فیدراڵیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
{{
[[Image:Map of federal states.svg|thumb|250px|left|نەخشەی وڵاتە فیدەرالەکانی ئێستای جیھان (بە سەوز)]]
'''فیدرالیزم''' یان فیدرالیەت شێوازێَکە لە شێوازەکانى حوکمڕانى کە تیایدا دەسەلاتەکان بە گوێرەی دەستوور دابەشکراون لە نێوان حکومەتى ناوەندى و یەکەى ترى حکومى بچوکتر دابەشکراون (ھەریم و ویلایەتەکان), ئەو دوو ئاستە ئاماژەپێکراوەى حکومەت پشت بەیەکترى دەبەستن و بەشدارى لەسە سەروەرى دەوڵەت دەکەن و دابەشى دەکەن.
دەکرێت فیدرالیەت ئەمانە لە خۆوە بگرێت:
* شێوەى حکومەت و پێکھاتەى دەستوورى کە ھەردووکیان لە دەولەتى فیدرالیدا ھەن.
* فەلسەفەى سیاسى پاڵپشتیکارانى فیدرالیەت.
== تایبەتمەندیەکانى فیدرالیەت ==
نووسینەکانى دوو لە چاودێرە سیاسیەکانى ئینگلیز (البێرت دایسى و جیمس برایس) کاریگەریەکى گەورەیان ھەبوو لە سەر سەرەتاکانى تیۆرى فیدرالیەت. دایسى دوو مەرجى بۆ پێکھێنانى دەوڵەتى فیدرالى دانا. یەکەمیان بوونى چەند دەوڵەتێک " بە جۆرێک پەیوەندیەکى بەھێزى ناوچەیى و مێژوویى و نەژادى یان لەو جۆرە بەیەکیانەوە ببەستێتەوە بۆ ئەوەى وابکات بتوانێت- لە روانگەى دانیشتوانەکانیانەوە- ناسنامەیەکى نیشتمانى ھاوبەش ھەڵبگرێت. و مەرجى دووەم ئەوەیە " ئارەزووى نیشتمانى لە یەکگرتنى نیشتمانى و پێداگیرى لەسەر پاراستنى سەربەخۆیى ھەموو دەوڵەتەکانى ناو یەکگرتنەکە.
"
یەکێک لە ئاکارە سەرەکیەکانى فیدرالیەت بریتیە لە دابەشکردنى دەسەڵاتەکان. برۆفیسۆر ک. س. ویر لە کارێکی کلاسیکیدا لەبارەى بابەتى حکومەتى فیدرالى پێمان رادەگەیەنێت: " ئایا سیستەمى فەرمانڕەوایى دابەشکرنێکى گەورە لە نێوان دەسەڵاتەکانى ناوەند و ھەرێمەکان بەرجەستە دەکات و ئایا ھەریەکەیان لە چوارچێوەى دەسەڵاتەکانى خۆیدا ھەماھەنگى لەگەڵ ئەوانى تردا دەکات و پشتیان پێدەبەستێت؟" دەرئەنجامى سەرەکى بۆ دابەشکردنى دەسەڵاتەکان خۆى لە لە نا توانایى ھەریەک لە دوو حکومەتەکە ( حکومەت ناوەند و ھەرێمەکان) دەبینێتەوە لە پیادەکردنى ھەمان بڕى ئەو دەسەڵاتەى کە ئەگەر حکومەتەکە حکومەتێکى یەکپارچە و نا فیدرالیبایە دەیتوانى پیادەى بکات.
دەستور لە سیستەمى فیدرالیدا بریتیە لە باڵاترین دەسەڵات کە دەوڵەت دەسەڵاتەکانى لەوەوە وەردەگرێت. و پێویستیشە کە دەسەڵاتێکى دادگەرى سەربەخۆ ھەبێت بۆ پووچەڵ کردنەوەى ھەر یاسایەک کە لەگەڵ دەستوردا نەگونجێت. رەوایەتیش رێگرە لەبەردەم فیدرالیەت. بە جۆرێک دەستور دەبێت توند و یەکلاکەرەوە بێت نەوەک فشۆڵ بێت. و پێویستە ئەو رێسایانەى کە لە دەستوورى ناوبراودا ھاتوون نەتواندرێت بگۆڕدرێن تەنھا لە لایەن دەسەڵاتێکى باڵاترەوە یان دەستە و دامەزراوەکانى یاسادانانەوە نەبێت. و زۆر بەى جار گرانى گۆڕینى دەستوور دەبێتە ھۆى دروستکردنى ھەستى پارێزگاریکردن.
== فیدرالیەت و دیموکراسیەت ==
فیدرالیەت لە تیۆرەکەى دا سیستەمێکەى دەستورى بەھێز دەستەبەر دەکات کە دیموکراسیەتى فرەلایەنى پشتى پێدەبەستێت, و پەرە بە دیموکراسیەتى نوێنەرایەتیکردن دەدات لە رێگەى دابینکردنى ھاوڵاتیبوونى دوولایەنە لە یەک چوارچێوەى کۆماریدا. و دەتواندرێت ئەم لێدوانە کلاسیکیە بدۆزیتەوە لە پەیماننامەى فیدرالیەت ( The Federalist Paper) کە دەڵێت فیدرالیەت بەشداریدەکات لە بەرجەستەکردنى پرەنسیپى دادپەوەرى دادگەرى و کەمکردنەوەى کردارە سەرکوتکاریەکانى دەوڵەت. ئەمەش لبەرئەوەى فیدرالیەت, یەکەم: دەتوانێت تواناى دەوڵەت لە پێشێلکردنى مافەکان کەمبکاتەوە, لەبەرئەوەى گەرەنتى ئەوەدەکات کە پەرلەمان ئارەزووى سنوردارکردنى ئەو ئازادیانە دەکات کە دەسەڵاتى دەستووریان نیە و ئەو حکومەتەش کە بتوانێتیش ئەمە ئەوا ئارەزووى نابێت. و دووەم: پرۆسە یاساییەکانى دروستکردنى بڕیار لە سیستەمە فیدرالیەکان وادەکات خێرایى حکومەت کەمدەکاتەوە لە رەفتارکردن.
ئەو وتەیەى کە دەڵێت فیدرالیەت یارمەتى دابینکردنى دیموکراسیەت و مافەکانى مرۆڤ دەدات کاریگەرى ئەو توێرە ھاوچەرخى ھەڵبژاردنى جەماوەرى لەسەرە. لە یەکە سیاسیە بچووکترەکان تاکەکان دەتوان بە شێوەیەکى راستەوخۆ لە حکومەتێکى ستوونى یەکپارچە بەشداریبکەن. سەربارى ئەوەش ئەو تاکە ناڕەزا و توڕانەى کە لەیەکێک لە دەوڵەتەکانى فیدرالیەتەکەدا دەژین بۆیا ھەیە بچن لە دەوڵەتێکى ترى نێو فیدرالیەتەکەدا بژین- و بێگومان ئەوەش بە گریمانەکردنى ئەوەى کە دەستور مافى گواستنەوە لە نێوان وڵاتەکانى دەوڵەتى فیدرالى یەگرتوو. و تا ئێستا توانایى سیستەمى فیدرالى لە پاراستنى ئازادیە مەدەنیەکان جێگاى مشتومڕە, چونکە زۆربەى جار تێکەڵییەک لە نێوان مافەکانى تاک و مافەکانى دەوڵەت ھەیە. ئەمەش واى کردووە کە دانانى پێوەند لەسەر دەسەڵاتەکانى خحکومەتە خۆجێیەکان پێویست بێت. و پێویستە تێکەڵى لە نێوان ئەو پێوەندانەى کە دەسەڵاتى دادگەرى دایان دەنێت—ئەو دەسەڵاتە دەستووریانەى کە بە دادگەرى دراوە بەبێ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ بپەرلەمان—و لە نێوان خودى فیدرالیەتیشدا روونەدات.
لەلایەک ھەندێک لە ویلایەتەکانى ئەمەریکایى مێژوویەکى رەشیان ھەیە لە لە دەستبەسەرداگرتنى ئازادیە مەدەنیەکانى گرووپە ئیتنیکیەکان و ئافرەتان و گرووپەکانى تریش, لە لایەکى تریش یاسا و دەستورەکان لە ھەندێک ویلایەتى تردا کە بۆ پاراستنى ئەو گرووپانە داڕێژراون ھێشتا لەسەرەوەى ئەو دەقانەى دەستورى ئەمەریکى و پەیماننامەى مافەکانى ئەمەریکایین کە پاشکۆیەتى.
== فیدرالیەت و دەستورى ئەمەریکى ==
فیدرالیەت بە یەکێک لەو سێ کۆڵەگەیەى دەستورى ئەمەریکى دادەنرێت شان بەشانى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان – واتە دەسەڵاتى یاسادانان و دادگەرى و جێبەجیکردن--- و ئازادیە مەدەنیەکان. داڕێژەرانى ئەم پەیمانامە فیدرالیە دەڵێن لە ھەردوو 45 و 46 بۆچوونى خۆیان لەبارەى سیستەمى پشکنین و ھاوسەنگى رووندەکەنەوە کە بە گوێرەى ئەم سیستەمەوە حکومەتەکانى ویلایەتەکان لەسەر ئاستى نیشتمانى کاردەکەن بۆ ئەوەى بە تێپەڕبوونى کات بگەن بە حاڵەتێک لە حکومەتى دەسەڵات سنوردارکراو. دەستورى ئەمەریکى روونکردنەوەیەک یان باسکردنێکى دیاریکراو بۆ فیدرالیەت ناداتە دەستەوە لە ھیچ بەشێک لە بەشەکانیدا, بەڵکو لە برى ئەوە ئاماژەى جۆراوجۆر بۆ ماف و بەرپرسیاریەتیەکانى حکومەتەکانى ویلایەتەکان و بەرپرسیارەکانیان لەبەرامبەر حکومەتى فیدرالى ناوەندى.
== توێژینەوەکان لە بارەى فیدرالیەت ==
ھەندێک لە باشترین توێژنەوەکان لەبارەى فیدرالیەت لە ناوەڕاست و کۆتاییەکانى سەدەى بیستەمدا لەلایەن دانییل. جى. الیعازر ئەنجامدراون کە یەکێکە لە توێژەرەوە پڕ بەرھەمەکان و لە ھەردوو زانکۆى Temple و Bar Lian کارى کردووە, بۆیە بۆ ئەوانەى کە گرنگى بە فیدرالیەتى ئەمەریکى و سیستەمى فیدرالى دەدەن دەتوانن چاو بە توێژینەوەکانیدا بخشێننەوە لە:
{{-Rtl}}
[[Kategorî:ڕامیاری]]
[[ar:فيدرالية]]
[[bg:Федерализъм]]
[[da:Føderalisme]]
[[de:Föderalismus]]
[[es:Federalismo]]
[[en:Federalism]]
[[fa:فدرالیسم]]
[[fr:Fédéralisme]]
[[gl:Federalismo]]
[[ko:연방제]]
[[it:Federalismo]]
[[he:פדרליזם]]
[[ka:ფედერალიზმი]]
[[ms:Federalisme]]
[[nl:Federalisme]]
[[ja:連邦主義]]
[[no:Føderalisme]]
[[oc:Federalisme]]
[[pl:Federalizm]]
[[pt:Federalismo]]
[[fi:Federalismi]]
[[sv:Federalism]]
[[uk:Федералізм]]
|