەستدا.
[[پەڕگە:Muradhudavendigar.jpg|thumb|250px|سوڵتان موڕادیمورادی یەکەم]]
==فەتحی سڕب و یاخیبوونی کوری سوڵتان==
ساوجی کوڕی سولتان موراد لێی یاخی بوو بە ڕێکەوتنی لەگەڵ کوڕی ئیمپڕاتۆڕی قوستەنتینیە، سوپای نارد بۆ کوڕەکەی کە کوشتیان لەگەڵ کوڕەکەی ئیمپڕاتۆڕی قوستەنتینیەدا.
 
سوڵتان موڕادیمورادی یەکەم خۆی ئەگەڕا بە [[بەلقان|وڵاتی بەلقاندا]]، لازار پاشای سڕب هەوڵیدا بچێتە ڕیزی ئەلبانییەکان و جەنگان لە دژی عوسمانییەکان، بەڵام سوپا پێیان زانی پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست لە دەشتی قوسووە ([[کۆسۆڤۆ]])، شەڕێکی گەورە کەوتەوە لە نێوان هەردوو لادا، و زاوای لازار هاتە ڕیزی موسڵمانانەوە بە خۆی و تیپەکەی کە لە دە هەزار جەنگاوەر پێک هاتبوو، و سڕبیەکان تێک شکان و پاشاکەیان بە دیلی کەوتە دەستی موسڵمانانەوە، و کوشتیانەوە لە بەرامبەر ئەو کارە ناشیرینانەی دەرهەق بە دیلە موسڵمانەکان کردبووی، و هەتا ماوەیەکی زۆر باسی ئەم شەرە دەنگی ئەدایەوە لە [[ئەورووپا]]دا، و سڕب سەربەخۆیی خۆی لە دەستدا.
 
و لە کۆتایی شەرەکەدا سوڵتان موڕادموراد بەسەر کوژراوەکاندا ئەگەڕا، سەربازێکی سربی بریندار لە نێو کوژراوەکاندانا خەنجەرێکی لە سوڵتان دا وکوشتی ئەمەش لە ساڵی ٧٩١ک بەرامبەر ٢٠ی تەمموزی ١٣٨٩ز دابوو، و سەربازە عوسمانییەکان یەکسەر بکوژە سڕبیەکەیان کوشتەوە.
==ڕێکخستنی یەکە سوارچاکەکان (سەباهی)==