عەلی حەسەن ئەلمەجید: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاککردنی هەڵەیەک
ھێڵی ٧:
لە ئاداری ١٩٨٧دا بەرپرسی [[بەعس]] بووە لە [[ھەرێمی کوردستان]] و دەستی بەسەر ھێزەکانی پۆلیس و سوپادا گرتووە. دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، دەستی کردووە بە ڕاگوێزانی ھاووڵاتیانی کورد بۆ ناوچە بیابانییەکانی [[عێراق]] و پڕۆسەی [[ئەنفال]]ی بە بێسەروشوێنکردنی ١٨٢ ھەزار کورد دەست پێ کردووە.
لە ١٦/٣/١٩٨٨ دا بە سەرپەرشتی عەلی کیمیایی [[ھەڵەبجە]] بە چەکی کیمیاوی بۆردوومان کرا و ٥ ھەزار کەسی کوژرا. لە ئابی ١٩٩٠ـدا کە ڕێکەوتی داگیرکردنی [[کوەیت]] لە لایەن عێراقەوە بوو، عەلی کیمیاوی ڕۆڵی سەرکوتکارانەی ھەبووە.
ماوەیەک وەزیری ناوخۆ بووە و لە نێوان ١٩٩١ تا ١٩٩٥ـدا بووتە وەزیری بەرگری و لە ١٩٩٦ـیشدا دەستی لە کوشتی [[سەدام کامیل]] و [[حوسێن کامیل]]ی زڕبرایبرازا و زاوای [[سەددام حوسێن]]دا ھەبووە.
 
لە دەستپێکی جەنگی ئازادیی عێراقدا، بەرپرسیارەیەتیی ناوچەکانی باشووری عێراقی پێ دراوە. لە نیسانی ٢٠٠٣ـدا ئەوە ڕاگەیندرا کە لە بۆردوومانێکدا کوژراوزە، بەڵام دواتر و لە حوزەیراندا ئەو ھەواڵە ڕەت کرایەوە. لە لیستی ٥٥ تۆمەتبارەکەدا کە ئەمەریکا داوای کردبوون لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە. لە [[٢١ی ئاب]]ی ٢٠٠٣ـدا دەستگیر کرا و لە ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠٠٧ـدا لەسەر مەسەلەیە [[ئەنفال]] سزای لەداردانی بۆ دەکرا.